K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

K-Mihrabani.Ibda3.Org


 
الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

  بۆ دایكە میهرەبانەكەم...

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
MIHRABANI
بـــه‌رێوبه‌ر
بـــه‌رێوبه‌ر
MIHRABANI


ڕه‌گه‌ز : انثى بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010
تـــه‌مه‌ن : 32
پیشه‌ خوێنــــدکار
وێــبگه‌ WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG
به‌شــداریه‌کان : 155
پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434
ره فتار : 0

 بۆ دایكە میهرەبانەكەم... Empty
مُساهمةموضوع: بۆ دایكە میهرەبانەكەم...    بۆ دایكە میهرەبانەكەم... Icon_minitimeالسبت يناير 08, 2011 5:07 am



دڵۆپەیەك لەدەریای ئەمەك و پێزانینی رۆڵەیەك بۆ دایكەكەی
پێنوسەكەم دڵگران و دەفتەرەكەم نیگەرانە كە ئەمەوێ لە تۆ بدوێم، چیبكەم بۆ ئەوەی شایان بم و بلوێم باسی تۆ كەم، جا چۆن لەخۆم رادەبینم، تاكو ئەو هەموو جوانییەی لە دڵی تۆ رادەبینم بیخەمە سەر دڵی كاغەز، بە كام ئاوەز، بە كام ئاواز بتلاوێنم، خەمی دڵا و تەمی دڵت بتاوێنم، چۆن بە خۆمی بدەم مافێ لێبدەم لاز و گەزافێ، تا خاوەنی سینەی ساف و بە ئینصافێ بناسێنم، هەتا ئەوەی كە ناتناسێ بتاسێنم. ئەی ئەو كەسەی دڵت وەكو دەریای بێ بن پڕ لە هەڵچوون و داچوونی شەپۆلی سۆز، باخی دەروونت هەمیشە سەوزو نەورۆز، ئەی ئەو كەسەی دڵت گوڵا و ناخت باخ و رەنگت شەنگە، بەو سیما جوان و بێدەنگە، هەزاران پەیڤ و پەیامی خۆشەویستی و سەدان خەمی هیوابوونی بە ژیانی من تێدا پەنگە، بەو دڵە جوانەی كە بۆ من هەم هیوادارە هەم تەنگە، هەزاران زمانی پاراو، سەدان كتێبخانە و پەڕاو باسی تۆیان بۆ ناكرێ، وەسفی تۆیان بۆ نادرێ، چونكە ئەوەندە مەزن و كاریگەری، لە سنوری وەسف و پێناسە بەدەری، ئەی میهرەبان، كام سەمفۆنیا وەكو لای لایەی شەوانت ئارام بەخشە، كامە تابلۆ وەك دڵی تۆ خۆشەویستی لەسەر نەخشە، كامە جێگە و خانە و لانە وەك ئامێزت گەرم و گوڕە، كامە كەپرو كامە كانی وەكو كانی و سایەی سینەت تینوێتی و ماندوویی بڕە، خۆشەویستم، هەناسەی پڕ لە تاسەی تۆ باوەشێنی دڵی پڕ لە كوڵی منە، خونچەی لێوی بە لایە لایە بزێوی ئاڵا وگەشت چرۆی هەمیشە بەهار و گوڵی منە، گەرمی لەش و نەرمی هێلانەی باوەشت، سەكۆی ئاسودەیی بەخش و تینی منە، مەكۆی ئارامی و پەرژینی ژینی منە، دڵسۆزەكەم، نازەنینە بەسۆزەكەم، من گریانم پێشكەش ئەكردی و تۆش خەندە، لە من لاساری و ناسازی و لە تۆش ئەو نزا جوانانەی كە پەسەندە، دوعای تەمەن درێژیم و ئەوەی سەربەرز بژیم و ئەو خواست و داوا چاكانەی كەوا خۆشی منی بەندەی لەسەر بەندە، بە كام پێوەر و مەزەندە بزانم دڵی دایكێتیت، عەشقت بۆ من و پاكێتیت چۆنە و چەندە، ئازیزەكەم، ئاگادار بووم كە شەوانە دڵی نەرمت بۆ من ئەكردە جۆلانە، هەتاوەكو بە ئارامی تیا پاڵا كەوتم، نەسرەوتی تاكو نەسرەوتم، گەر تۆ نەبای چۆن ئەخەوتم، كێ ئەیتوانی بكا زەوتم، كێ وەك تۆ دڵی ناسكی دا ئەخورپا كە ئەكەوتم، كێ وەك تۆ شاگەشكە ئەبوو كاتێ كەوا سەرئەكەوتم، كە ئەتبینی دارە دارە و جووڵە و رەوتم، تا گیانیشت پێئەكەنی كە گوێت لە گڕوگاڵم بوو، لە ناخەوە هەڵئەقرچای كە گریە و ناڵە ناڵم بوو، شیرینەكەم، كە ساوا بووم، بەو شێوەیەی وتم وابوم، ماڵی دڵت تەنها منی لە ناوا بووم، لە تۆی گوڵم خاوەن هەزاران داوابووم، هەمووت بۆ جێبەجێ كردم، هەر جوڵام رووت تێئەكردم، رێزت لێنام هێز و وزە و سۆزت پێدام، لە ناو قەفەسی زێڕینی سینەتا بەندت كردبووم، ئەو بولبولە رەنگاو رەنگ و دەنگ خۆشە بووم بۆ خۆت پەسەندت كردبووم، بەڵام ئێستا من گەورە بووم، مرۆڤێكی هەڵكشاوم بە باڵا و تەمەن تەواوم، زۆر گۆڕاوم، بەڵام تۆ هەر نەگۆڕاوی هەروەك جاری جاران ماوی، خاوەنی هەمان رەوشت و دڵا و چاوی، خاوەن هەمان دەست و هەستی، ئەوەی زیانی بۆم هەبێ رێی لێ ئەبەستی، خۆت كردۆتە خاوەنی تەواوی من و هەموو كەسم، بە گەورەیش بولبولەكەی ناو هەمان سینە و قەفەسم، خۆت كردۆتە قەڵغانی من پەرژین و پاسەوانی من، قەڵای رۆژ و شەوانی من، هەزاران جار خۆت ئەكەیتە قوربانی من، هێندەت بە سینەوە گوشیم، لە باوەشتا هەڵت گوشیم، ئەزانم ژمارەی ترپەی دڵت چەندە، بە شەپۆلی دەریای دڵت ئاشنا بووم. بۆیە كە دوور ئەكەومەوە وا هەست ئەكەم بێ پەنا بووم لە ناو غوربەتا فەنا بووم. هەر سەرەتا من شارەزای هەموو شوێن و هەرێمێكی نیشتمانی تۆی دایك بووم، چونكە لەسەر كورسی و تەختی پایتەختی دڵی خۆشبەختی خۆتا بە جوانی داتنا بووم، ئەو رۆژانەی كە كۆرپە بووم لانكەی دڵت هەواری رۆژ و شەوم بوو، كەژاوەی دوور لە ئاژاوەی بێداری و كاتی خەوم بوو، بە دەسرازەی خۆشەویستی بێ ئەندازە و میهرەبانیت داتبەستبووم، وەها لەو جێیەت خستبووم كە گەورەش بووم داتنەگرتم، بەبێ نازی راتنەگرتم، چونكە تامن ئەویش فراوانتر ئەبووم، بۆیە هەر لەوێدا ماوم، لەبەر چاوم نەبێزراوم. نازەنینم، تەنانەت پەروەردگاریش تۆی كردۆتە هاوسۆزی خۆی، هۆی توڕە بوون و بەزەیی پیرۆزی خۆی، رازی بوونت رازی ئەوە و نیگەرانیت خەشمی بێ ئەندازەی ئەوە! خۆشەویستم، بمبورە ئەوەی كە ویستم نەمتوانی بیكەمە نووسین، ئەوەی نووسیم تەنها دێڕێكی یاداشتە نەك پاداشتە، هەڵمی تنۆكێكی دەریای پێ زانینە نەوەك كار و لێ زانینە، خاڵی بوونی تەنها جارێ جامی دڵە نەوەك چێژ و كامی دڵە. چۆن بە ئەسرینی مەرەكەب بۆ قەترە شیری رەوان و ژیان بەخشت بەها دانێم؟ چۆن دڵۆپی رەش و سپی لە بەرامبەر یەكا دانێم؟ ئایا خۆشت پێت وانیە كە بێتوانام؟ دنیای فراوانی جوانیت قەڵەمی پێ كول كردم و هەنگاوی پێ شل كردم و دەفتەریشی پێ وەلا نام! بەڵام ئەڵێم: بڵێی دایە مۆڵەتی بە من بدایە لە ژێر پێیەكانی ئەوا دەوارێكم هەڵبدایە، بۆ ئەوەی منیش گەشتیاری ناو بەهەشت بم، باڵندەی باخچەی بەهار و دەر وودەشت بم.

یوسف واژه‌یی
له‌ گۆڤاری بڕیار بڵاو کراوه‌ته‌وه‌


www.yektapersty.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://k-mihrabani.yoo7.com
 
بۆ دایكە میهرەبانەكەم...
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
K-Mihrabani.Ibda3.Org :: ئه‌ده‌ب و هونه‌ر :: هۆنراوه‌ و په‌خشان-
انتقل الى: