(سبه‌ی):
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌ریخستوه كه شۆردنی
ده‌سته‌كان به سابون زیانی زیاتره وه‌ك له سوده‌كانی، ئه‌ویش به‌هۆی
بونی رێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی پلاستیكی زیانبه‌خش له سابوندا.
له‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه له‌زانكۆی (میشیگن) له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان
ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌كانی
حه‌ساسیه‌ت ده‌بن هۆكاری سه‌ره‌كی بریتیه له بونی ماده‌ی triclosan
له زۆربه‌ی ئه‌و سابونانه‌ی دژه به‌كتریان.
هه‌ر له‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و ماده كیمیاییه له‌زۆربه‌ی
به‌رهه‌مه پلاستیكیه‌كاندا بونی هه‌یه و هۆكارێكه بۆ گه‌شه‌كردنی
خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی له‌شی مرۆڤ.
دكتۆر ( ئیرین رێز) یه‌كێكه
له ئه‌نجامده‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ئاشكرایكرد: په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز
هه‌یه له‌نێوان ماده كیمیایه‌كان و ته‌ندروستی مرۆڤ، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی
ئه‌و ماده كیمیایانه كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رسی
مرۆڤ هه‌یه، هه‌روه‌ها وتیشی، پێویسته ئه‌وانه‌ی رۆژانه
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سابون به‌كارده‌هێنن، هه‌وڵبده‌ن خۆیان به‌دور
بگرن و ته‌نها به ئاو ده‌ستیان بشۆن.