عبدالله ی كوڕی عباس ( ر . ض ) : ده‌گێڕێته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( ص ) : ده‌فه‌رموێت : سوود له پێنج شت وه‌رگره پێش پێنج شتی تر : سوود له ژیانت وه‌رگره به‌ر له مردنت ، سوود له له‌ش ساغیت وه‌رگره به‌ر له نه‌خۆشیت ، سوود له كاته به‌تاڵه‌كانت وه‌رگره به‌ر له سه‌ر قاڵیت. سوود له ته‌مه‌نی گه‌نجایه‌تیت وه‌رگره به‌ر له پیریت ، سوود له ده‌وڵه‌مه‌ندیت وه‌رگره به‌ر له هه‌ژاریت
عبدالله ی كوڕی مسعود ( ر . ض) : ده‌گێڕێته‌وه پرسیارم له
پێغه‌مبه‌ری خوا ( ص ) كرد چ ئیش و كارێك لای خوای گه‌وره خۆشه‌ویسته ؟ فه‌رمووی : نوێژ له‌كاتی خۆیدا . عه‌رزم كرد چی تر ؟ فه‌رمووی چاكه كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا . عه‌رزم كرد چی تر ؟ فه‌رمووی تێكۆشان له پێناوی خوای گه‌وره.
سه‌لام مه‌كه له یه‌كێك كه له ته‌والێت بێت
له جابری كوڕی عبدالله وه ده‌فه‌رموێت : پیاوێك لایدا به لای پێغه‌مبه‌ر ( ص ) ده‌ستی به‌ئاو ده‌گه‌یاند سه‌لامی له پێغه‌مبه‌ر كرد (ص) . پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی : (اذا رأيتني على مثل هذه حالة فلا تسلم علي فإنك إذ فعلت ذلك لم ارد عليك) واته : كاتێك زانیت من له‌م شوێنه‌دام سه‌لامم لێ مه‌كه ، ئه‌گه‌ر سه‌لامیشت لێكردم وه‌ڵامت ناده‌مه‌وه.
زۆر بڵێ ی مه‌كه
زۆر بڵێی واته زۆر قسه‌كردن و درێژ دادڕی پێغه‌مبه‌ر (ص) نه‌هی لێكردووه چونكه ئه‌وه‌ی زۆر قسه بكات ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه، جابر ( ر . ض ) ده‌گێرێته‌وه له پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رموویه‌تی : ئه‌وه‌ی كه زۆر خۆشم ده‌وێت و لێمه‌وه نزیكه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌و كه‌سه‌یه كه باشترین خوڕه‌وشتی هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ڕقم لێیه‌تی و دووره لێمه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌وانه‌ن كه زۆر قسه ده‌كه‌ن وده‌میان پان ده‌كه‌نه‌وه وه لووت به‌رزی ده‌نوێنن له كاتی قسه‌كردندا.
درۆ مه‌كه
ئایا ڕازی ده‌بیت به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ناوت له لیستی درۆزنه‌كان بنوسێت ؟ ئه‌گه‌ر ڕازی نیت درۆ مه‌كه له عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعوده‌وه (ر.چ) ده‌گێڕێته‌وه پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رمویه‌تی ڕاستگۆیی مرۆڤ ڕێنمایی ده‌كات به‌ره‌و چاكه، چاكه كردن مرۆڤ ده‌خاته به‌هه‌شته‌وه، به‌ر ده‌وام مرۆڤ ڕاستگۆ ده‌بێت تا له لای خوای گه‌وره به ڕاستگۆ تۆمار ده‌كرێت ، درۆ كردنیش مرۆڤ ڕێنمایی ده‌كات به‌ره‌و خراپه، خراپه كردنیش مرۆڤ ده‌خاته دۆزه‌خه‌وه، به‌رده‌وام مرۆڤ درۆ ده‌كات تا لای خوای گه‌وره به‌درۆز تۆمار ده‌كرێت.
بێئاگایی و نه‌زانی فیرعه‌ون
ئه‌گێڕ نه‌وه ئیبلیسی مل هوڕ خۆی پیشانی فیرعه‌ون دا كه خه‌ریكی ترێ خواردن بوو . ئیبلیس وتی : ئایا ئه‌توانی ئه‌م هێشووه ترێیه بكه‌یه دانه مرواری؟ فیرعه‌ون وتی نه‌خێر كه‌س ناتوانێ ! ئیبلیس به‌هۆی سحرو جادو هێشووه ترێیه‌كه‌ی كرده دانه مرواری ، فیرعه‌ون پێ ی سه‌یر بوو وتی : به ڕاستی مامۆستایه‌كی باشی !؟ ئیبلیس زلله‌یه‌كی له بناگوێ ی فیرعه‌ون دا ، وتی من به‌م مامۆستایه‌تیه خوا به‌به‌نده‌ی خۆی قبوڵی نه‌كردووم ! تۆ به‌م هه‌موو نه‌زانیه‌ت داوای خوایه‌تی ده‌كه‌یت
مژده