بۆ کوێم ده‌به‌ی.. ؟
مامۆستا: غریب پێنجوێنی
هه‌ی واوه‌یلا به حاڵی من ... له‌نه‌فسی ڕه‌زا تاڵی من ... چه‌ندین ساڵه ئه‌مڕه‌تێنێ و گه‌ردن که‌چم ئه‌ڕوات و من له دووی ده‌چم ... نه‌به عه‌یش و نۆش تێره بێ ... نه‌به به‌ڵای دڵ ته‌زێن و مه‌رگی دۆستان په‌ند وه‌رده‌گرێت و فێربێ ...
ده‌ستی گرتووم وه‌کو کوێرێ ... له‌قه‌ڵبه‌و چاڵ نامبوێرێ ... ئه‌ی نه‌فسه بێ ئه‌مانه‌که‌م ... ئه‌ی ده‌لیله نه‌زانه‌که‌م ... بۆ کوێم ده‌به‌ی ...؟؟ !!
شریتی ڕاز‌و نیازی... هاوڕێ یه‌کی زۆر نه‌سازی ... ڕۆحت هه‌لا هه‌لا کردم ... که‌ڵبه تیژ و فێره گازی ... له سه‌د ئاو ئه‌ده‌یت و ته‌ڕ نابی... فێره پێچ و بازه‌و بازی... نه ساتێ سوپاس گوزاری و نه‌به که‌میش ده‌بی ڕازی ... ئه‌رێ نه‌فس : ئه‌وه‌نده زه‌وقن و سازی ، بۆ کوێم ده‌به‌ی؟
وه‌کو گا کۆتر ئه‌ناڵم ... ئاگرت به‌ردایه ماڵم ... فه‌رهودت کردڕه‌نجی ساڵم ... داغانم هاوار به‌حاڵم... من چه‌ند ساڵه بۆت حه‌ماڵم ... بۆ کوێم ده‌به‌ی ...؟؟؟
چه‌ند چه‌قاوه سو‌و و لاساری ...! له‌ده‌نگی قورئان بێزاری ... ئه‌ڵێ ی ته‌رزه‌ی به‌سه‌ر سه‌وزه‌ی جه‌سته‌ی خه‌سته‌مدا ئه‌باری ... ئه‌ی نه‌فس بۆ له خوا تاری ؟ بۆ کوێم ده‌به‌ی ...؟؟
وه‌کو منداڵی شیره خۆر ... ده‌گری .. ده‌گری .. بۆ زۆر و بۆر ... بۆ ئه‌گریجه‌و مه‌تاعی زۆر ... گۆشتی مه‌ل و قاشی گندۆر ... تۆ هه‌ر ویستت ... هه‌ر ملت نا ... من نه‌موت (نا)... نه‌فسی نه‌زان بۆ کوێم ده‌به‌ی ؟؟!!
شه‌یدای تیکه‌ی چه‌ورو خه‌وی ... بۆ ڕوپاما شێری ڕۆژو .. بۆ ته‌ممه‌ڵی ڕێوی شه‌وی .. تا به‌یانی له جێ ی نه‌رم ، وه‌کو ته‌رم لێ ی ده‌که‌وی ... بۆ رێی ته‌خت مل ده‌نێی و به‌ڕێی سه‌ختا سه‌رناکه‌وی ... ئه‌رێ نه‌فس که‌ی ده‌سره‌وی ؟ بۆ کوێم ده‌به‌ی ؟؟؟
ئاواتی تۆ سفره‌ی پڕه ... له پێناو ئه‌و مه‌شکه شڕه... ئه‌ی چڵێسی تێر نه‌خۆره ... ئیتر به‌سه سه‌ر هه‌ڵبڕه ... بۆ کوێم ده‌به‌ی ؟؟
به‌شه‌رابی تۆیه مه‌ستم ... بۆیه ئاوا وڕو په‌ستم ئه‌ی تۆ نه‌بووی ده‌ستت به‌ستم لێفه گه‌وره‌که‌ت پیادام و له نوێژی فه‌جر دوات خستم ... نه‌تهێشت هه‌ستم ... ته‌نها ساتێک له‌حزوری خوا ڕاوه‌ستم ... بۆ کوێم ده‌به‌ی ؟؟
تۆ نه‌فسێکی دور له خووی گه‌وره ساڵانی ...له کۆڵانی خولیای گه‌مه‌ی مناڵانی ... ئه‌ی نه‌فسه‌که‌م : ته‌مه‌نمت برد به‌تاڵانی ... بۆ کوێم ده‌به‌ی ؟؟
وا له‌منت هه‌ڵپێچاوه ... هه‌ر ئه‌ڵێ ی ماڵت بڕاوه ... فه‌رمان ده‌ده‌ی به‌و زمانه به‌و دوو چاوه ... بۆ ئه‌و حه‌رامه‌ی نه‌شیاوه .. ئه‌ی پشیله‌ی ناو به‌زی دزی .. سمێڵ بسڕه ، چیت نه‌کراوه ... ئاوات کرد تا سوتاندت باخ و خه‌رمانم ... قورست کردکۆڵی تاوانم ...سیست کرد گوڵی ئیمانم... ڕووی زه‌ردی ڕۆژی حه‌شر خۆم و به‌جارێ ماڵی وێرانم .. بۆ کوێم ده‌به‌ی ؟
گه‌ردانی ده‌وری باڵاتم ... به‌بێ ئیراده له دواتم ... شاگردێکی ده‌ست که‌لاتم ...ڕه‌نجبه‌رێکی بێ به‌راتم ... وای له من چۆن موبته‌لاتم ... بۆ کوێم ده‌به‌ی ؟؟
له ناو خزم و هاوڕێیانم ... لای خۆم وایه ، منیش سه‌ری ناو سه‌رانم ... به‌ڵام دواکه‌وتوی ناو خێڵم ... بۆیه دایم به‌ر گۆچانم ...ئه‌ڵێ ی بزنه شه‌لی ڕانم ... په‌ککو چه‌ند گه‌وج و نه‌زانم !! بۆ کوێم ده‌به‌ی ...؟؟
ماده‌م ته‌مه‌ن ته‌واو ببێ و ڕۆژی مردنم بێته ڕێم ... له‌ناو تابوتی دارینا ... بۆ مزگه‌وت و ... له‌سه‌ر ته‌ته‌شۆر داده‌نرێم ... به‌رگی دنیام لێ لابرێ و به‌ده‌ست ئه‌مدیواو دیو کرێم ... له دوای شۆردنی جه‌سته‌که‌م کفن کرێم ... ئینجا بۆ گۆڕی ته‌نیایی ... به‌خێرایی ... به‌ڕێ کرێم ... به‌ده‌ستی دۆستانی دنیام ، ئه‌سپه‌رده‌ی ژێر زه‌وی کرێم!!!
ماده‌م له پاشی مردنم ...له‌ڕۆژی حه‌شر کردنم... کردارم بێته گه‌ردنم ... فریشته‌ی (سائق و شهید) ڕاپێچم که‌ن ، بۆ لێپرسینه‌وه کردنم .. نه بتوانم خۆ گێل که‌م و نه‌دادم بات ڕاکردنم... نه‌فسی به‌دکار .. ئه‌و ڕۆژه ده‌بێته ڕۆژی ڕوڕه‌شی و ڕیسوا کردنم ...
بۆیه بڕیاری خۆم داوه ... ئیتر له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه ... ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نم ماوه...بۆ چاکه کاریم داناوه ... ئیتر به‌نده‌ی ڕاسته قینه‌ی خودا ده‌بم... هه‌رچه‌ند له درگای دڵم به‌ی ... ده‌رگا له‌ڕووت ناکه‌مه‌وه‌من بۆ به‌هه‌شت ڕێم گرتووه و لایه‌کت لێ ناکه‌مه‌وه ..
سوێند بێ نه‌فس ئیتر من ته‌گبیرت ده‌که‌م ... وه‌ک سه‌گی هار ... به‌توندی زنجیرت ده‌که‌م ... له‌ماڵا یه‌خسیرت ده‌که‌م ... به‌جۆرێ لوتت ده‌شکێنم... هه‌ر به لاوی پیرت ده‌که‌م ...