K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

K-Mihrabani.Ibda3.Org


 
الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 خوشكى بەڕێزم ئایا دەزانى باڵانەپۆشینت یانى چى؟

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
MIHRABANI
بـــه‌رێوبه‌ر
بـــه‌رێوبه‌ر
MIHRABANI


ڕه‌گه‌ز : انثى بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010
تـــه‌مه‌ن : 32
پیشه‌ خوێنــــدکار
وێــبگه‌ WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG
به‌شــداریه‌کان : 155
پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434
ره فتار : 0

خوشكى بەڕێزم ئایا دەزانى باڵانەپۆشینت یانى چى؟ Empty
مُساهمةموضوع: خوشكى بەڕێزم ئایا دەزانى باڵانەپۆشینت یانى چى؟   خوشكى بەڕێزم ئایا دەزانى باڵانەپۆشینت یانى چى؟ Icon_minitimeالثلاثاء يناير 04, 2011 9:24 pm



بسم الله الرحمن الرحيم
خوشكى بەڕێزم: داواكارم ئەگەر بتوانى بە گوێى دڵ گوێبیستى ووتەكانم بیت، و هەست و بیرى خۆتم بدەیتێ، لە چەند خولەكێكى ژیانت، بۆ ئەوەى چەند ئامۆژگاریەكت بە گوێدا بدەم، كە هەموویان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كەسێكى خۆشەویستى خۆى، لە لایەن كەسێكى پەرۆش لە سەر دوا ڕۆژ و ژیانت، لە ڕۆژگارێكدا كە ئامۆژگاریكاران تێدا كەم و بەدەگمەنن، ئامۆژگاریەكانیشم بە شێوەى پرسیار دەبن، بۆ ئەوەى هەموو پرسیارێكى زەنگێكى بیداركارى بێت، و چیتر لە خەوى غەفڵەت بێدارت بكاتەوە، و بە ئاگا بیت، و قۆڵى خواناسانەى بۆ هەڵماڵیت و پەشیمان ببیتەوە لەوەى كە ڕۆژێك لە ڕۆژان كەمتەرخەمیەكت نوواندبێت لە باڵا پۆشیتدا، كە نیشانى بڕوادارى حیشمەت و جوانى تۆیە لە دونیاى كۆتاى هاتوو، هۆكارى ڕزگار بوونى هەتا هەتاییتە لە ئاگرى دۆزەخ، ئەو دۆزەخەى كە خواى پەروەردگار لە وەسفیدا فەرموویەتى: [ فَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ] (سورة البقرة: 24)، واتە: لەو ئاگرە بترسن كە سووتەمەنیەكەى خەڵك و بەردە، خواى پەروەردگار پەناى من و تۆش بدات لەوەى كە خۆمان بە دەستى خۆمان بۆ دونیا و خۆشیەكى كاتى بكەین بە سووتەمەنى ئەو ئاگرە، بۆیە داواكارم ئەگەر تا ئەم ڕۆش كەمتەرخەمیەكت لە باڵاپۆشەكەتدا كردبێت، دوواى بیستنى ئەم ووتانە بڕیارى یەك لاى خۆت بدەیت و باڵاپۆشیەكەت بە باشترین شێوە و بەو مەرجانەى كە پێویستە لە باڵا پۆشەكەتدا هەبێت ئەنجام بدەیت، و سەردەمى سستى و تەمبەڵى بەلاوە بنەیت، بزانى كە مانەوەت لە دونیادا كاتى و كەمە، بەڵكو هەر زۆر كەمە، و سەردەمى لاوێتى دەڕوات و نامێنێت، و جوانیەكەشت بەهەمان شێوە لە ناو دەچێت و نامێنێت، و گەشى و درەوشاوەیى لە ناو دەچێت، ئەوەش: بە مردنێكى نزیك و خێرا، یان بە پیریەك كە لە ڕێگەى هەمووانە و دێت، و بە هیچ شێوەیەك دەرچوون نیە لە دەستى، خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ ] (سورة البقرة: 281)، واتە: خۆتان بپارێزن لەو ڕۆژەى كە دەگەڕێنەوە تیایدا بۆ لاى خواى پەورەدگار، پاشان هەموو كەسێك پاداشت دەدرێتەوە لەو كردارانەى كە ئەنجامى داون، و دڵنیاش بن كە كەس لەو ڕۆژەدا ستەمى لێ ناكرێت.
ئەمەش ئامۆژگاریەكانن:
* ئایا دەزانى باڵانەپۆشینت سەرپێچى كردن و شكاندنى فەرمان و ووتەى پەروەردگارتە كە فرمانى پێكردوویت: [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ... ] (سورة الأحزاب: 59)، واتە: ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم بە خێزان و كچەكانت و ئافرەتى بڕواداران بڵێ با باڵا پۆشەكانیان بدەن بە خۆیاندا.
وە هەروەكو فەرموویەتى: [ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ] (سورة الأحزاب: 33)، واتە: لەكاتى دەرچونتاندا خۆتان ڕووت نەكەنەوە، هەروەك چۆن ئافرەتان لە سەردەمى نەفامیدا خۆیان ڕووت دەكردەوە.
* وە ئایا دەزانیت ئەو كارەت هۆكارى ئازاردنى خۆتە، هەروەكو خواى گەورە فەرموویەتى: [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ] (سورة الأحزاب: 59)، واتە: ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم بە خێزان و كچەكانت و ئافرەتى بڕواداران بڵێ با باڵا پۆشەكانیان بدەن بە خۆیاندا، ئەوەش نزیك ترە بۆ ئەوەى كە بە ڕەوشت بەرز و بە حەیا و حیشمت بناسرێنەوە، و ئەزیەت و ئازار نەدرێن، پەروەردگارى تۆش لێبووردە و میهرەبانە.
* وە ئایا دەزانیت بەو كارەت چاوى گورگە برسیەكان، و كەسانى دڵ نەخۆش تێر دەكەیت، و دەبیتەى هۆى ئەوەى سەدەان لەو گورگانە تەماحت تێ بكەن ؟! هەروەكو خواى گەورە فەرموویەتى: [ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ ] سورة الأحزاب: 32)، واتە: پێویستە لە سەرتان لە هەموو ڕێگەیەكى حەرام و قەدەغەكرا و خۆتان بپارێزن، لەوانەش قسە نەكردنە بە نازەوە لەگەڵ پیاوانى نامەحرەمدا، بۆ ئەوەى كەسانى دەروون نەخۆش تەماحتان تێنەكەن، ووتەشتان با ووتەیەكى ئاسایى بێت، ئەمە ئەگەر ووتەكانت ئەوەندە كاریگەر بن، ئەى ئەبێت باڵا نەپۆشینت چۆن بێت ؟!! جا ئامان نەكەى خوشكەكەم خۆت بكەیتە جێی تەماحى گورگە برسیەكانى ئەم ڕۆژگارە.
* وە ئایا دەزانیت كە باڵا نەپۆشینت پێچەوانە بوونەوەى ووتەى پێغەمبەرەى خوایە صلى الله عليه وسلم، و ڕازیكردن و شوێنكەوتەى ووتەى شەیتانەكانى جنۆكە و مرۆڤە ؟! پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: " يا أسماء إن المرأة إذا بلغت المحيض لم يصلح أن يرى منها شيء إلا هذا وهذا – وأشار إلى وجهه وكفيه " (حسنه الألباني في صحيح الجامع، برقم: 7874)، واتە: ئەى ئەسما ئەگەر ئافرەتى موسڵمان گەشتە تەمەنى باڵغ بوون نابێت جگە لە دەستەكان و ڕوومەتى زیاتر دەركەوێت.
وە خواى پەروەردگار بۆمان دەگێڕێتەوە كە شەیتان لەگەڵ باوكە ئادەم و دایكە حەوادا چى كردووە، كە فەرموویەتى: [... فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا... ] (سورة طـه: 121)، واتە: بە هۆى ئەو تاوانەى كە پێی كردن، عەورەتیان دەركەوت.
* وە ئایا دەزانیت بەو كارەت خۆت بە ئەهلى دۆزەخ دادەنەیت، و خۆت دەخەیتە ڕێزى دۆزەخیانەوە، خواى پەروەردگار پارێزەرت بێت لە ئاگرى دۆزەخ، پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى:" صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّاڕ لَمْ أَرَهُمَا... وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَاڕيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ... " (رواه مسلم)، واتە: دوو كۆمەڵ هەن لە ئەهلى دۆزەخ نەمبینیوون... كۆمەڵێكیان ئافرەتێلێكن داپۆشراون بەناو لە ڕاستیدا ڕووتن، بەلەنجەولار دەڕۆنە ڕێوە، و سەرنجى پیاوان بۆ خۆیان ڕادەكێشن، و پرچیان بە شێوەیەك بە سەر سەریانەوە دەبەستن وەكو بان پشتى ووشتر وایە... وە زانایان فەرمویانە:: ((أراد صلى الله عليه وسلم النساء اللواتي يلبسن من الثياب الشيء الخفيف، الذي يصف ولا يستر، فهنَّ كاسيات بالإسم، عاريات في الحقيقة)) (جلباب المرأة المسلمة: 127)، واتە: مەبەستى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ئەو ئافرەتانەیە كە جل و بەرگى ناسك دەكەنە بەر ئەو جۆرە پۆشاكانە لە ڕاستیدا لەشیان دەردەخات، نەك ئەوەى كە دایان بپۆشێت، ئەو جۆرە ئافرەتانە بە ناو داپۆشراون، كەچى لە ڕاستیدا ڕووتن.
* وە ئایا دەزانیت بە ئەو كارەت وا لە خۆت دەكەى كە بەر نەفرەتى موسڵمانان بكەویت ـ خواى پەروەردگار پەنات دات ـ نەفرەتیش، واتە: دوورى و دەرچوونت لە ڕەحمەتى خواى بە بەزەیى، هەروەكو پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى:: "...، نساؤهم كاسيات عاريات على رؤوسهن كأسنمة البخت العجاف العنوهن فإنهن ملعونات... " (صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة، برقم: 2683، وفي صحيح الترغيب والترهيب، برقم: 2044)، واتە: ئافرەتەكانیان داپۆشراون بەناو لە ڕاستیدا ڕووتن، بەسەر سەریانەوە وەكو پشتى ووشتر هەیە ـ واتە: پرچیان بە شێوەیەك بە سەر سەریانەوە دەبەستن ـ نەفرەتیان لێ بكەن ئەوانە نەفرەت لێكراوون.
* وە ئایا دەزانیت بەباڵا نەپۆشینت خۆتى پێ بێ بەش دەكەى لە بەهەشتى بەرینى خواى پەروەردگار، هەروەكو پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ئاماژەى بەوە داوە و فەرموویەتى: " صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّاڕ لَمْ أَرَهُمَا... وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَاڕيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ لاَ يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلاَ يَجِدْنَ ڕيحَهَا وَإِنَّ ڕيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا " (رواه مسلم). واتە: دوو كۆمەڵ هەن لە ئەهلى دۆزەخ نەمبینیوون... كۆمەڵێكیان ئافرەتێلێكن داپۆشراون بەناو لە ڕاستیدا ڕووتن، بەلەنجەولار دەڕۆنە ڕێوە، و سەرنجى پیاوان بۆ خۆیان ڕادەكێشن، و پرچیان بە شێوەیەك بە سەر سەریانەوە دەبەستن وەكو بان پشتى ووشتر وایە، ئەوانە ناڕۆنە بەهەشتەوە ئەگەر چى بۆنى بەهەشت لە دوورى ئەوەندە و ئەوەندەشەوە دەبیسترێت.
* وە ئایا دەزانیت بەو كردارەت تاوانى ئەو كەسانەش دەخەیتە ئەستۆە خۆت كە تۆ لە خشتەیان دەبیت، و دەیانخەیتە تاوانەوە، خواى پەروەردگار فەرمویەتى: [ لِيَحْمِلُواْ أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلاَ سَاء مَا يَزِرُونَ ] (سورة النحل: 25).
واتە: لە ڕۆژى دواییدا تاوانباران تاوانى خۆیان بە تەواوى هەڵدەگرن، لەگەڵ تاوانى ئەوانەى كە گومڕایان دەكەن بە بێ زانین، بەڕاستى ئەوە تاوانباریەكى زرۆ خراپە.
* وە ئایا دەزانیت بەو كارەت خۆت دەخەیتە ڕیزى دوو ڕووانەوە ـ خواى پەروەردگار پەنادەرت بێت لەو كارە ـ هەروەكو لە فەرموودەدا هاتووە كە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: " وشر نسائكم المتبرجات المتخيلات، وهن المنافقات، لا يدخل الجنة منهن إلا مثل الغراب الأعصم " (صححه العلامة الألباني في: الصحيحة، برقم: 1849)، واتە: خرابترینى ئافرەتەكانتان ئەو ئافرەتانەن كە جوانیەكانى خۆیان دەردەخەن، و خۆ دەڕٍازێننەوە، و لە خۆ ڕازین و فیز و تەكەبور دەكەن بە سەر ئافرەتانى تردا، بەڕاستى ئەوانە خۆ دەشوبهێنن بە دوو ڕووان، هیچ یەكێك لەوانە ناڕواتە بەهەشتەوە، ئیللا وەكو قەڵە بازەڵە نەبێت (كە جۆرێكە لە قەڵە ڕەش باڵەكانى یان پێكانى سپین)، هێنانەوەى ئەم شێوەیە لە قەڵە ڕەش بە نموونە بە هۆى كەمیانەوەیە، بۆ ئاماژە كردنە بە كەمى ئەو ئافرەتانەى كە دەڕۆنە بەهەشتەوە، ئەگەر باڵا پۆش نەبن.
لە كۆتایدا پێت دەڵێم ئەگەر تاكو ئەم ڕۆ نەتزانیبێت، ئەوا ئەم ڕۆ ئەو تاوانەت لا ئاشكرا بوو، بەڵام نائومیدیش مەبە لە ڕەحمەتى خواى میهرەمان ئەگەر تۆبەیەكى ڕاستەقینەت كرد و گەڕایتەوە بۆ لاى ئەو، هەروەكو فەرموویەتى: [ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] (سورة الزمر: 53)، واتە: بڵێ بەو بەندانەى كە زیادڕەویان كردووە لە تاوان كردندا، بێ ئومێد و مەئیووس نەبن لە ڕەحم و بەزەیى خواى پەروەردگار، چونكە خواى پەروەردگار لە هەموو تاوانێك خۆش دەبێت، هەر ئەویشە لێبوردە، و بە بەزەیى یە بەرامبەر بە بەندەكانى.
جا خوشكى بەڕێزم: بیرێك لەم ووتانە بكەرەوە، وبڕیار بدە كە ئایا دواى بیستنى ئەم ووتانە هێشتا هەر بەردەوام دەبیت لە سەر باڵا نەپۆشینت، وهێشتا دڵت ڕانەچەڵەكیوە ؟! یان چى ؟!
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

_______________________________
www.noor.ueuo.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://k-mihrabani.yoo7.com
 
خوشكى بەڕێزم ئایا دەزانى باڵانەپۆشینت یانى چى؟
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» ئایا زانیاریت له‌م شتانه‌ی قورئان هه‌یه‌
» ئایا ده‌زانن شه‌وانه‌ کێ له‌گه‌ڵتان ده‌خه‌وێ ؟
»  ئایا ئێوه‌ چیتان ئاماده‌ کردووه‌ بۆ ئه‌م ژووره‌؟

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
K-Mihrabani.Ibda3.Org :: هه‌مه‌ڕه‌نگ :: گشتی-
انتقل الى: