سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی پۆلی پێنجه‌م
خه‌ڵكی كانزان، ئه‌وكانزایانه‌ش هه‌مه‌جۆرن، هه‌روه‌ك زيو و زه‌ردی تێدایه ئه‌لماس و ئاڵتوونيشی تێدایه، ئه‌وانه‌ش له جیهانی واقیع و كرده‌وه‌دا ده‌ر ده‌كه‌ون..
كێ ده‌یگوت: ئه‌وكرێكاره‌ی كومپانیای نه‌وت ته‌نیا قسه‌یه‌ك ئاوه‌ڕۆی ژیانی ده‌گۆڕێت و له‌گه‌ڵ كرێكاریكردنه‌كه‌یدا هه‌وڵ ده‌دات ئێواران ده‌رس بخوێنێ و بگاته به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت له زانكۆدا، و خوێندن ته‌واو بكات و و دكتۆرا له ئه‌ندازیاری نه‌وتا بێنێ و ببێت به‌وه‌زیری نه‌وت؟
كێ ده‌هات به‌خه‌یاڵیا سه‌كاكی دارتاش ببێت به یه‌كێ له پرشنگدارترینی زانايانی زانیاری ره‌وانبیژی زمانی عه‌ره‌بی؟! كێ ده‌هات به خه‌یاڵیا قوتابییه‌كی گۆشه‌گیر و خه‌واڵوو ببێته پزیشك و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری لیكۆڵینه‌وه‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی شێر په‌نجه؟
ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ خه‌ڵكی په‌روه‌رده بكات و مامۆستای په‌روه‌رده‌بێ ده‌بێ هه‌میشه گومانی چاك به‌خه‌ڵكی ببات، چونكه ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی چاك و باش و دڵسۆز و لێهاتووبن..
ئه‌مڕۆ چیرۆكێكی ئینگلیزیم به عه‌ره‌بی خوێنده‌وه‌و بۆ لابرنی ئیشكاله‌كان ناوبه‌ناو سه‌ردانی ئینگلیزییه‌كه‌م ده‌كرد و كۆمه‌ڵێ واتای به‌نرخی په‌روه‌رده‌ییم تیابه‌دی كرد، وه‌ك: چۆن له‌كه‌سێكی بێ موبالات یه‌كێ له گه‌وره‌ترین كه‌سانی جیددی دروست ده‌كه‌یت؟! گومانی خراپ بردن چ زیانێكی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه؟! له‌سه‌ر رواڵه‌ته‌وه هه‌رگیز بینا نه‌كرێت تا لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر ده‌كرێت، و توێژه‌ر ده‌گاته حه‌قیقه‌ت، به‌هۆی لیقه‌ومان و كاره‌ساتێكه‌وه چۆن كه‌سانێك لێیان ده‌قه‌ومێ و ئه‌گه‌ر ده‌ستگیرێكیان هه‌بێ ده‌كرێ بگه‌یه‌نرێنه لووتكه.. جوامێری به‌رامبه‌ر هه‌رگیاندارێك، به‌وه‌فایی ...تاد.. ئه‌مانه‌م هه‌موو له‌و چیرۆكه‌دا به‌دی كرد.. منیش ویستم به‌كوردی پێشكه‌ش به هاوزمانه‌كانمی بكه‌م.. بۆ ئه‌وه‌ی بێته ده‌رسێك بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ سوود له‌ته‌جروبه‌ی خه‌ڵكییه‌وه وربگرن..
فه‌رموو خۆت چیرۆكه‌كه بخوێنه‌ره‌وه‌و ده‌رسی زیاتر و زۆرتری لێ وه‌ربگره.. چیرۆكه‌كه‌ش چیرۆكێكی سۆزی و پڕ له عاتیفه‌یه و كه‌م كه‌س بتوانێ بیخوێنێته‌وه‌و چاوی پڕ له ئاو نه‌بێ..
حه‌سه‌ن پێنجوێنی .
له‌یه‌كێ له قوتابخانه‌كاندا مامۆستایه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری پۆلی پێنجه‌می ده‌كرد، ئه‌م مامۆستایه هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌رس خوێندنه‌وه به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كی جوان و ناسك خۆی به قوتابییه‌كانی ناساند و سه‌رنجی یه‌ك به‌یه‌كی ده‌دان، وپێی ده‌گوتن: من هه‌مووتانم خۆش ده‌وێ..هه‌روه‌ك هه‌موو مامۆستایه‌كی تر كه به‌قوتابییه‌كانیان ده‌ڵێن.. به‌ڵام ئه‌م مامۆستایه له‌ناو ناخیا و له‌ده‌روونی خۆ‌یا یه‌كێ له‌قوتابییه‌كانی له‌و خۆشه‌ویستییه هه‌ڵبواردبوو، ئه‌و قوتابییه‌ش له ریزی پێشه‌وه‌ی پۆله‌كه داده‌نیشت، و ناوی { تێدی ستودارد- Stoddard Teddy } بوو..
مامۆستا {تۆمسۆن- Thompson} له‌ماوه‌ی ساڵی رابوردوودا {تێدی} خستبووه ژێر چاودێری خۆیه‌وه.. ده يبينی ئه‌م له‌گه‌ڵ منداڵانی ترا یاری ناكات!! هه‌میشه جله‌كانی پۆخڵ و چلكنه، و هه‌میشه پێویستی به گه‌رماوه !!
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقوتابخانه‌یه‌ی {خاتوو تۆمسۆن} ده‌رسی تیا ده‌گوته‌وه داوای لێ‌كرد چاوێ به تۆماری خوێندنی ساڵانی رابوردووی هه‌ریه‌كێ له قوتابییه‌كانی پۆلی پێنجه‌مدا بخشێنێته‌وه، به‌ڵام له فایلی { تێدی}دا شتێكی سه‌یری پێش چاو كه‌وت كه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد ئه‌وه ببینێ!!..
له پۆلی یه‌كه‌مدا به‌م شێوه مامۆستاكه‌ی له‌باره‌ی تێدییه‌وه نووسی بووی: " تێدی منداڵێكی زیره‌كه و كه‌سێكی رۆح سووكه! بایه‌خ به ئه‌ركه‌كانی ده‌دات و زۆر به‌باشی راهێنانه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات، رێك و پێكه‌و ره‌وشت جوانه!!
مامۆستاكه‌ی پۆلی دووه‌می نووسیبووی: " تێدی قوتابییه‌كی نه‌جیبه، و لای قوتابییه‌كانی پۆله‌كه‌ی خۆشه‌ویسته، به‌ڵام به‌هۆی تووشبوونی دایكی به‌نه‌خۆشییه‌كی سامناكه‌وه شپرزه و ناڕه‌حه‌ته، چونكه له‌ماڵه‌وه رووبه‌ڕووی ناخۆشی و زه‌حمه‌ت و ناڵاندن ده‌بێته‌وه!!
مامۆستاكه‌ی پۆلی سێ هه‌می نووسیبووی: " مردنی دایكی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره وگرانی له‌سه‌ر ده‌روونی تێدی داناوه، هه‌وڵی تێكۆشانی ده‌دا، ئه‌وه‌ی له‌توانایا بوو به‌كاری ده‌هێنا، به‌ڵام باوكی بایه‌خی پێ نه‌ده‌دا، زۆر به‌زوويی ژیان له‌ماڵیاندا كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر تێدی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كۆمه‌لێ رێ و شوێن له‌به‌ر نه‌گیرێت!!
مامۆستاكه‌ی پۆلی چوارهه‌می نووسیبووی: " تێدی قوتابییه‌كی گۆشه‌گیره، بایه‌خ به خوێندنه‌كه‌ی نادات، و زۆر ئاره‌زووی له‌خوێندن نییه، هه‌وه‌ڵی زۆری له‌قوتابخانه‌دا نییه.هه‌ندێ جاریش به‌سه‌ر ده‌رسه‌كه‌وه خه‌وی لێدكه‌وێت..
ئالێره‌دا مامۆستا تۆمسۆن حاڵی بوو كێشه‌ی تێدی چییه؟ و هه‌ستی به‌شه‌رمه‌زاری و ته‌ریق بوونه‌وه ده‌كرد له‌سه‌ر هه‌ڵس و كه‌وتی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر ئه‌م منداڵه!! به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌دا كه منداڵه‌كان دیاری رۆژی له‌ایكبوونیان بۆ هێنا هه‌موویان خستبوویانه ناو به‌رگێكه‌وه به‌ڵام ئه‌و هه‌روا به‌ساده هێنابووی و گرتبووی به‌ده‌ستیه‌وه..
به‌تایبه‌ت كه ملوانكه‌یه‌كی كۆن و شووشه عه‌ترێك كه چوار یه‌كێكی تیا مابوو..
پاشان مامۆستا تۆمسۆن زۆر به ملوانكه‌كه دڵخۆش بوو، له‌به‌ر ئه‌وه كردیه گه‌ردنی، و هه‌ندێ له تنۆكی عه‌تره‌كه‌شی كرد به‌سه‌ر ده‌ست و كراسه‌كه‌ی خۆ‌یا.. ئه‌و رۆژه تێدی پاش نیوه‌ڕۆ نه‌ڕۆیشته‌وه بۆماڵ خۆیان!! ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوان بوو تا به‌ته‌نیا مامۆستا تۆمسۆن ببینێ..و پێی بڵێت ئه‌مڕۆ بۆنه‌كه‌ت ده‌ڵێی بۆنی دایكمه!!
كاتێ قوتابیه‌كان له‌قوتابخانه رۆیشتنه‌وه ده‌ره‌وه مامۆستا تۆمسۆن به‌لای كه‌مه‌وه ماوه‌ی سه‌عاتێك گریا، چونكه تێدی ملوانكه‌كه‌ی دایكی بۆهێناوه له‌ته‌ك ئه‌و شووشه عه‌تره‌دا كه‌به‌كاری هێناوه!! له‌مامۆستاكه‌یا بۆنی دایكی ده‌كاته‌وه!! ئیتر له‌و رۆژه‌وه وازی له ده‌رسی خوێندنه‌وه‌و نووسین هێناو وه‌ك مامۆستای رابه‌ری پۆل هه‌موو ده‌رسه‌كانی ده‌گوته‌وه..
مامۆستا تۆمسۆن بایه‌خێكی تایبه‌تی به تێدی دا، و كاتێ ده‌ستی كرد به‌ته‌ركیزكردن له‌سه‌ری، ژیری كوڕه‌كه ده‌ستی كرد به گه‌ڕنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی، هه‌رچه‌ند مامۆستا هانی ده‌دا ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێراتر ده‌بوو، وله‌كۆتایی ساڵی خوێندنا بووبه یه‌كێ له‌قوتابییه هه‌ڵبوێراوه‌كانی پۆله‌كه‌ی، و زیره‌كییه‌كه‌شی به‌زه‌قی ده‌بینرا، و بووه یه‌كێ له‌قوتابییه نازداره‌كانی پۆله‌كه..
پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك مامۆستا تۆمسۆن نامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن تێدییه‌وه بۆ هاتبوو كه تیا نوسیبوو: به‌ڕێزترین مامۆستایه‌كم له‌ژیانما دیبێ خاتو تۆمسۆن بووه!!
شه‌ش ساڵی تری به‌سه‌را تێپه‌ڕی و نامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن تێدییه‌وه بۆ هات كه تیانووسرابوو: من قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌ییم به‌سه‌ركه‌وتووییه‌وه ته‌واو كرد‌و له دواین ساڵی ئاماده‌ییدا به سێ هه‌م ده‌رچووم!! تا ئێستاش پله‌و پایه‌ی تۆ لای من: به‌ڕێزترین مامۆستایه‌كی له‌ژیانما دیبێتم!!
پاش تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵی تر نامه‌یه‌كی تری له تێدییه‌وه پێ گه‌یشت كه تیایا نووسرابوو: شتاكان قورس و گران بوون، ئێستا له كوللیه‌دا نیشته‌جێم ونابزوێم، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به پله‌ی شه‌ره‌فی نایاب ده‌رده‌چم، و جارێكی تریش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه كه‌تا ئێستاش تۆ به‌ڕێزترین و خۆشه‌ویسترین مامۆستایه‌كی لای من!!
پاش چوار ساڵی تر نامه‌یه‌كی تری له تێدییه‌وه پێ گه‌یشت، ئه‌مجاره بۆی روون كردبووه‌وه كه پاش ئه‌وه‌ی شه‌هاده‌ی به‌كالۆریسی به‌ده‌ست هێنا بڕیاری دا كه‌مێ له‌خوێندنا به‌ره‌و پێش بڕوات، و جارێكی تریش جه‌خت ده‌كاته‌وه كه تۆمپس به‌ڕێزترین و خۆشه‌ویسترین مامۆستایه كه‌له‌درێژایی ژیانیا دیبێتی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ناوه‌كه‌ی كه‌مێ درێژ ببو، ببوه: دكتۆر تیۆدۆر ئێف، ستودارد.
چیرۆكه‌ه له‌م سنووره‌دا ناوه‌ستێ.. له‌به‌هاری ئه‌و ساڵه‌دا نامه‌یه‌كی تری له دكتۆر تیۆدۆره‌وه پێگه‌یشت كه تیانووسیبوو: گێژێكم دیوه‌و به‌دڵم بووه، و له‌م ماوه‌یه‌دا زه‌ماوه‌ندی له‌ته‌كا ده‌كه‌م و ژیانی هاوسه‌ری پێك دێنم، و هه‌روه‌ك خۆی ده‌زانێ ئه‌م زوو دایكی مردووه و داوای لێكردووه كه له شاییه‌كه‌یا له جیاتی دایكی ئاماده‌بێ و له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دایكی دابنیشێ..
خاتو تۆمسۆنیش رووی پیشاندا و ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو بۆ ئه‌و شاییه هه‌مان ملوانكه ئه‌ڵماسه كه‌ی كرده گه‌رنی كه ده‌نكێكی شكابوو، له‌پۆلی پێنجا هێنابووی به‌دیاری بۆ مامۆستا تۆمسۆن، له جه‌ژنی رۆژی له‌دایكبوونیا، زیاد له‌وه‌ش له‌هه‌مان بۆنی خۆش و عه‌تری له‌خۆی دابوو كه كاتی خۆی دایكی به‌كاری هێنا بوو، له‌دواین یادی له‌دایكبوونیا..
مامۆستا باوه‌شی به قوتابییه‌كه‌یا كرد كه‌به‌كوڕی خۆی ده‌زانی، و دكتۆر تیۆدۆر باوه‌شی به‌مامۆستایاكرد، وپێی وابوو باوه‌ش به‌دایكیا ده‌كات و هه‌ما بۆنی دایكی له‌وه‌وه ده‌كرد..و چپاندی به‌گوێیداو گوتی: من زۆر سوپاست ده‌كم كه‌ئه‌و هه‌موو متمانه‌یه‌ت به‌من كرد، باشترین سوپاسیشت ده‌گه‌م كه تۆ وات لێكردم بڕوا‌و متمانه‌م به‌خۆم هه‌بێ كه من كه‌سێكی گرنگم، وده‌گونجێ هه‌ڵبوێراو بم..
تۆمسۆنیش كه‌چاوه‌كانی پڕ له فرمێسك ببوونه‌پێی وت: تۆ منت فێركرد كه مامۆستایه‌كی هه‌ڵبوێراو بم، نه‌مده‌زانی چۆن خه‌ڵكی فێر بكه‌م تا تۆم دی!!
ده‌زانی ئه‌و {تێدی}یه كێيه؟ ئه‌و پزیشكه به‌ناوبانگه‌يه كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی میسۆديست { Methodist} له دیس مۆنتیس{Des Moines}ی ئه‌مریكادا به‌شێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه باشترین چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ی تیا ده‌كرێت.. ئه‌و به‌شه‌ش به‌یه‌كێ له‌باشترین به‌شه‌كانی چاره‌سر داده‌نرێت نه‌ك ته‌نیا له ویلایه‌ته‌كه‌ی خۆیانا به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا..
ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه مامۆستاكه‌ی هان نه‌دایه بۆ سه‌یركردنی فایلی قوتابیانی پۆله‌كه‌ی، هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر تێدی ده‌گۆڕا؟ ئه‌گه‌ر تۆمسۆن ئه‌وهه‌وڵه‌ی له‌گه‌ڵ تیۆدۆر نه‌دایه ئه‌و دكتۆره ناوداره‌ی لێ ده‌رده‌چوو؟! كه‌وابوو له ئێمه‌وه بزووتنه‌وه‌و تێكۆشان، له‌خوایشه‌وه پشتگیری و یارمه‌تیدان..
هێوادارم خانمی تۆمسۆن پاله‌وانی ئه‌م چیرۆكه نموونه‌یه‌كی واقیعی بێ بۆ هه‌موو باوك دایك ومامۆستایه‌ك، دكتۆر تێدی پاله‌وانی دووه‌می چیرۆكه‌كه بۆ هه‌موو تازه پێگه‌یشتوان و چاویان ببڕنه لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن له ژیاندا و هیممه‌ت به‌رزی بنوێنن و جێگه‌و پێگه‌یه‌ك بۆخۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌ده‌ست بێنن.. هیوادارم هه‌مووكه‌سێك وه‌ك تۆمسۆن چاكه‌ی بێ منه‌ت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی بكات، و هه‌موو كه‌سێكیش وه‌ك تێدی به‌وه‌فا بێت..
{تێدی} كورته‌ی {تیۆدۆر}ه، و{ستووده‌رد}یش ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه..