K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

K-Mihrabani.Ibda3.Org


 
الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
MIHRABANI
بـــه‌رێوبه‌ر
بـــه‌رێوبه‌ر
MIHRABANI


ڕه‌گه‌ز : انثى بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010
تـــه‌مه‌ن : 32
پیشه‌ خوێنــــدکار
وێــبگه‌ WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG
به‌شــداریه‌کان : 155
پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434
ره فتار : 0

چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن Empty
مُساهمةموضوع: چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن   چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن Icon_minitimeالأحد يناير 09, 2011 3:05 am



بسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
سەلامی خوای گەورە لەهەموو لایەک بێت.
لەماوەی ڕابردوودا چەند براو خوشکێک تووشی کێشەی زۆر هاتن بەوەی کە لەلایەن خەڵکی نەناسراوەوە ئیمەیڵەکانیان هاک دەکرا (واتە ووشەی نهێنی ئیمەیڵەکانیان دەدزرا)، بێگوومان ئەمەش بەسەر هەرکەسێدا ڕووبدات ناخۆشەو تووشی ناڕەحەتیمان دەکات.
پشت بەخوا بەگوێرەی تووانا هەوڵ دەدەین لەڕێگەی چەند بابەتێکەوە گرنگترین خاڵەکانی خۆپاراستن لەهاک و ڤایرۆس بخەینەڕوو.
١- بەهیچ شێوەیەک ووشەی نهێنی ئیمەیڵەکەت با لەمانەی خوارەوە نەبێت:
- ژمارەی مۆبایل
- ژمارەی سەیارە
- 123456 یان 123456789
- پیتە یەک لەدووای یەکەکانی سەر کیبۆرد
- ناوی خۆت، نازناوی خۆت، یان ناوی کەس و کاری نزیکی خێزانەکەت
٢- بەهیچ شێوەیەک ووشەی نهێنی خۆت بەکەس مەڵێ!
٣- زۆرجار ئیمەیڵێکت بۆدێت کە داوای زانیاری تایبەتیت لێدەکات وەک: ناوی خۆت، ڕۆژی لەدایکبوونت، ووشەی نهێنی ئیمەیڵەکەت یاخوود هەرشتێکی تایبەتی تر. زۆرجار ئەم ئیمەیڵەش بەناوی خودی کۆمپانیای خاوەن خزمەتگوزاری ئیمەیڵەکەتەوە دێت، کە دەڵێت ئێمە ئەم زانیاریانەمان دەوێت بۆ کاری گرنگ.
دیارە ئەمەش پێچەوانەی هەموو یاسایەکە، کەواتە من لێرەوە دڵنیات دەکەمەوە کە هیچ کۆمپانیایەکی فەرمی ئەم داواکاریەت لێناکات؛ چونکە ئەوان خۆیان خاوەنی هەموو زانیاریەکانی ئیمەیڵەکەتن ئیتر پێویستیان بەوە نیە داوا لەتۆ بکەن.
٤- پێویستە ئەو ئیمەیڵەی کە زۆر بەکاری دەهێنیت هەموو زانیاریەکانی بزانیت، مەبەست لەو زانیاریانەی کەلەکاتی دروستکردنی ئیمەیڵکەت بەکارت هێناوە، کە گرنگترینیان:
- ئیمەیڵی دووەمی (بەکاردێت کاتێک ووشەی نهێنیت لەبیرکرد، لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە دەتوانیت ووشەی نهێنی نوێ بەدەستبهێنیت)
- بەرواری لەدایکبوون
- شوێنی نیشتەجێبوون و کۆدی ووڵاتەکەت
- وەڵامی پرسیارە نهێنیەکان (کە لە ئیمەیڵی یاهوو، هۆتمەیڵ، گیمەیڵ) بەکاردێت.
٥- ئەگەر ئەو زانیاریانەی کە لەخاڵی پێنجەم باسکران لەبیرت نەمابوون، هەوڵ بدە دووبارە زانیاریەکان دابنێیتەوە، لەناو ڕێکخستنی ئیمەیڵەکەت بەستەرێک هەیە بەناوی (Account Information) کە دەتوانیت دووبارە زانیاریە گرنگەکانت بگۆڕیت.
٦- بەهیچ شێوەیەک نامەی کەسی نەناسراو مەکەوە، ئەگەر کردیشتەوە کلیک لەسەر بەستەرەکانی ناوی مەکە، وە بەهیچ شێوەیەک ئەگەر فایلی ئەتاچ (هاوپێچ) کردبوو، ئەوا فایلەکە دامەگرە. باشتر وایە ئیمەیڵکە بسڕیتەوە.
٧- لەکۆتاییدا ئەگەر ووشەی نهێنی ئیمەیڵەکەت لەوشتانە پێکدێت کە لەخاڵی یەکەمدا باسمانکرد، ئەوا لەئێستا زووترنیە کە بیگۆڕیت و ووشەی نهێنی نوێ دابنێیت، کە لانیکەم لە ٨ پیت کەمتر نەبێت و لە ژمارەو پیتی بچوک و گەورە پێکدێت، هەروەک ئەم نمونانە:
Ak76ss729، p9Fgh234
لەکۆتاییدا هیوادارم هەموو بەکارهێنەرێک پابەندی ئەم خاڵانەی سەرەوەبێت و، هەموو دووربن لە هاک و تووشبوونی ڤایرۆس.
والسلام علیکم

******************************************
www.ba8.org

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://k-mihrabani.yoo7.com
 
چەند ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ بۆ بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ خۆپاراستن
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» ٥ نامه‌ی زۆر زۆر جوان و گرنگ..!
» ماڵپه‌رێكی گرنگ بۆ گوێگرتن و دابه‌زاندنی قورئانی پیرۆز

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
K-Mihrabani.Ibda3.Org :: تــه‌کنه‌لۆژیا :: ئه‌نته‌رنێت-
انتقل الى: