K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

K-Mihrabani.Ibda3.Org


 
الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 په‌ندی پێشینانساتێك له‌گه‌ل حیكمه‌ته‌ جوانه‌كاندا

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
MIHRABANI
بـــه‌رێوبه‌ر
بـــه‌رێوبه‌ر
MIHRABANI


ڕه‌گه‌ز : انثى بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010
تـــه‌مه‌ن : 32
پیشه‌ خوێنــــدکار
وێــبگه‌ WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG
به‌شــداریه‌کان : 155
پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434
ره فتار : 0

په‌ندی پێشینانساتێك له‌گه‌ل حیكمه‌ته‌ جوانه‌كاندا Empty
مُساهمةموضوع: په‌ندی پێشینانساتێك له‌گه‌ل حیكمه‌ته‌ جوانه‌كاندا   په‌ندی پێشینانساتێك له‌گه‌ل حیكمه‌ته‌ جوانه‌كاندا Icon_minitimeالسبت يناير 08, 2011 10:03 pm





ساتێك له‌گه‌ل حیكمه‌ته‌ جوانه‌كاندا: هيمداد خاليد ...

كاتێك گه‌یشتیت به‌لوتكه‌ سه‌یری خواره‌وه‌ بكه‌ بزانه‌ كێ یارمه‌تی داویت بۆ گه‌یشتن به‌لوتكه‌ وه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ له‌ لوتكه‌ش دایت سه‌یری ئاسمان بكه‌ وداوا بكه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ دامه‌زراوت بكات .


* هه‌ر مالێك خالی بێت له‌ زانست وپه‌رتوك ئه‌وا مالێكی بێ گیانه‌.
* ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری نه‌ما له‌سه‌رزه‌وی ئه‌وا مرۆڤ هیچ بایه‌خێكی بۆ نامێنێت.
* ناتوانین ئاشتی به‌رقه‌راربكه‌ین به‌ شه‌ر ته‌نها به‌ لێك تێگه‌یشتن نه‌بێت.
* ژیانت به‌ چرایه‌كی بچوك روناك بكه‌یته‌وه‌ باشتره‌ له‌وه‌ی سه‌ره‌تاپای ته‌مه‌نت له‌ تاریكی دا به‌سه‌ر ببه‌یت.
* دل ته‌نگ مه‌به‌ كه‌سه‌ر نه‌كه‌وتویت مادام ده‌توانیت سه‌ر له‌نوی له‌سه‌ر پێیه‌كانت دا بوه‌ستیت.
* چه‌نده‌ی تاریكی شه‌و زیاتربێت رۆشنایی ئه‌ستێره‌كان زیاتر ده‌دره‌وشێنه‌وه‌.
* كاتێك خه‌لك یه‌كێك ستایش ده‌كه‌ن كه‌من ئه‌وانه‌ی بروا ده‌كه‌ن به‌لام كاتێك به‌ خراپه‌ باسی كه‌سێك بكرێت ئه‌وا زۆرن ئه‌وانه‌ی بروا ده‌كه‌ن.
* وته‌كانت هه‌لبژێره‌ به‌ر له‌وی ده‌ریان ببریت كاتێك بده‌ به‌ وشه‌كان تا پێ ده‌گات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌كانیش وه‌ك به‌روبوم وایه‌ كاتێكی ده‌وێت تا پێ بگات.
* كاتێك گه‌یشتیت به‌لوتكه‌ سه‌یری خواره‌وه‌ بكه‌ بزانه‌ كێ یارمه‌تی داویت بۆ گه‌یشتن به‌لوتكه‌ وه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ له‌ لوتكه‌ش دایت سه‌یری ئاسمان بكه‌ وداوا بكه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ دامه‌زراوت بكات .
* ره‌وشت جوانی هه‌له‌كان ده‌شارێته‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن به‌د ره‌وشتی چاكه‌كان ده‌شارێته‌وه‌
* كه‌مێك له‌زانست له‌گه‌ل كرده‌وه‌ به‌سودتره‌ له‌ زۆرێك له‌زانست وكه‌مێك له‌كرده‌وه‌. * ئه‌گه‌ر ماسیه‌كت دا به‌ هه‌ژارێك ئه‌وا برسیه‌تی ئه‌و رۆژه‌ت بۆ پركردۆته‌وه‌ به‌لام ئه‌گه‌ر فێرت كرد كه‌چۆن راو بكات ئه‌وا ئه‌وكات ته‌واوی ته‌منیت له‌هه‌ژاری دا رزگاركردووه‌.
* رێ مه‌ده‌ كه‌ زمانت هاوكاری چاوه‌كانت بكات له‌ باس كردنی ناته‌واویه‌كانی خه‌لكدا چونكه‌ ئه‌وانیش وه‌ك تۆن وخاوه‌نی زمان وچاون.
* له‌وده‌رگایه‌ بترسه‌ كه‌ كلیلی زۆری هه‌یه‌.
* هه‌موو تاریكایی دونیا ناتوانێت تیشكی مۆمێكی بچوك بشارێته‌وه‌.
* ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ واده‌زانیت پاره‌و سامان هه‌موو شتێكه‌ ئه‌وا له‌ پێناویدا هه‌موو هۆكارێك به‌كارده‌هێنێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی.
* هه‌ركه‌سێك چاكه‌ بچێنێت سوپاگوزاری ئه‌دورێته‌وه‌.
* جوانترین دارستان به‌ده‌ر نیه‌ له‌ مارو دووپشك.
* ته‌مه‌ن ته‌نها شتێكه‌ هه‌رچه‌نده‌ی زیاد بێت ئه‌وا كه‌م ده‌كات
* خۆله‌كێكی ئازار كاتژمێرێكه‌ وكاتژمێرێكی خۆشیش خوله‌كێك
* هه‌ركه‌سێك كه‌وته‌ سه‌ر داوی هه‌له‌وه‌ ئه‌وه‌ خه‌سله‌تێكی مرۆڤه‌ به‌لا م ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر داوی هه‌له‌دا براوت وبه‌رده‌وام ببێت ئه‌وه‌ پابه‌نده‌ به‌ خه‌سله‌تی شه‌یتانه‌وه‌.
* ئاسانه‌ به‌لامانه‌و ده‌نگ بۆ بۆبریارێك بده‌ین به‌لام قورس ئه‌بینرێت بۆ هه‌ولدان له‌ پێناو جێ به‌ جێ كردنی بریاره‌كه‌دا.
* هه‌موو داهێنراوو شته‌ گه‌وره‌و به‌نرخه‌كان له‌ ئه‌نجامی بونی هه‌له‌یه‌كه‌وه‌ دروست كراون.
* دلۆپه‌ ئاوێك به‌رد هه‌له‌ئه‌كه‌نێت له‌ ئه‌نجامی به‌رده‌وامی و دوباره‌بونه‌وه‌یدا.
* گرنگه‌ به‌رده‌وام گۆرێكی ئاماده‌كراومان له‌لابێت بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌له‌ی به‌رامبه‌ره‌كانمان
* دونیا وه‌ك ئاوێكی سوێر وایه‌ چه‌نده‌ی لێێ بخۆیته‌وه‌ توێنوێتیت زیاتر ده‌بێت * زمان ئێسك نیه‌ به‌لام ئێسك ده‌شكێنێت
* پێویسته‌ له‌سه‌رمان ئه‌و شتانه‌ ئه‌نجام بده‌ین كه‌ له‌ توانمان دانیه‌ ئه‌نجامیان بده‌ین
* هه‌ولبده‌ ئیمرۆ دارێك بچێنیت تا به‌یانی له‌ ژێریدا بحه‌سێیته‌وه‌.
* پێویسته‌ متمانه‌مان به‌ خۆمان بێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر خۆمان متمانه‌مان به‌ خۆمان نه‌بێت ئه‌وكات كێ متمانه‌مان پێ ئه‌كات
* نه‌خشه‌دانان له‌ ژیانتدا نیوه‌ی گوزه‌رانت دابین ده‌كات.
* نمونه‌ی كه‌سی خۆبه‌زل زان وه‌ك كه‌سێك وایه‌ كه‌ له‌ لوتكه‌ی شاخێكه‌وه‌ سه‌یری خواره‌وه‌ بكات وخه‌لكی به‌ بچوك دێته‌ به‌رچاو به‌لام له‌هه‌مان كاتدا خه‌لكانی خواره‌وه‌ش ئه‌ویان به‌ بچوك دێته‌ به‌رچاو .

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://k-mihrabani.yoo7.com
 
په‌ندی پێشینانساتێك له‌گه‌ل حیكمه‌ته‌ جوانه‌كاندا
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
K-Mihrabani.Ibda3.Org :: ئه‌ده‌ب و هونه‌ر :: په‌ندی پێشینان و وته‌ی ناوداران-
انتقل الى: