MIHRABANI بـــهرێوبهر
ڕهگهز : بــهرواری تۆماربوون : 31/10/2010 تـــهمهن : 32 خوێنــــدکار WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG بهشــداریهکان : 155 پـــلهی ڕێزلێنان : 434 ره فتار : 0
| موضوع: هەموومان هەڵە دەكەین الجمعة يناير 07, 2011 3:04 am | |
|
برای خۆشەویستم.. خوشكی بەڕێزم هەموومان تاوانبارین، هەموو هەڵەكارین، جارێك ڕوو لە خوای گەورە دەكەین و چەندین جار ڕوو وەردەگێڕین، تاوێك هەست بە چاودێری خوا دەكەین و تاوانێك بێئاگایی باڵمان بەسەر دەكێشێ، بێ هەڵە نابین، هەر دەبێت هەڵەمان لێبوەشێتەوە، نە من و نە تۆ مەعصوم نین، پەیامبەری خوا صلی الله علیه وێله وسلم دەفەرموێت: [كُلُّ بَنِي آدَمَ خَطَّاءٌ، فَخَيْرُ الخَطَّائِينَ التَّوَّابُونَ ] واتە: ((هەموو ئادەمیزادێك زۆر هەڵە دەكا و هەڵەكارە، و باشترینی هەڵەكاران تۆبەكارانن)).رواه أحمد والترمذي وابن ماجه والحاكم وصححه وحسنه الألباني. سەهو و كەموكورتی لە سروشتی مرۆڤن، لە گەورەترین نیشانەكانی ڕەحمەتی خواش بۆ مرۆڤ ئەوەیە: دەرگای تەوبەی بۆ كردۆتەوە، فەرمانی پێكردووە هەر كە تاوانێكی تووش بوو سەرپێچیەكی ئەنجامدا، پەشیمان بێتەوە و ڕوو لەو بكات و بگەڕێتەوە بۆ لای ئەو. ئەگەریش ئەم ڕەحمەتە فراوانەی خوای مەزن نەبوایە، مرۆڤ دەكەوتە ناڕەحەتی و تەنگیەوە، هیممەتی لاواز دەبوو لەوەی نزیك بێتەوە لە پەروەردگارەكەی، بێ هیوا دەبوو بە لێخۆشبوون و میهرەبانی دروستكارەكەی. بەڵام ئەمەش نابێت وا بكات بە كەم تەماشای تاوان بكرێت. ------------------------------------------------------------------------ ---------------------------------------------------------------------- ****************************************** www.ba8.org
| |
|