في صحيح المسلم عن أبي درداء قالت أن النبي (صلی الله علیه و سلم) يقول : ( دعوة المر‌ء المسلم لأخيه بظهر الغيب مستجابة عند رأسه ملك موكل كلما دعا لأخيه بخير قال الملك الموكل به آمين ولك بمثل ) . رواه مسلم 2733
واته : پێغه‌مبه‌رى خوا (درودی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت ( دوعاى مرۆڤى موسڵمان بۆ براى موسڵمان به نهێنى لاى خوا وه‌رگيراوه ، لاى سه‌رى دوعا كه‌ره‌كه‌دا فريشته‌يه‌كى ڕاسپێراو ئاماده‌يه ، هه‌ر كاتێك دوعاى خێر بۆ براكه‌ى بكات فريشته ڕاسپێراوه‌كه ده‌ڵێت : ( أمين ) بۆ تۆش خوا وه‌رى گرێت هه‌مان شت .
ئه‌م فه‌رموده‌يه چه‌ند سودێكى تێدا هه‌يه :
1- په‌يوه‌ندى ڕۆحى موسڵمانان تا ئاستى دوعا كردن بۆ يه‌ك.
2-ئه‌و خێره‌ى بۆ خۆت پێت خۆشه بۆ براى موسوڵمانيشى داوا بكه.
3- دروست بوونى خۆشه‌ويستى له نێوان كه‌سى دوعاكه‌ر و دوعا بۆكراودا ، چونكه خواى گه‌وره دڵيان له ئاستى يه‌كتردا چاك ده‌كات ، ئه‌گه‌ر ناخۆشيه‌كيش هه‌بێت له نێوانياندا .
4- ئه‌گه‌ر پێت خۆشه شتێكت پێ بدرێت له لايه‌ن خواوه ئه‌وا له پێش خۆتدا داواى بكه بۆ برايه‌كى موسڵمانت چونكه بۆ تۆش دێته دى به هه‌مان شێوه .
5- به‌خيل نه‌بونى موسڵمان به‌رامبه‌ر براكانى و خوشكه‌كانى كه له شوێنى پيرۆز و كاتى پيرۆزدا دوعاى به‌خێريان بۆ بكات و له بيريان نه‌كات.
سه‌رچاوه:مه‌کۆی ملازم