MIHRABANI بـــه‌رێوبه‌ر
ڕه‌گه‌ز : بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010 تـــه‌مه‌ن : 32 خوێنــــدکار WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG به‌شــداریه‌کان : 155 پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434 ره فتار : 0
| موضوع: بۆئه‌وه‌ی دایکت به‌بیربێته‌وه ئه‌م چیرۆکه بخوێنه‌وه! الخميس فبراير 24, 2011 10:06 pm | |
| بۆئه‌وه‌ی دایکت به‌بیربێته‌وه ئه‌م چیرۆکه بخوێنه‌وه! ئیواره‌بوو كوڕه بچكۆلانه‌كه سه‌ركه‌وت بۆ ژووری چێشتلینان بۆ لای دایكی، له‌وكاته‌دا كه دایكی خه‌ریكی ئاماده‌كردنی جێشتی ئێواره بوو، كوڕه بچكۆلانه‌كه پارچه كاغه‌زێكی دایه ده‌ستی دایكی كه چه‌ند داواكارییه‌كی تێدا نووسرابوو، پاش ئه‌وه‌ی دایكی ده‌ستی خۆی به به‌روانكه‌كه‌ی به‌ری خۆی وشك كرده‌وه، پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی خوێنده‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌م شتانه بوون كه كوڕه‌كه‌ی تێیدا نووسیبوونی: ـ كرێی بڕینی چیمه‌ن و گژوگیا (5) دۆلار. ـ كرێی خاوینكردنه‌وه‌ی ژووره‌كه‌م له‌م هه‌فته‌یه‌دا (1) دۆلار. ـ چاودێرییكردنی برا بچكۆله‌كه‌م له‌و كاته‌ی تۆ ئه‌ڕۆیت بۆ كه‌لوپه‌لكڕین (25) سه‌نت. ـ لابردن و فڕێدانی زبڵ و پاشماوه(1) دۆلار. ـ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی باش له كارته‌كه‌م (5) دۆلار. ـ خاوینكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ڵا و پاشماوه‌كانی حه‌وشه (2) دۆلار. ـ رۆیشتن بۆ فرۆشگا بۆ كاری تۆ(50) سه‌نت. سه‌رجه‌می هه‌مووی(14) دۆلار(75) سه‌نت.
دایكه‌كه وه‌ستا و سه‌یری كوڕه‌كه‌ی كرد، كوڕه‌كه توانی هه‌موو یادگارییه‌كانی چاوی دایكی بخوێنێته‌وه كه ده‌دره‌وشانه‌وه له بیر و هزری دایكی‌دا، دایكه‌كه ده‌ستی دایه قه‌ڵه‌م و پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی وه‌رگێڕا یه‌وه و چه‌ند شتێكی تیادا نووسی. ئه‌مه‌ش ئه‌م شتانه بوون كه تیایدا نووسی: ـ كرێی ئه‌و (9) مانگه‌ی كه تۆم هه‌ڵگرت و له كاتێكدا تۆ له ناو سكی مندا گه‌شه‌ت كرد و گه‌وره‌بووی (هیچ). ـ هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌ڵده‌ستامه‌وه، چاودێری و دوعام بۆ ده‌كردی (هیچ). ـ بۆ هه‌موو ئه‌و كاته‌نه‌ی گریاو‌م، هه‌موو ئه‌و فرمێسكانه‌م كه تۆ بووی به هۆی رژاندنیان به درێژایی ساڵ (هیچ). ـ بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی كه پڕبوون له ترس و هه‌موو ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیانه‌ی رووبه‌ڕووم ده‌بوونه‌وه (هیچ). كوڕم كاتێك كۆیان ده‌كه‌یه‌وه، نرخی تێچوونی خۆشه‌ویستیم بۆت (هیچ). له‌وكاته‌ی كوڕه‌كه هه‌موو ئه‌و نووسینه‌ی خوێنده‌وه كه دایكی بۆی نوسیبوو، چاوه‌كانی پڕبوون له فرمێسك و گوتی: دایكه زۆرم خۆش ده‌وێی، پاشان قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی وه‌رگرت و به چه‌ند پیتێكی گه‌وره نووسی: دایه گیان كرێیه‌كه‌ت به ته‌واوه‌تی دا. | |
|
hasty
ڕه‌گه‌ز : بــه‌رواری تۆماربوون : 25/03/2011 تـــه‌مه‌ن : 32 خوێندكار به‌شــداریه‌کان : 16 پـــله‌ی ڕێزلێنان : 43 ره فتار : 0
| موضوع: رد: بۆئه‌وه‌ی دایکت به‌بیربێته‌وه ئه‌م چیرۆکه بخوێنه‌وه! الجمعة مارس 25, 2011 9:15 pm | |
| ده‌سته‌كانت خوش به‌راستی به‌سه‌رهاتیكی بر مانا بو | |
|
MIHRABANI بـــه‌رێوبه‌ر
ڕه‌گه‌ز : بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010 تـــه‌مه‌ن : 32 خوێنــــدکار WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG به‌شــداریه‌کان : 155 پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434 ره فتار : 0
| موضوع: رد: بۆئه‌وه‌ی دایکت به‌بیربێته‌وه ئه‌م چیرۆکه بخوێنه‌وه! السبت مارس 26, 2011 4:28 am | |
| | |
|