ووتــــــــــــــه
ئاماده‌كردنی / مه‌مه‌ند حسن
*سه‌ری ئێشاو به تاجی ئاڵتوه‌ن له‌سه‌ر كردن چاره‌سه‌ر ناكرێت
*سكوت عیباده‌تێكه به‌بێ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تێكه به‌بێ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه به‌بێ حه‌سار ، سه‌ركه‌وتنێكه به‌بێ چه‌ك ، حه‌سانه‌وه‌یه بۆ كه‌ریم نووسراوان ، حه‌سارێكه بۆ خواپه‌رستان ، گه‌نجینه‌یه‌كه بۆ حه‌كیمان ، وه‌ڵامێكه بۆ نه‌زانان
*هه‌میشه كۆده‌نگی مرۆڤایه‌تی ، ئافه‌رینێك ده‌ڵێن : كه ئه‌گه‌ر له (چیا)ش بن ، به عقلێكی خاوه‌ن (ژیار) بیر بكه‌نه‌وه ، نه‌ك له شاربن و به عقلێكی چیایانه بجوڵێنه‌وه .
* ئاناتۆڵ فرانس ئه‌ڵێت : ئه‌گه‌ر په‌نجا ملیۆن كه‌س قسیه‌كی ناماقول بكه‌ن ، دیسان ئه‌و قسه‌یه هه‌ر ناماقوڵه .
*له ویلایه‌تی (هاڵفۆرد)ی ئه‌مریكا ، ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی كه مردووه ده‌گوێزرێته‌وه گۆرستان ، ژماره‌ی نیه ، به‌ڵكو له‌بری ژماره‌كه نوسراوه (you too) واتا هه‌روه‌ها تۆش .
* نیكۆلۆمه‌كیافیلی ئه‌ڵێت : له سایه‌ی كه‌نیسه‌وه هه‌موومان بێ ئیمانین .
* ئێمه ئه‌و كاته له دایك ده‌بین ، له مردن نزیك ده‌بینه‌وه .
* گه‌ر ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ركه‌وتندا بوو ، ئاره‌زووی خزمه‌تی ژیری ده‌كات ، خۆئه‌گه‌ر ژیری خزمه‌تی ئاره‌زووی كرد ، ئه‌وا ده‌وڵه‌ت له رووخاندایه .
*پێویسته خۆت له پیاو خراپ و به‌دكار بپارێزیت ، ئه‌گه‌رچی به‌رگی زانستی بپۆشیبێت ، چونكه به‌وه له‌ژه‌هری مار كه‌م نابێته‌وه كه مرواری له‌سه‌ر دابێت !!!
* زانایه‌كی خواناس ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر یه‌كێكت بینی له خۆت گه‌وره‌تربوو ، بڵێ : له من به ته‌مه‌نتره پێش من هاتووه‌ته ناو ئیسلامه‌وه و ده‌ستی كردووه به‌كاری خێر‌و چاكه .. ئه‌گه‌ر له خۆت مناڵترت بینی ، بڵێ من له پێش ئه‌و ده‌ستم كردووه به گوناه و تاوان و سه‌رپێچی ، ئه‌و له من باشتره ..
چین ئه‌ڵێت :
* ئاگر مه‌كه‌ره‌وه ، چونكه هه‌ركاتێك ویستت بۆت ناكوژێته‌وه
* پێش ئه‌وه‌ی ماسی بده‌یت به كوڕه‌كه‌ت فێره راوی بكه
عه‌ره‌ب ئه‌ڵێت :
* هه‌ركه‌سێ توشی خراپه‌ی كردیت ، ئه‌وه له هه‌مان كاتدا سته‌می لێ كردوویت .
* هاوڕێیه‌تی له‌سه‌ر بناغه‌ی راستی ، نه‌مامێكه زۆر به‌هێواشی گه‌شه ده‌كات .
* په‌شیمانی له‌سه‌ر بێده‌نگی باشتره له په‌شیمانی له‌سه‌ر قسه كردن .
* هه‌ر كه‌سێك كه‌ڵه‌ك له چاوی وه‌رنه‌گرێت كه‌ڵك له گوێ یه‌كانیشی وه‌رناگرێت .
* كات به‌فیرۆدان له مردن گه‌وره‌تره چونكه مردن له دونیا‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌مان پچرێنیت ، به‌ڵام به فیڕۆدانی كات له خوا‌و به‌هشت ده‌مان پچرێنێت
* كه له دروست كراوێك ترسایت لێی دوور ده‌كه‌ویته‌وه به‌ڵام گه‌ر له خوای گه‌وره ترسیات به‌رو رووی ئه‌و راده‌كه‌یت و لێی نزیك ده‌بیته‌وه .
*ووشه ! به‌هێزترین سڕكه‌ره كه مرۆڤ به‌كاری ده‌هێنێت
* كاتێك به‌ها و نرخی ئاومان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه كانی ووش ده‌كات .
* دڵی خۆشه‌ویست سه‌رچاوه‌ی دانایه .
* ئازادی بۆ مرۆڤ له ژیان باشتره .
* پاره‌ی ده‌ست هۆی ئازادیه ، پاره‌ی ناو دڵ هۆی كۆیلایه‌تی یه .
* هاوار و هاتنه دونیای منداڵێك ، كۆچ و پرسه‌ی مرۆڤێكه .
* ته‌سكترین و ناخۆشترین زیندان ، پێكه‌وه ژیانی (دژه‌كانه(
* كلیلی گه‌ده پارویه‌كه ، كلیلی جه‌نگیش ووشه‌یه‌كه .
* جوانی باڵنده له په‌ڕه‌كانی دایه ، جوانی مرۆڤ له زمانی دایه .
* عه‌قڵت به‌زانست چه‌كدار بكه‌یت باشتره له‌وه‌ی لاشه‌ت به خشڵ و زێڕ بڕازێنیته‌وه .
* سه‌یره مرۆڤ چۆن فریای رق لێ بوونه‌وه ده‌كه‌وێت كاتێك هه‌موو ته‌مه‌ن به‌شی خۆشه‌ویستی ناكات .
* ئه‌وكه‌سه‌ی كه نهێنیه‌كی پێسپێرا و ئاشكرای كات ، جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه سامانێكی به ئه‌مانه‌ت لاداده‌نرێت و خیانه‌تی لێ ده‌كات .
* ده‌سه‌ڵات به‌بێ سه‌ربازز نابێت ، سه‌ربازیش به‌بێ دادپه‌روه‌ری نابێت .
* عیب نیه له‌سه‌رخۆ سه‌ركه‌ویت ، عه‌یب ئه‌وه‌یه به په‌له بكه‌ویت .
* كه‌مێك له گیرفانی خۆت باشتره له زۆرێك له گیرفانی یه‌كێكی تردا
* هۆش وه‌كو چه‌تری فرۆكه‌وانه(په‌ڕه‌شووت) هه‌تا وه‌كو نه‌كرێته‌وه سوودی نابێ .
* پاشایه‌ك پرسیاری له وه‌زیرێكی كرد ، ووتی :
چاكترین شتێك كه خوای گه‌وره بیدات به مرۆڤ چی یه ؟
وه‌زیر ووتی : ئیمان و عاقلێك پێ ی بژی .
پاشا ووتی : ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ؟
وه‌زیر ووتی : هاورێیه‌كی چاك كه له‌كاره‌كانیدا پرس و راوێژی پێ بكات .
پاشا ووتی : ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ؟
وه‌زیر ووتی : به‌ختێكی باش به‌خته‌وه‌ری بكات .
پاشا ووتی : ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ؟
وه‌زیر ووتی : ئیتر ئه‌وه شایه‌نی ئه‌وه‌یه هه‌وره بروسكه‌یه‌ك بیكات به خه‌ڵوز و خاك خه‌ڵك له‌ده‌ست رزگار ببن !
*ئه‌وةى نه‌توانێت به‌سه‌ر چیاكاندا سه‌ر بكه‌وێت هه‌میشه له دۆڵه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه
*له رۆژێكدا سه‌د هه‌لت بۆ رێ ده‌كه‌وێت بۆ خراپه ، به‌ڵام له ساڵێكدا یه‌ك جار هه‌لت بۆ رێ ده‌كه‌وێت بۆ چاكه
*هه‌موو شت پێویستی به عه‌قڵه عه‌قڵیش پێویستی به تاقیكردنه‌وه‌یه
*ماڵێك كه‌هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته ، تاڵیه‌كه كه دوای ده‌گۆڕێت به شیرین صبره ، شیرینیكه كه دوایی ئه‌گۆڕێت به تاڵی شه‌هوه‌ته ، نه‌خۆشیه‌كه كه ده‌رمانی نیه بێ عه‌قڵیه
*دوژمنی ئیمان درۆ و دوژمنی ئابڕو سواڵ و دوژمنی عه‌ه‌قڵ توڕه‌یی و دوژمنی سه‌روه‌ت خیانه‌ته
*ده‌رگایه‌ك به رووی موسافیرو میواناندا نه‌كرێته‌وه به رووی پزیشكاندا ده‌كرێته‌وه
*عیباده‌ت هونه‌رێكه كه خه‌ڵوه‌ت دوكانیه‌تی و ته‌قوا سه‌رمایه‌یه‌تی و به‌هه‌شت سوده‌كه‌یه‌تی
*له دوونیادا دوو شت خۆشه / 1) دڵێك قسه وه‌ربگرێ 2) قسیه‌ك دڵ بیگرێ
*ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی راسته‌قینه ده‌گمه‌ن بێت ئه‌وا هاورێیه‌تی راسته‌قینه ده‌گمه‌ن تره
*گومان كردنیش له هاورێیه‌كه‌ت تاوانه پیستره له ناپاكی
*گه‌ر هاورێیه‌تی په‌ر بسه‌نێت ئه‌بێته خۆشه‌ویستی ، به‌ڵام گه‌ر خۆشه‌ویستی لاوازبێت هه‌رگیز نابێت به خۆشه‌ویستی
*كێ مامۆستای نیه با بپرسێ ، كێ زانایه‌كی نه‌بینیوه با كۆچ بكات ،كێ بێ زانیاری كار بكاته ووه‌رناگیرێت ، باش بزانن كه‌ستان به‌زانسته‌كه‌یه‌وه جوان نیییه گه‌ر كاری پێ نه‌كات ، رێز له پیره‌كانمان بگرن ، تا بێته مایه‌ی خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بۆمان ، وه به‌ره‌وشت بین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی فێرمان ده‌كه‌ن
*حه‌سن به‌صری خواڵای رازی بێت ئه‌فه‌رموێت :
كێ ره‌وشتی نه‌بوو زانیاری نییه ـ كێ ئارامی نه‌بوو دینی له كیس داوه ، كێ (ورع) تێگه‌یشتنی نه‌بوو ، له خوای گه‌وره دوره
*كورده‌كان ئه‌ڵێن : ئیشی به په‌له خاوه‌نی شه‌له
عه‌به‌ب ئه‌ڵێ : مرۆڤی ئیماندار په‌له ناكات
ئێرانیه‌كان ئه‌ڵێن : ئه‌و كه‌سه‌ی په‌له ئه‌كات ، كارێك دووجار ئه‌نجام ئه‌دات
چینیه‌كان ئه‌ڵێن : ئه‌وه‌ی په‌له بكات وه‌كو ئه‌وه وایه چای به چه‌ته‌تاڵ بخواته‌وه
به‌ریتانیه‌كان ئه‌ڵێن : ئه‌و كه‌سه‌ی په‌له ئه‌كات دوژمنی خۆیه‌تی
* له حه‌وت سیفه‌ت دوور بكه‌ره‌وه دڵ و ده‌روونت ئارام ده‌گرێت
خه‌م مه‌خۆ بۆ ئه‌و له‌كیست چووه ، خه‌فه‌تو مه‌خۆ له‌وه‌ی كه تا وه‌كو ئێستا ده‌ستت نه‌كه‌تووه ، خه‌ڵكی عیبه‌دار مه‌كه به‌وه‌ی كه له خۆشت دا هه‌یه ، داوای پاداشت مه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و ئیشه‌ی ئه‌نجامت نه‌داوه ، به‌چاوی ئارزوو سه‌یری ئه‌و شته‌مه‌كه كه مۆڵكی تۆنیه ، تووره‌ش مه‌به له‌و كه‌سه‌ی كه تووڕه بوونه‌كه‌ت زه‌ره‌ری پێ ده‌گه‌یه‌نێت
*پیاوێك ووتی: دوو كۆمه‌ڵ له دوونیادا فاشلن ؟
كۆمه‌ڵێك : بیروباوه‌ڕیان هه‌یه ، به‌ڵام بێ كرده‌وه‌ن
كۆمه‌ڵه‌ی دوومیان : كرده‌وه‌یان هه‌یه ، به‌ڵام به‌بێ هیچ بیر‌و باوه‌ڕێك
* له پیاو چاكێكیان پرسی چ شتێك به‌لاتوه زۆر جێگای سه‌رسوڕمانه ؟
ووتی : دڵێك خوا بناسێ ،كه‌چی بێ فه‌رمانی خوا بكات