ئه‌نجامى نوێترین توێژینه‌وه‌كان پیشانى داوه كه خواردنه‌وه‌ى "چاى"
رێگه له زۆر بوونى كێشى له‌ش كه به هۆى خواردنى گز ولهفهوه مرۆڤ
تووشى قه‌ڵه‌وى ده‌كه‌ن ده‌گرێت.
توێژه‌رانى زانكۆى "كوبه" له
ژاپۆن له توێژینه‌وه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ى "چاى "
به شێوه‌یه‌كى رێك وپێك رێگه له زیانگه‌یشتن به ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كان
كه به هۆى ئه‌و خواردنانه‌ى كه چهوهرى زۆریان تێدایه وده‌بنه هۆى
تووشبوون به شه‌كره‌ى جۆرى دوو ده‌گرێت.
زانایان دواى توێژینه‌وه
له سه‌ر مشكه‌كان بۆ ماوه‌ى 2 هه‌فته‌ى خایاند ، رژێمى خواردنى چه‌وریان
دا به ژماره‌یه‌ك مشك وهه‌ندێكى تر له‌و مشكانهش خواردنى ئاساییان
پێدان.دواتر بۆ ماوه‌ى 14 هه‌فته ئاو وچاى ره‌ش وسهوزیان دا به‌و مشكانه
.هه‌ر دوو جۆر چاى ره‌ش وسه‌وز پێشگیرى له زۆر بوونى كێشى له‌شى ئه‌و
مشكانه گرت.
كاریگه‌رى وسوودهكانى خواردنه‌وه "چاىِ" بریتین له "
دابه‌زاندنى چه‌ورى زیانبه‌خش و شه‌كره ناو خوێن ئه‌وانه‌ى ده‌بنه هۆى
تووشبوون به شه‌كره‌ى جۆرى دوو.هه‌ر بۆیه خواردنه‌وه‌ى چاى ، له
تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و شێرپه‌نجه وپاركسیۆن ده‌مانپارێزێت.
له
لایه‌كى دیكه‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كى تر پیشانى داوه كه خواردنه‌وه‌ى چاى
به رێك وپێكى له ماوه‌ى 10 ساڵدا یان زیاتر ده‌بێته هۆى پته‌وكردنى
ئێسكه‌كانى له‌ش.