شنه‌بای ئه‌م سروده‌یه‌م پێهه‌ڵمه‌نێ...
شه‌وچراغی ئه‌م عیشقه‌یه‌م پێهه‌ڵمه‌كه،
ئاودێری گوڵانی گوڵستانیشم پێمه‌كه...
نه‌بادا...!
ڕێیه‌ك ته‌ی بكرێ
نه‌بادا غه‌مێك بسره‌وێ
به‌های ئه‌م ساته‌م پێماوه، هاوده‌م...
به دوای ناوێك‌دا وێڵم
له ڕۆژ ئه‌چێ‌و هه‌ڵیش نایه،
له مانگ ئه‌چێ‌و ئاوا نابێ
له ده‌لاقه‌ی هه‌مانێكا بۆی ئه‌گه‌ڕێم
نایدۆزمه‌وه ناوی بنێم خۆشه‌ویستی،
كه وه‌نه‌وزی خه‌وێكم دا تۆ ئه‌بینم
كه پارشێوێك وێڵ بۆت گه‌ڕام
غه‌مت ئه‌خۆم
زویر مه‌به...
چ زه‌مه‌نێك جوانتره له دیدار؟
چی شۆڕشێك فراوانتره له‌شه‌و؟
تا ناوی ژینت لێبنێم
تا بتكه‌مه هاوڕێی كۆچم
كۆچی دووری...
موئمین زه‌ڵمی