لای هه‌مووان ئاشكرایه كه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه گیایین زۆر به‌سوودترو باشترن بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش. كه‌م زیانبه‌خشن بۆ له‌ش، واته لایه‌نی سلبیان كه‌متره.
زه‌عفه‌ران كه له كوردستانی خۆمان گه‌ر هه‌بێت زۆر به‌كه‌می هه‌یه یان هه‌ر نییه... ئه‌وه‌شی كه هه‌یه له ده‌ره‌وه بۆمان دێت. زه‌عفه‌ران سوودێكی باشی هه‌یه بۆ له‌ش هه‌م وه‌ك ده‌رمان و هه‌م وه‌ك خواردنی له ناو چێشت... چاندنی زه‌عفران به تایبه‌ت له وڵاتانی وه‌ك" ئێران، ئیسپانیا، هندستان، و فه‌ره‌نسا... ئه‌م وڵاتانه سه‌ره‌كیین بۆ چاندنی زه‌عفه‌ران. رووه‌كێكی گیاییه به‌رزییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 30 سانتی مه‌تر ده‌بێت. كه گه‌ڵاكانی درێژ‌و سه‌وزن لای به‌شی ژێره‌وی كه ده‌كه‌وێته ژێر زه‌وی شێوه‌ی سه‌لكی پیازه... كه به چه‌ند چینی ته‌نكی قاوه‌ی ره‌نگ ده‌وری یه‌كتریان داوه. گوڵی زه‌عفه‌ران كه ره‌نگێكی ئهرخوانی هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی رێك خاوه‌نی ساقه لووله‌ی درێژه كه به سێ گوڵ به‌رگ و سێ كاسه به‌رگ كۆتای دێت. باشترین زه‌عفه‌ران به‌شی كڵاوه‌ی یه‌عنی كۆتای خامه‌كه‌ی و میله خامهكهیهتی.
ده‌ستكه‌وتی زه‌عفه‌ران به‌م شێوه‌یه كه به‌شی كڵاوه‌ی هه‌ر گوڵێك هه‌ڵی ده‌گرن(لێ ی ده‌كه‌نه‌وه). له به‌ینی كاغه‌زێكی داده‌نێن تا وشك ده‌بێته‌وه و پاشان له ناو پاكه‌تی ده‌هاون.
پێكهاته كیمیایه‌كانی
زه‌عفه‌ران به‌شێ له چه‌وری له خۆ گرتووه، كانزای ف موسیلاژو. ره‌نگی زه‌عفه‌ران په‌یوه‌ندی به مادده‌یه‌كه‌وه هه‌یه كه ناوی (كروسین)ه كه له پێكهاته‌كه‌ی دا هه‌یه، پیازی زه‌عفه‌ران كه ژه‌هراوییه‌و خواردنی زیادی ده‌بێته هۆی له ناو چوونه گیانداران.
تایبه‌تمه‌ندییه ده‌رمانییه‌كه‌ی
گرنتری تایبه‌تمه‌ندی زه‌عفه‌ران كه له رۆژگار كۆن سوودیان لێ ی وه‌رگرتووه، كه ده‌رمانێكی Antidepressantدژی بێ تاقه‌تی و قه‌له‌قییه.. هه‌روه‌ها بۆ تام خۆش كردنی خواردن و ره‌نگ كردنی خواردن باشترین رووه‌كه بۆیان، به تایبه‌ت له ناو برنج. له كۆن به‌كاریان هێناوه بۆ بۆن" واته وه‌ك عه‌تر به‌كاریان هێناوه چ له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كان و چ له سه‌رده‌می دوای ئه‌وان. له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا توانرا ئه‌م سوودانه خواره‌وه‌ی لێ ی به ده‌ست بهێنرێ.
زه‌عفه‌ران بۆنێكی تێژو تامێكی تاڵی هه‌یه.
به‌كاردێت بۆ
1= خواردنی چای زه‌عفه‌ران هۆكارێكه بۆ هه‌زم بوونی خواردن.
2= كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر لابردنی ئازار.
3= بۆ عاده‌ی ئافره‌تان به‌كاردێت.
4=هۆكارێكه بۆ جووڵه‌ی ده‌ماره‌كان.
5= زه‌عفه‌ران هۆكارێكه بۆ ئاسانی سوڕانی خوێن.
6= به‌كارهێنانی نه‌زیف بوونی دوای منداڵ بوون له‌ناو ده‌بات.
7= هێزی جنسی زیاد ده‌كات.
8= جه‌رگ پاڵاوته‌و خاوێن راده‌گرێ.
9= به‌كاردێت بو ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆخهیان هه‌یه.
10= گورچیله‌كان و میزڵدان خاوین ده‌كاته‌وه.
11= هێوركه‌ره‌وه و خه‌و هێنه‌ره.
12= زه‌عفه‌ران دژی تهشهنووجاته.
13= غازاتی ناو گه‌ده لاده‌بات.
15= گه‌ر ده‌ته‌وێت هه‌موو كات دڵخۆش وبه پێكه‌نین بیت زه‌عفه‌ران بخۆ.
دروست بوونی له كۆنه‌وه بۆ رێكخستنی عاده‌ی مانگانه‌ی ئافره‌تان كه ساڵانێكی زۆره به‌كاردێت و كاریگه‌ری هه‌یه.
شێوه‌ی به‌كارهێنان
=زه‌عفه‌ران ده‌یكوڵێنی یان چای زه‌عفه‌ران.
=دوو گره‌م زه‌عفه‌ران له ناو یه‌ك لیتر ئاو كوڵاو بۆ ماوه‌ی نیو ساعه‌ت ده‌یكه‌یته سه‌ر ئاگر تا ده‌م ده‌كێشێت.
=زه‌عفه‌ران له ناو هاوه‌نێك ده‌كرێت دوای وشك كردنه‌وه، پاشان دهیهاڕیی، وه له هێڵهكێكی زۆر ورد، له هێڵه‌ك ده‌درێ تا زهعفهرانێكی نه‌رمی لێ به ده‌ست دێت.
زیانه‌كانی
چونكه زه‌عفه‌ران كار له سه‌ر كۆئه‌ندامی زاوزێ ده‌كات، ئافره‌تی دوو گیان ده‌بێت خۆی لێ به دوور بگرێ. چونكه له‌وانه‌یه ببێته هۆی له بار چوونی مناڵه‌كه‌ی. خواردنی زۆری ده‌بێته هۆی تێكچوونی گورچیله‌كان. ئیشتیهای كه‌م ده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته هۆی ئازاری سه‌ر.
bzwtnawa