K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

K-Mihrabani.Ibda3.Org


 
الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 ڕێگا له‌ كه‌مخوێنی بگره‌....

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
hasty

hasty


ڕه‌گه‌ز : انثى بــه‌رواری تۆماربوون : 25/03/2011
تـــه‌مه‌ن : 32
پیشه‌ خوێندكار
به‌شــداریه‌کان : 16
پـــله‌ی ڕێزلێنان : 43
ره فتار : 0

ڕێگا له‌ كه‌مخوێنی بگره‌.... Empty
مُساهمةموضوع: ڕێگا له‌ كه‌مخوێنی بگره‌....   ڕێگا له‌ كه‌مخوێنی بگره‌.... Icon_minitimeالأحد مارس 27, 2011 9:47 pm

رێگا لە كەمخوێنیی بگرە
كەمخوێنیی بابەتێكی فراوانە و گەلێ جۆری هەیە و لەهەموویاندا ژمارەی خڕۆكەسورەكانی خوێن كەمدەكات، كە ئەركیان گواستنەوەی خۆراك و ئۆكسجینە بۆ بەشە جیاوازەكانی لەش. لێرەدا ئێمه‌ ناچینە سەر درێژەی ئەم بابەتە و نیشانە و چارەسەرییە پزیشكییەكانی. بەڵكو هەندێ ئامۆژگاری نادەرمانیتان پێشكەش دەكەین، تا هەم ڕێگە بگرن لەو جۆرانەی توشبوون و چارەسەرییان لەدەستی خۆتاندایە و هەم ئەگەر حاڵەتەكەتان توشبووبێت بەهۆگەلێك كە چارەسەریان خۆراكییە، بێ پەنابردنە بەر دەرمان چارەی بكەن. بیرتان نەچێت هەندێ جۆری كەمخوێنی بەهۆی ناتەواوی بۆماوەیی وەك تالاسیمیا یاخود نەخۆشی تری درێژخایەنی وەك پەككەوتنی گورچیلەوەیە، بەڵام بەشێكی زۆریان بەتایبەت لەئافرەتاندا بەهۆی كەمی مادەی ئاسنەوەیە، یاخود خوێن لێڕۆیشتنی زۆر لەكاتی سوڕی مانگانەدا یاخود بەهۆی كەمیی ڤیتامین ب 12 یان فۆلیك ئەسیدەوەیە و بە جێبەجێكردنی ئەم خاڵە سادانە ڕێگە لەو جۆرانەی دووەمیان یان دەگریت كە بەهۆی كەمی ئەو ڕەگەزە خۆراكیانە یان زۆر لێڕۆیشتنی سروشتییەوەیە:
1- بڕێكی زۆرتری ئەو خۆراكانە بخۆ، كە ماددەی ئاسنیان تێدایە: وەك سەوزە ڕەنگ سەوز و گەڵادارەكان، جگەر، گۆشتی سوری بێ چەوری، نیسك، پاقلەمەنییەكان.
2- راستەوخۆ دوای نانخواردن، چاو و قاوە مەخۆرەوە. ئەم دوانە تەگەرە دەخەنە بەردەم هەڵمژینی ماددەی ئاسن لە ڕیخۆڵەكاندا. بۆیە باشترە تا 1-2 كاتژمێر دوای نان چا و قاوە نەخۆیتەوە.
3- زیاتر بەكارهێنانی ئەو خواردنانەی ڤیتامین بی 12یان زۆرە: جگەر، گورچیلە، ماسیی چەور، هێلكە، كەرە.
4- زیاتر خواردن و خواردنەوەی ئەو خۆراكانەی ڤیتامیان سییان زۆرە: لیمۆ، پرتەقاڵ، كێوی، قۆخ. ڤیتامین سی یاریدەی هەڵمژینی ماددەی ئاسن دەدات لەڕیخۆڵەكاندا.
زیاتر خواردنی فۆلیك ئەسید: سپێناخ، كەلەرم، گوڵەبەڕۆژە، ترێ، مۆز، تەماتە.

سه‌رچاوه‌:ته‌ندروستی
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
ڕێگا له‌ كه‌مخوێنی بگره‌....
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
K-Mihrabani.Ibda3.Org :: ته‌ندروستی :: ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی-
انتقل الى: