هيچ که‌سێک له ئێوه ئاواتی مردن نه‌خوازێ (به‌هۆی ناڕه‌حه‌تی یه‌وه که تووشی هاتووه) ، ئه‌گه‌ر هه‌رد ده‌بوو بيڵێ با بڵێ : (اللهم أحييتني ما کانت الحياة خيرا لي ، وتوفني إذا کانت الوفاة خيرا لي ) واته : خوايه بمژێنه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ژيان چاکه بۆم و بممرێنه ئه‌گه‌ر مردن خێری تێدا بوو بۆم .
( دروست نی يه موسوڵمان ئاواتی مردن بخوازێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاکترين که‌س ئه‌و که‌سه‌يه که ته‌مه‌نی درێژ بێت و کرداری چاکی زۆر بێت ، وه تا گوناه که‌م بکاته‌وه‌و په‌شيمان ببێته‌وه لێی ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر سه‌ختی و ناڕه‌حه‌تی مردن و ژيانی ناو گۆر ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موسوڵمان له دين و ئيمانی ترسی هه‌بوو که‌زيانی پێ بگات له‌کاتی زۆربوونی فيتنه‌و ئاشووبه‌دا ، ئه‌وا ئه‌و کاته دروسته ئاواتی مردن بخوازێت تا ژيانی کۆتایی پێ بێت به‌ڵام دينی سه‌لامه‌ت بێت .
له مه كوى سه نكا وى وه ركيراوه