MIHRABANI بـــه‌رێوبه‌ر
ڕه‌گه‌ز : بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010 تـــه‌مه‌ن : 32 خوێنــــدکار WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG به‌شــداریه‌کان : 155 پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434 ره فتار : 0
| موضوع: پشت به خوا ببه‌سته، خوا فه‌رامۆشت ناكات الجمعة يناير 07, 2011 2:18 am | |
|
خۆشه‌ویستان مرۆڤ پێویسته خۆی سه‌ڕقاڵ بكا به‌و كارانه‌ی كه خوا فه‌رمانی پێ كردووه بیكا، خۆی سه‌ڕقاڵ نه‌كا به شتێك كه بۆی دابین كراوه و دانراوه، چونكه خوای گه‌وره دوو شتی بۆ مرۆڤ بڕیۆته‌وه:
ڕزق و ڕۆزی. ئه‌جه‌ل و مردن.
ئه‌م دووانه مرۆڤه‌كان بۆ یه‌كێكیان هه‌ول ده‌دن و له‌وی تریشیان ڕاده‌كه‌ن، كه‌وابوو پێویست ناكات مرۆڤ خۆی بۆ ئه‌م دوانه سه‌ر قاڵ بكات، چونكه هه‌ر كاتێك ته‌مه‌ن مابێت، ئه‌وا ڕزق و ڕۆزی به‌رێوه‌یه بۆی، هه‌ر كاتێكیش خوای گه‌وره به حیكمه‌تی خۆی ده‌رگایه‌كت لێ دابخات، ئه‌وا به ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌رگایه‌كت لێ ده‌كاته‌وه. وورد به‌وه و بیر بكه‌وه له حاڵی ئه‌و كۆرپه‌له‌ی ناو سكی دایكیه‌تی!!
= كاتێك كه خوێنه خوای گه‌وره له یه‌ك ڕێگاوه خۆراكی بۆ ده‌نێرێت كه ڕێگای ریخۆڵه‌كه‌ی دایكیه‌تی.. = كه له سكی دایكی ده‌رچوو، ئه‌و ڕێگایه‌ی لێ داده‌خرێت، كه‌چی دوو ڕێگای تری لێ ده‌كرێته‌وه ئا ئه‌وكات له‌وێوه خۆراكی زۆر له‌وه‌ی پێشتری خۆشتر و پاكتری بۆ دێت كه شیرێكی پاك و بێ گه‌رده.. = كه ته‌مه‌نی شیرخواردنیشی ته‌واو بوو ئه‌و دوو ڕێگایه‌ی لێ داده‌خرێت، به‌لاَم چوار ڕێگای چاكتر له‌وی پێشێتری لێ ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش دوو خۆراكه و دوو خواردنه‌وه‌یه، دوو خۆراكه‌كه گۆشتی گیاندار و ڕووه‌كه، دوو خواردنه‌وه‌كه‌ش ئاو‌و شیر و شته به تام و له‌زه‌ته‌كانی تره.. = مردیش ئه‌م چوار ڕێگایه‌شی لێ داده‌خڕێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له چاكه كاران بێت خوای گه‌وره هه‌شت ڕێگای بۆ ده‌كاته‌وه، كه هه‌ر هه‌شت ده‌ڕگای به‌هه‌شته ئه‌وكات به‌كامیاندا حه‌زبكات ده‌چێته ژوره‌وه.. به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره له دنیا هه‌ر شتێك له مرۆڤی بڕوادار بستێنێته‌وه، ئه‌وه له و چاكتر و باشتری پێ ده‌به‌خشێ، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ مرۆڤی بڕواداره. چونكه خوای گه‌وره شتێكی لێ ده‌ستێنێته‌وه بێ نرخ بێت و نرخی نه‌بێت له بری ئه‌ودا شتێكی به‌سوود و به نرختری پێ ده‌به‌خشێ، به‌لاَم مرۆڤ چونكه چاكه‌ی خۆی نازانێت، به‌خشش و حیكمه‌ت و به‌زه‌یی خواش به چاكی ناناسێت، نازانێت سوود له‌و شته‌ی لێی سه‌ندراوه‌ته‌وه چیه و ئه‌و شته‌ی بۆی ئاماده‌كراوه له‌باتی ئه‌و چیه! به‌ڵكو ئه‌و حه‌ز ده‌كات زوو شته‌كه‌ی به ده‌ست بگات ئه‌گه‌ر بێ نرخیش بێت، حه‌ز له شتێك ناكات ده‌رنگ به‌ده‌ستی بگات ئه‌گه‌ر به نرخیش بێت.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ به دادپه‌روه‌رانه بڕوانێته ئه‌و كارانه‌ی خوای گه‌وره بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه خوای گه‌وره له دنیادا هه‌ر خۆشی و له زه‌تێكی لێ بسێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌یه تاكو چاكتری پێ ببه‌خشێت، هه‌ر شتێكی لێ ده‌سێنێته‌وه، ئه‌وه له‌و چاكتری پێ ده‌به‌خشێ، كاتێك تووشی نه‌هامه‌تی ده‌كات تاكو لێی ببوریت، كاتێك تاقی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاكی بكاته‌وه، ده‌یمرێنێـت تاكو زیندووی بكاته‌وه و له‌م دنیایه‌دا ڕزگاری بكات و بیگه‌یه‌نێته ئامانج و به‌خششی خۆی: 3جَعَل اللَّیْل وَالنَّهَارَ خِلْفَه‌ً لِّمَنْ أَرَادَ أَن يذَكَّرَ أَوْ أَرَادَ شُكُوراً2(الفرقان: 62).
واتـه: خوای گه‌وره شه‌و و ڕۆژی به شوێن یه‌كدا رێكهێخستوه، په‌نده بۆ كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت یاده‌وه‌ری وه‌ربگرێت و ده‌یه‌وێت سوپاس گوزاری ئه‌نجام بدات.
ده‌فه‌رموێ: 3فَأَبَی الظالِمُونَ إَلاَّ كُفُوراً2(الإسرا‌و: 99). واتـه: سته‌مكاران هه‌ر بڕیاری یاخی بوون و سه‌ركه‌شی و كوفریان داوه و هیچی تر. -------------------------------------------------------------------------------------- serchawe:-
ماڵپه‌ری مامۆستا فه‌رمان www.m-farman.com
| |
|