1- له‌كاتی خۆ لاوازكردن له‌جێگه‌ی شیری ئاسایی شیری بێ ڕۆن بخۆنه‌وه، ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی نیو لیتر شیری بێ ڕۆن، پێویستی له‌شتان به‌كالیسیۆم پڕده‌كاته‌وه.
2- ڕۆژانه به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م خواردنی بیبه‌ری سوور، هاوكاری گه‌رمبوونی له‌شتان ده‌كات، ئه‌و گه‌رمییه‌ش هاوكاری خێراكردنی (مێتاپلازما)ی ناو جه‌سته ده‌كات.
3- چای سه‌وز دروستبوونی چه‌وری له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌و به‌كارهێنانی وزه‌ش زیاد ده‌كات.
4- هه‌بوونی (گینگۆرۆل) له‌ناو زه‌نجه‌فیلدا هاوكاری زۆر كاركردنی میتاپلازما ده‌كات‌و هه‌رسكردن خێراتر ده‌كات.
5- به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆشتی سوور چه‌وری زۆر تێدایه، له‌جێگه‌ی ئه‌وه گرنگی به‌خواردنی گۆشتی سپی بده‌ن، چونكه له‌ڕووی تواندنه‌وه‌ی چه‌ورییه‌وه زۆر به‌سوودن.
6- ئاو ته‌نها تینوێتی ناشكێنێت، له‌هه‌مانكاتدا ڕێگه له‌برسێتی ده‌گرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن، پێویسته (20) بیست خوله‌ك پێش نان خواردن یه‌ك په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی دوو لیتر ئاو زۆر به‌سووده.
7- دارچین هاوكاری توواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش ده‌كات‌و گه‌ده هێورده‌كاته‌وه.
8- هه‌بوونی ڤیتامین (C) له‌ناو لیمۆندا، هاوكاری توواندنه‌وه‌ی چه‌ورییه‌كانی له‌ش ده‌كات.
9- سیر هۆكارێكه بۆ زوو هه‌رسكردن‌و گورجكردنی سووری خوێنی ناو جه‌سته.
10- مه‌عده‌نووس مێتاپلازما خێراده‌كات‌و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته هه‌یه.