ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ٣ كاتی زۆر پيرۆزن بۆ خودا په‌رستی به‌هيوای سود به‌خشی
كاتژمێری يه‌كه‌م
دوای نوێژی به‌يانی
واته يه‌كه‌م كاتژمێری ڕۆژ
پێشه‌وا نه‌وه‌وی_ر ح_له‌په‌رتووكی (كاتب الاذكار)ده‌فه‌رموێ(بزانه چاكترين كاتی ياد كردنی خودا له‌ڕۆژدا دوای نوێژی به‌يانيه)
ئه‌نه‌س _ر ز_ده‌فه‌رموێ پيغه‌مبه‌ر _د خ_ ده‌فه‌رموێ(هه‌ركه‌سێك نوێژی به‌يانی به‌كۆمه‌ڵ بكات پاشان دابنيشێ و تا رۆژ هه‌ڵات يادی خودا بكات پاشان 2ركعات نوێژ بكات وه‌كو ئه‌وه وايه كه‌وا حه‌ج و عومره‌يه‌كی ته‌واو وته‌واو و ته‌واوی كردبێ.رواه الترمذي
پێغه‌مبه‌ر _د خ_كاتێ نوێژی به‌يانی بكردبايه داده‌نيشت تاكو ڕۆژهه‌ڵات.
بۆيه‌ش زانايان پيێيان وايه خه‌وتنه‌وه‌ی دوای نوێژی به‌يانی باش نيه‌و ناپه‌سنده‌و واباشه تاكو ڕۆژهه‌ڵات يادی خودا بكات به‌تايبه‌ت كه‌له‌م مانگه پيرۆزه چاكه‌كان دووئه‌وه‌نده ده‌بنه‌وه ،له‌فه‌رموده‌ی حه‌زره‌تيش هاتوه(اللهم بارك لأمتي في بكورها)
كاتژمێری دووه‌م
دوليين كاتژمێر له‌ڕۆژ واته پێش ڕۆژئاوابوون
ئه‌م كاته به‌نرخه زۆر جاروا هه‌يه موسڵمانان له‌كيسيان ده‌چێ به‌هۆی ئاماده كردنی خوانی ئێواران
ئه‌م كاته هه‌ژمار ده‌كرێ به باش‌ترين و يه‌كێك له‌كاته‌كانی گيرابوونی نزا هه‌ر وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی حه‌زره‌ت دا هاتوه(( ثلاث مستجابات :دعوة الصائم ،ودعوة المظلوم ، ودعوة المسافر )رواه الترمذي.
سه‌له‌فی ساڵح _خ ڕ_ئه‌م كاته‌يان باشتر داناوه له‌سه‌ره‌تاكه‌ی چونكه كۆتای ڕۆژه‌و نزاكانيان اه‌م كاته‌دا زياتر ده‌كرد.
كاتژمێری سێيه‌م
كاتی پاشێو واته كه‌مێك پێش نوێژی به‌يانی
خودای مه‌زن ده‌فه‌رموێ(والمستغفرين بالأسحار)موسڵمانی خۆشه‌ويست بائه‌م كاته به هه‌لێك بزانين به زۆرترين نزا‌و پاڕانه‌وه تا نوێژی به‌يانی ده‌بێ،به‌تايبه‌ت كه‌ئێستا له‌مانگێكی پيرۆز داين بائه‌م كات و ساته رۆحانيانه وا لێ بكه‌نين ببێته فاكته‌ری به‌هێزبوونی په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ خودای ميهره‌بان،
خودای خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات هانمان ده‌دا بۆ يادی كردنی زاتی خۆی و ده‌فه‌رموێ(وسبح بحمد ربك قبل طلوع الشمس وقبل غروبها ومن آناء الليل فسبح وأطراف النهار لعلك ترضى) هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ
(وسبح بحمد ربك قبل طلوع الشمس وقبل غروبها ومن الليل فسبحه وأدبار السجود)
پێشه‌وا (حسن به‌صری _ ڕ خ_)ده‌فه‌رموێ
(دونيا سێ ڕۆژه يان دوێنێ بوو كه‌ڕۆيشت و له‌ده‌ست ده‌رچوو يان به‌يانی يه كه خودا ده‌زانێ پێی ده‌گه‌یي يان نا،ياخود ئه‌مڕۆيه‌و واله‌به‌رده‌ستت دايه و چاكه‌ی تێدا بكه)