پیاوێك بە زانایەكی خواناس دەڵێت:
حەز دەكەم خەو ببینم بە پێغەمبەرەوە(درودی خوای لێبێ)،ئەویش پێی دەڵێت ئاسانە! سبەیننێ بەڕۆژوو ببە كەئێوارە بەربانگت كردەوە نان بخۆ بەڵام چەند دەتوانیت ئاو مەخۆرەوە،ئەویش بە گوێی دەكات و ڕۆژێكی گەرم دەبێت، ڕۆژوو دەگرێت و ئێوارە نان دەخوات و ئاو ناخواتەوە...پاشان كەدەنوێت چەند جارێك خەو بە ئاوەوە دەبینێ و دادەچڵەكێ ،بەیانی دێتەوە بۆلای زاناكە و مەسەلەكەی بۆ دەگێڕێتەوە ،ئەویش پێی دەڵێ:ویستم تێ بگەیت كەهەر كاتێک وەك چۆن دڵت لای ئاوەو خەوی پێوە دەبینی ، دڵت لای پێغەمبەر(درودی خوای لهسهر بێت) بێ و خەمی بینینت بێت،وەك ئاوەكە لەخەوتا بە خزمەتی دەگەیت.