نزار قباني
ڕه‌گه‌ز : بــه‌رواری تۆماربوون : 02/04/2011 تـــه‌مه‌ن : 33 طالب به‌شــداریه‌کان : 10 پـــله‌ی ڕێزلێنان : 26 ره فتار : 1
| موضوع: كۆمه‌ڵێك وته‌ی ناوداران السبت أبريل 02, 2011 4:04 pm | |
| له جوانی ئیسلامی مرۆڤ, وازهێنانه له‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندی پێیه‌وه نیه..(پێغه‌مبه‌ر_صلی الله علیه وسلم)
وه‌ك دره‌خته‌كان بن, خه‌ڵكی به‌ردیان تێده‌گرن, ئه‌وانیش به باشترین به‌ر وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.(حسن البنی)
له به‌شی یه‌كه‌می شه‌ودا به هه‌ڵه‌كانی خۆتدا بچۆره‌وه , و له به‌شی دووه‌می شه‌ودا به هه‌ڵه‌ی مرۆڤه‌كانی تردا, ئه‌گه‌ر به‌شی دووه‌مت ما..!(شكسپیر)
زۆر لێبوورده به به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆچونی جیاوازه له ته‌كتا, چونكه ئه‌گه‌ر بۆچوونی ئه‌و به ته‌واوی ڕاست نه‌بوو, با تۆ هه‌ڵه‌ی ته‌واو نه‌بیت به خۆبه‌ستنه‌وه‌ت به بۆچوونه‌كه‌ت..(فوڵتێر)
شوێنكه‌وتنی نه‌ریته كۆنه‌كان, ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه مردووه‌كان زیندوون, به‌ڵكو زیندووه‌كان مردوون..(إبن خلدون)
ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسیداره و نابێت بیكه‌یت, وریابه ,بیریشی لێمه‌كه‌ره‌وه..(فیساغۆرس)
زۆر له خۆشه‌ویستان خۆشی لاشه ده‌كه‌نه ئامانجی یه‌كه‌میان, بێ ئه‌وه‌ی گرنگی بده‌ن به زانینی سروشتی خۆشه‌ویست و حه‌زه‌كانی, وه ڕێی تێده‌چێت له‌م حاڵه‌تانه‌دا كه هاوڕێیه‌تیه‌كه‌یان ته‌واو بێت كاتێك كه حه‌زه‌كانیان تێر ده‌كه‌ن.(ئه‌فلاتۆن)
ئه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌زانی بزانێت زانایه, وه ئه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌زانی نه‌زانێت نه‌زانه..(ئه‌فلاتۆن)
هه‌موومان خاوه‌نی كه‌مووكورتین, هه‌ندێكی ئاشكرایه و هه‌ندێكی شاراوه, به‌ڵام ته‌نها بیری مرۆڤ و مێشكی پله‌ی كه‌موكورتیه‌كه تیاماندا دیاریده‌كات.(پسپۆرێكی ئه‌مریكی)
به (مه‌سیح_ع.س)یان وت: كێ ڕه‌وشتی فێر كردی.؟ (مه‌سیح)وتی: كه‌س, به‌ڵام نه‌زانی نه‌زانه‌كانم بینیوه و خۆم لێ دوورخستۆته‌وه
به خۆشه‌ویستی دونیا , گوێكان كه‌ڕ بوون له بیستنی چاكه , و دڵه‌كانیش كوێر بوون له ڕۆشنایی بینراو..(ئه‌فلاتۆن)
كه‌سه خراپه‌كان شوێنی خراپه‌ی خه‌ڵكی ده‌كه‌ون و واز له چاكه‌كانیان ده‌هێنن, هه‌ر وه‌كو مێش به دوای شوێنه خراپه‌كان ده‌گه‌ڕێت له له‌شدا و واز له شوێنه باشه‌كان ده‌هێنێت..(ئه‌فلاتۆن)
بزانه كه بێگومان ده‌مریت, كه‌واته هه‌وڵ به كه زیندوو بیت دوای مردنت, بۆئه‌وه‌ی به مردنت دوو جار نه‌مریت..!(دیوجین)
كه‌سی ڕه‌شبین له هه‌موو هه‌لێكدا قورسایی ده‌بینێت, به‌ڵام كه‌سی گه‌شبین له هه‌موو قورساییه‌كدا هه‌ل ده‌بینێت..(تشرشل)
له‌كه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیمدا....تحياتي [/size] | |
|