كامه هه‌ستی مرۆڤه كه‌وا ناخه‌وێت؟؟!!.
هه‌سته‌كانی مرۆڤ له‌گه‌وره‌ترين نازو نيعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێن
بێنه به‌ر چاوی خۆت ئه‌گه‌ر هه‌ستی بيستن ياخود بينين يا تام يان هه‌سته‌كانی ترت نه‌بێ هه‌ست به‌چی ده‌كه‌يت؟؟!!.
كاتێك مرۆڤ ده‌خه‌وێت هه‌موو هه‌سته‌كان ده‌خه‌ون ته‌نها بيستن نه‌بێت
خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت( فضربنا على آذانهم فى الكهف سنين عدداً )الكهف_11
واتا(( ئينجا په‌رده‌مان هيَنا به‌سه‌ر گويَياندا، (تا به‌ئارامى) چه‌نده‌ها سالَ له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بؤ خؤيان (به خه‌وتوويى) بميَننه‌وه)
هه‌موو هه‌سته‌كان ده‌خه‌ون ته‌نها بيستن نه‌بێت تۆ كاتێك ده‌ستت له كه‌سێكی خه‌وتوو نزيك ده‌كه‌يته‌وه ئاگايی لێ نابێت ياخود ژوور پڕبكه له‌بۆنی خۆش يا گازێكی ژه‌هراوی ده‌مرێت بێئه‌وه‌ی هه‌ست پێ بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگێكی به‌رز له‌ژووره بێت ئه‌كسه‌ر هه‌ڵده‌ستێته‌وه،بيستن يه‌كه‌م هه‌سته له‌كاتی له‌دايكبوونه‌وه كار ده‌كات ،هه‌روه‌ها يه‌كه‌م هه‌سته كه‌به‌كاردێت بۆ بانگكردنی مردوه‌كان له‌كاتی زيندوو كردنه‌وه‌دا،له‌سوره‌تی (الكهف)ئايه‌تی 11خوای گه‌وره پێمان ده‌ڵێت هۆكاری زۆرخه‌وتنی ياوه‌رانی ئه‌شكه‌وته‌كه بريتی بووه له (داخستنی هه‌ستی بيستنيان)تاوه‌كو ڕۆژه‌كانيان وه‌كو شه‌و لێهاتوه‌وه‌و 309ساڵ خه‌وتوون،خوای گه‌وره هه‌ستی بيستنی گه‌و‌ره‌تر كردوه له‌سه‌ر هه‌ستی بينين به‌وه‌ی كه‌له‌ڕيزبه‌ندی ئايه‌ته‌كانت دا له‌زۆر شوێن به‌پێشی خستوه وه‌كو ئه‌م ئايه‌ته(صم بكم عمى فهم لا يرجعون)واتا( ئه‌وانه كه‌ڕِِو لاڵ و كوێَرن له ئاستى حه‌ق و راستيداو، ناشگه‌ڕِِێَنه‌وه بؤ سه‌ر هيدايه‌ت) البقرة 18
بيستن ئه‌م هه‌سته‌يه كه‌وا ناتوانيت به‌ويستی خۆت له‌كاری بخه‌يت:
تۆ ده‌توانی گه‌ر بته‌وێت كه‌سێك نه‌بينی چاوت داده‌خه‌يت ،ياخود شتێك تام نه‌كه‌يت نايخۆيت به‌ڵام ناتوانی گوێ بيستی ده‌نگێك نه‌بيت هه‌تا ئه‌گه‌ر بته‌وێت ده‌سته‌كانيشت له‌سه‌ر گوێچكه‌ت دابنێيت.
خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت(فإنك لا تسمع الموتى ولا تسمع الصم الدعا‌ء إذا ولوا مدبرين ) الروم 52
واتا (جا به‌راستى تؤ ئه‌ى پيَغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ناتوانيت ده‌نگى خؤت، واته: بانگه‌وازه‌كه‌ت، به مردووه‌كان رابگه‌يه‌نيت، هه‌روه‌ها ناتوانيت كه‌ڕِ و گويَ گرانه‌كانى لىَ تيَبگه‌يه‌نيت (كافران وه‌ك مردوو، وه‌ك كه‌رِن)، كاتيَك روو وه‌رده‌گێَرِن و پشت هه‌ڵده‌كه‌ن و بايه‌لإ به بانگه‌وازه‌كه‌ت ناده‌ن.).
له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا ئه‌وكه‌سانه‌ی كه كه‌گوێڕايه‌ڵی بانگه‌وازی ئيسلام ناكه‌ن خوای مه‌زن به كه‌ڕو مردووی چواندوون.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌ر موێت(افأنت تسمع الصم أو تهدى العمى ومن كان فى ضلال مبين)واتا ( ئايا تؤئه‌ى پيَغه‌مبه‌رئه‌و بێ باوه‌رِانه‌ى كه‌وه‌ك كه‌ڕِ وان گويَبيست ده‌كه‌يت؟ يان ئه‌وه‌ى كوێره هيدايه‌تى ده‌ده‌يت؟! ياخود ئه‌و كه‌سه‌ى له گومرِايى ئاشكرادا ڕۆچووه رێنمويى ده‌كه‌يت؟! (دياره ئه‌وه حاڵيان بێت هيدايه‌تيان ئاسان نيه).) الزخرف 40.
ئه‌ی خودای ميهره‌بان به به‌خشنده‌يی خۆت هه‌موو هه‌سته‌كانمان بپارێزه و به‌تايبه‌ت بيستن.
وه‌رگێـــڕانـــی له زمـــانی عـــه‌ره‌بــیــیــه‌وه :- عبدالمجــــیـــد هه‌ریــــــری
س_ مجلة الابتسامه