بيخوێنه‌وه بڵێ سبحان الله
موعجزيه‌يه‌كی (پێغه‌مبه‌ر د.خ) دێته‌دی دوای ته‌رخانكردنی 100 مليار دۆلار
فه‌رموون بۆ ئه‌م چيرۆكه‌ی له چه‌رخی زێڕينی (پێغه‌مبه‌ر د.خ) بووه
بێ گومان بێ باوه‌ڕه‌كانی شاری مه‌ككه هاتنه لای (پێغه‌مبه‌ر د.خ) پێيان وت ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ده‌كه‌ی مانگمان بۆ بكه به‌دوو كه‌رت ،به‌ڵێنی باوه‌ڕهێنانيشيان دا ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌يان بۆ بكات،ئه‌و كاته شه‌وی پانزده‌ی عه‌ره‌بی بوو واته مانگ ته‌واو وه‌كو تۆپێك وابوو، (پێغه‌مبه‌ر د.خ) داوای له‌خوای گه‌وره كرد كه‌پێی ببه‌خشێت و حه‌زره‌تی جبريل هات فه‌رمووی ئه‌ی (محمد د.خ) خوای گه‌وره سه‌لامت لێ ده‌كات و ده فه‌رموێت هه‌رچی بيه‌وێت بۆی ده‌كه‌م،ئه‌وجا (پێغه‌مبه‌ر د.خ)ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌و به‌ئاماژه‌ی ده‌ستی پيرۆزی مانگی كرد به دوو به‌ش و به‌شێك بۆ سه‌ر كێوی(صه‌فا)و ئه‌وه‌ی تريش بۆ سه‌ر كێوی(قيقعان)ی به‌رامبه‌ری، بێ باوه‌ڕه‌كان ئه‌مه‌يان به‌چاوی سه‌ر بينی و وتيان(محمد) جادووی لێ كردين ،دواتر وتيان ئه‌گه‌ر جادووی له‌ئێمه كردبێت ئه‌وا ناتوانێت له‌هه‌موو خه‌ڵك بكات، ئه‌بو جه‌هل وتی ئارام بگرن تاكو ده‌شته‌كيه‌كان دێن ئه‌گه‌ر ئه‌وانيش بينيبويان ئه‌وا ڕاسته ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا محمد جادووی له چاوه‌كانی ئێمه كردووه،ئه‌وان هاتن وتيان به‌ڵێ لای ئێمه‌ش مانگ بوو به دووكه‌رت،ئه‌بو جه‌هل و بێ باوه‌ڕان له‌جياتی باوه‌ڕهێنان وتيان ئه‌مه جادوێكی به‌رده‌وامه ئينجا خوای گه‌وره ئه‌م ئايه‌تانه‌ی دابه‌زاند(اقتربت الساعة وانشق القمر* وإن يروا آية يعرضوا ويقولوا سحر مستمر* وكذبوا واتبعوا أهواءهم وكل أمر مستقر* ولقد جاءهم من الأنباء مافيه مزدجر* حكمة بالغة فما تغني النذر* فتول عنهم) القمر 1_.6 واتا ( رؤژى قيامه‌ت نزيك بؤته‌وه و مانگيش له‌ت بوو،.،خؤ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر موعجيزه و به‌لَگه‌يه‌ك ببينن پشت هه‌لَده‌كه‌ن و ده‌لَين: ئه‌مه جادوويه‌كى به‌رده‌وامه.،حه‌قيقه‌ت و راستى به‌درؤده‌زانن و شويَنى ئاره‌زووه‌كانيان كه‌وتوون، له‌كاتيَكدا هه‌موو شت ته‌واو ده‌بيَت و، هه‌موو كاريَك كؤتايى ديَت و دنيا ته‌واو ده‌بيَت و به به‌رپابونى قيامه‌ت له‌نگه‌ر ده‌گريَت، بيَگومان ئه‌وه‌نده هه‌والَى تياچوونى سته‌مكارانيان پيَگه‌يشتووه تا داچلَه‌كيَن (تيَفكرن و له چه‌وتى ده‌ست هه‌لَگرن،ئه‌و به‌سه‌رهاتانه حيكمه‌ت و په‌ند و ئامؤژگارى زؤرى تيَدايه، به‌لآم بؤ ئه‌وانه بيَداركردنه‌وه بىَسووده،گوێَ مه‌ده به‌ناپوختى ئه‌وانه رؤژێك ديَت كه بانگ بێَژێَك بانگ ده‌كات بؤ بارودؤخێَكى زؤر ناخؤش و ناله‌بار.)
چيرۆكه‌كه‌ی سه‌رده‌می (پێغه‌مبه‌ر د.خ)كۆتای هات
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
له‌يه‌كێك له وانه‌كانی دكتۆر زه‌غلولی نه‌ججار له يه‌كێ له زانكۆكانی به‌ريتانيا وتی(بێ گومان موعجيزه‌ی كه‌رتكردنی مانگ له‌سه‌ر ده‌ستی(پێغه‌مبه‌ر د.خ) ڕووی داوه)دواتر ئه‌م چيرۆكه‌ی سه‌ره‌وه‌ی باسكرد ،يه‌كێك له‌وئينگليزانه‌ی كه گرنگی به ئيسلام ده‌دا كه‌ئێستا سه‌رۆكی يه‌كێك له‌حزبه ئيسلاميه‌كانه به‌ناوی(داود موسی بيتكوت)وتی يه‌كێك له براده‌ره‌كانم ڵێكۆڵينه‌وه‌يه‌كیان پێدابوو له‌سه‌ر وشه‌كانی قورئان به‌ئينگليزی وتی كه كردمه‌وه سوره‌تی (القمر)ده‌رچوو ئه‌وه‌م خوێنده‌وه ده‌فه‌رموێت(اقتربت الساعة وانشق القمر)به‌گومانه‌وه وتم (ئاياڕاسته كه‌مانگ بوه به‌دوو كه‌رت)دواتر قورئانه‌كه‌م دابه‌يه‌ك وجارێكی تر نه‌مكرده‌وه
ڕۆژێك له‌به‌رامبه‌ر tvی به‌ريتانی دانيشتبوم بۆ بينينی يه‌كێك له به‌رنامه‌كانی bbcكه‌بێژه‌ره‌كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ 3 زانای ئه‌مريكایی ده‌كرد و گله‌يی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌مريكا به مليار دۆلار له پڕۆژه‌كانی ئاسمانی ته‌رخان ده‌كات كاتێك كه به‌مليۆنان كه‌س له‌ژێر سێبه‌ری هه‌ژاری و كه‌م ده‌رامه‌تی ده‌ناڵێنن.
زاناكانيش پۆزشيان ده‌هێناوه به‌وه‌ی ئه‌مه بۆلايه‌نه‌كانی كشتوكاڵی و پيشه‌سازی سوودی هه‌يه دواتر باسی يه‌كێك له گه‌شته ئاسمانيه‌كان كرد كه تێچوه‌كه‌ی نزيكه‌ی 100مليار دۆلاربوه، بێژه‌ره‌كه پرسياری كرد ئايا ئه‌مه ته‌نها بۆ ئه‌مه‌بوه كه ئاڵای ئه‌مريكا له‌سه‌ر مانگ بچه‌قێنن؟!!.
زاناكان ئه‌مه‌يان ره‌ت كردوه وتيان بۆ ئه‌مه‌بووه لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌سه‌ر خاكی مانگ كردوه تاكو ڕووه پێكچوه‌كانی له‌گه‌ڵ خاك و خۆڵی زه‌وی ببيننه‌وه ،له‌ناكاو شتێكی يه‌كجار سه‌يرمان بينی،بريتی بوو له‌وه‌ی كه به‌ردێك له‌شێوه‌يه‌كی تواوه و وه‌كو پشت بێندێك ناوه‌ڕاستی مانگی گرتوه له‌سه‌روويه‌وه تاكو بنه‌كه‌ی ،ئه‌مه شتێكی زۆر سه‌ير بوو بۆيه بۆيه ئه‌م زانياريانه‌مان بۆ زه‌وی ناسه‌كان هێنا ئه‌وانيش سه‌ريان سوڕماو وتيان (ئه‌مه نابێت وابێت ته‌نها ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژێك دا مانگ بوبێت به‌دوو كه‌رت و له‌ئه‌نجامی به‌يه‌ك كه‌وتنه‌وه‌یدا ئه‌م پشت بێنده به‌ردينيه دروست بوبێت) ده‌ڵێ له‌كاتێك كه گوێبيستی ئه‌مه بوم له‌شوێنی خۆم ڕاچڵه‌كام و وتم ئه‌مه‌موعجيزه‌يه‌كی(پێغه‌مبه‌ره د.خ) پێش 1400ساڵ له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌شتايی دا ڕووی داوه و ئێستا وا له‌ئه‌مريكاييه‌كان ده‌كات كه ملياره‌ها دۆلار ته‌رخان بكه‌ن تاكو ئه‌م موعجزه‌يه بسه‌لمێنن ،كه‌واته ئه‌م ئايينه پيرۆزه‌ی ئيسلام ڕاست و دروسته.
تا ئێره چيرۆكی ئه‌م كابرايه بوو كه دوای ئه‌وه‌ی گوێبيستی كه‌رت بوونی مانگ بوو باوه‌ڕی نه‌كردو له‌ئيسلام هه‌ڵگه‌ڕاوه ،به‌ڵام ديسان سوره‌تى(القمر)بوه هۆكارێك كه‌به‌ته‌واوی ئه‌م ئايينه پيرۆزه له‌باوه‌ش بگريته‌وه.
ئايا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ينێت كه قورئانی پيرۆز له‌لايه‌ن (پێغه‌مبه‌ر)ێك نه‌نوسراوه كه نه‌خوێنده‌وار بوه؟؟!!.
(سبحان الخالق العظيم الاعظم)
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بيه‌وه(عبدالمجيد هه‌ريری)
س_مجلةالابتسامة