MIHRABANI بـــه‌رێوبه‌ر
ڕه‌گه‌ز : بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010 تـــه‌مه‌ن : 32 خوێنــــدکار WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG به‌شــداریه‌کان : 155 پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434 ره فتار : 0
| موضوع: شووی كرد به كێ ؟! به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچه‌ی كه داواكاری زۆر بوو الخميس فبراير 24, 2011 10:42 pm | |
| شووی كرد به كێ ؟! به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچه‌ی كه داواكاری زۆر بوو به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچه‌ی كه داواكاری زۆر بوو به‌ڵام با بزانین كۆتای شووی كرد به كێ ؟ ئه‌ڵێن كوڕێك به باوكی ووت: كچێكم دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌مه‌وێت بیخوازم , بینیومه و زۆر به‌دڵمه, سه‌رسام بووم به جوانی و سحری چاوه‌كانی باوكی زۆر به خۆشیه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و ووتی: كوا ئه‌و كچه له‌كوێیه هه‌ر ئێسته بۆت داوا ئه‌كه‌م كاتێ باوك و كوڕه‌كه ڕۆشتن بۆ بینینی کجکه, باوكه‌كه پێ ی سه‌رسام بوو و وه حه‌زی لێ كرد ئینجا به كوڕه‌كه‌ی ووت: گوێبگره كوڕم: ئه‌م كچه له ئاستی تۆدا نیه , تۆش بۆ ئه‌م كچه ناگونجێیت ئه‌م كچه شایه‌نی پیاوێكه كه شاره‌زای و ته‌جروبه‌ی له ژیاندا هه‌بێت وه پیاوێك بێ وه‌ك من بتوانێت پشتی پێ ببه‌ستێ .
كوڕه‌كه واقی وڕما له قسه‌كه‌ی باوكی ! ئینجا ووتی:
وه‌الله ى خۆم ئه‌ی هێنم نه‌ك تۆ بوو به شه‌ڕه قسه‌یان تا كه‌وتنه سه‌ر و گوێ ی یه‌كتر
ئینجا چوون بۆ بنكه‌ی پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌سه‌رهاتی خۆیان بۆ ضابطه‌كه گێڕایه‌وه ضابطه‌كه ووتی : ئه‌و كچه بهێنن بۆ ئێره بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ بكه‌ین بزانین شوو ئه‌كات به‌كامتان كاتێك كه كچه‌كه هات ضابطه‌كه زۆر موعجیب بوو به چاكی و ڕه‌وشتی و جوانیه‌كه‌ی هه‌ر بۆیه به باوك و كوڕه‌كه‌ی ووت: ئه‌م كچه به‌كه‌ڵكی ئێوه نایه‌ت, به‌ڵكو ئه‌مه بۆ پیاوێكی مه‌ڕموق و ناسراوی ناو كۆمه‌ڵگه ئه‌بێت پیاوێكی وه‌ك من ئینجا باوك و كوڕه‌كه ئه‌مه‌یان قبوڵ نه‌بوو هه‌تا هه‌رسێكیان بوو به شه‌ڕیان ( كوڕ و باوك و ضابطه‌كه) چوون بۆ لای جه‌نابی وه‌زیر به‌سه‌رهاته‌كه‌یان گێڕایه‌وه و كچه‌كه‌یان هێنا كه وه‌زیره‌كه بینی ووتی: ئه‌م كچه هیچ كه‌سێك بۆی نیه بیهێنێت ته‌نها كه‌سانی وه‌زیری وه‌ك من نه‌بێت دیسان هه‌ر چواریان بوو به‌شه‌ڕیان ! هه‌تا كێشه‌كه گه‌یشته لای سه‌رۆكی وڵات كاتێ هه‌موویان هاتنه لای سه‌رۆكی وڵاته‌كه , سه‌رۆكه‌كه ووتی: من كێشه‌كه‌تان بۆ چاره ئه‌كه‌م بچن كچه‌كه بهێنن . كاتێ كه سه‌رۆكه‌كه كچه‌كه‌ی دی ووتی : ئه‌م كچه شوو ناكه‌ت به هیچ كه‌سێك ته‌نها سه‌رۆكێكی وه‌ك من نه‌بێت. ئینجا هه‌ر هه‌موویان بوو به‌شه‌ڕیان له‌سه‌ر كچه‌كه ئینجا كچه‌كه پێ ی ووتن بوه‌ستن من چاره‌یه‌كم هه‌یه بۆ ئه‌م كێشه‌یه : كچه‌كه ووتی : من ڕائه‌كه‌م ئێوه‌ش هه‌موو ڕاكه‌ن به‌دواما, ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س گرتمیه‌وه ئه‌وه شوو ئه‌كه‌م به‌و كه‌سه ! ئینجا كچه‌كه ڕای كرد هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌ش ڕایان ئه‌كرد به‌دوایا كوڕه‌كه و باوكی و ضابطه‌كه و وه‌زیره‌كه و سه‌رۆكه‌كه ! له‌و كاته‌یه كه ڕایان ئه‌كرد كتوپڕ هه‌ر پێنجیان كه‌وتنه ناو یه‌ك چاڵی زۆر قوڵی گه‌وره‌وه ئینجا كچه‌كه له قه‌راغی سه‌ره‌وه‌ی چاڵه‌كه سه‌یری ئه‌كردن و ووتی : ئایا ئێوه ئه‌زانن من كێم ؟ ! من دونیا‌م ! من ئه‌و كه‌سه‌م كه هه‌موو خه‌ڵكی ڕائه‌كه‌ن به‌شوێنمدا وه پێشبڕكێ ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌م واز له دین و ڕه‌وشت و مرۆڤایه‌تی خۆیان ئه‌هێنن تا به‌من بگه‌ن هه‌تا كاتێك ئه‌زانن ده‌چنه ناو چاڵی گوڕه و ده‌مرن به بێ ئه‌وه‌ی كه‌س به‌من بگات و بمباته‌وه | |
|