1.ئاوى شێلو قورمه دێنێ.
واته:ئاده‌میزادى گه‌ندڵ و بچوكیش كارى گه‌وره‌و مه‌ترسیدارى پێ ده‌كرێ.
2. ئه‌گه‌ر بایه و ئه‌گه‌ر بارانه، بۆ كه‌چه‌ڵ هه‌ر زیانه.
واته:یه‌كێك ئه‌یڵێ كه له هه‌موو سه‌رێكه‌وه زیانى پێ بگات.
3.ئه‌گه‌ر به‌مارى به مام و خارى، ئه‌گه‌ر بێ مارى رِووت و هه‌ژارى
واته: ئه‌گه‌ر هه‌ت بێ، دۆست و كه‌س و كارت زۆر ئه‌بن، وه ئه‌گه‌ر نه‌یشت بێ ئه‌وا خۆتیت و گوێچكه‌ت.
4.ئه‌گه‌ر به‌د نه‌بێ،مه‌رِو گورگ پێكه‌وه ئاو ئه‌خۆنه‌وه
واته: پیاو خراپان و به‌دگۆ و ناله‌باران نایه‌ڵن داپه‌روه‌رى سه‌ر بگرێ.
5.ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نازانى، گۆچان هه‌ڵگر ه بۆ شوانى
واته: دانیشتن و بێ ئیشى بۆ كه‌س ده‌ست نادات، وه‌پیاو هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌توانێ به ئیشێكى شیاوى خۆیه‌وه خه‌ریك بێت