K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

K-Mihrabani.Ibda3.Org


 
الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 چ خواردنێک بخۆی بۆ ئه‌وه‌ی مێشکت باشتر کار بکات

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
MIHRABANI
بـــه‌رێوبه‌ر
بـــه‌رێوبه‌ر
MIHRABANI


ڕه‌گه‌ز : انثى بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010
تـــه‌مه‌ن : 32
پیشه‌ خوێنــــدکار
وێــبگه‌ WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG
به‌شــداریه‌کان : 155
پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434
ره فتار : 0

چ خواردنێک بخۆی بۆ ئه‌وه‌ی مێشکت باشتر کار بکات Empty
مُساهمةموضوع: چ خواردنێک بخۆی بۆ ئه‌وه‌ی مێشکت باشتر کار بکات   چ خواردنێک بخۆی بۆ ئه‌وه‌ی مێشکت باشتر کار بکات Icon_minitimeالسبت يناير 08, 2011 12:47 am

بۆ ده‌ست پێکردنی رۆژێکی باش، پێش هه‌موو شتێک پێویستیت به ئارامی و وزه‌ی
پێویست هه‌یه. راوێژکارانی خۆراک ده‌ڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستێکی خۆشت هه‌بێت،
واباشتره گرینگیی زۆرتر به خواردن بدرێت.


هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ
خواردنێکی ته‌ندروست، هه‌ڵبژاردنی خواردنێکی باشه بۆ نانی به‌یانی.
جه‌سته‌ی مرۆڤ به درێژایی شه‌و، له کۆگای ناو خانه‌کان، "هیدرات کاربۆن"ێکی
به‌رچاو به‌کار دێنێت، بۆیه خواردنی ژه‌مێکی به‌یانیی به‌هێز و ته‌ندروست،
ده‌ستپێکێکی باشه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێکی پڕبارت هه‌بێت.

بۆ ژه‌می
به‌یانی، نانی که‌په‌ک‌دار(به توێکڵی گه‌نم) و په‌نیر، هه‌ڵبژارده‌یه‌کی
باشه، به‌ڵام ته‌واو نییه. جۆی وردکراو له‌گه‌ڵ شیر، خواردنێکی به‌سووده بۆ
مێشک. بۆ شیرین کردنی ئه‌م جۆیه‌ش ده‌توانرێت له مره‌با که‌ڵک وه‌رگیرێت.
له خواردنه‌وه‌ی قاوه و چای به‌ڕه‌نگیش ده‌بێت هاوسه‌نگی راگیرێت. له جیاتی
ئه‌مه‌ش ده‌توانی چای سه‌وز بخۆیه‌وه. چای سه‌وز هه‌ندێک مادده‌ی خۆراکیی
تێدایه که بۆ مێشک زۆر به‌سووده. ئه‌مه‌ش نابێت له‌بیر بکرێت که تاکو شه‌و
ده‌بێت یه‌ک لیتر و نیو شله‌مه‌نی بخۆیه‌وه.

به درێژایی رۆژ، کاتێک
که نیشانه‌کانی ماندوویی و برسیه‌تی خۆی ده‌رخست، ئه‌ویش به هۆی
که‌مبوونه‌وه‌ی شه‌کر له خوێن‌دا، ده‌بێت خۆت له خواردنی شیرینی بپارێزی.
بۆ ئه‌م کاته‌ش، خواردنی بادام(باوی) و فندق زۆر به‌سووده، ئه‌ویش له‌به‌ر
هه‌بوونی مادده‌ی "سروتونین" و ئه‌م مادده‌یه‌ش یارمه‌تیی خانه‌کانی مێشک
ده‌دات که باشتر کار بکه‌ن و له خواردنی کێک و بسکویت و شکۆلات باشتره.

بۆ
ژه‌می نیوه‌ڕۆ بیر له خواردنێکی سووک بکه‌وه. ئه‌گه‌ر پاش نیوه‌ڕۆ کاتێکت
بۆ پشوودان نییه و ده‌بێت یه‌کسه‌ر ده‌ست به‌کار بکه‌یت، خواردنی چه‌ور
مه‌خۆ. هه‌رس کردنی ئه‌م جۆره خواردنانه پێویستیان به وزه‌یه‌کی زۆر هه‌یه و
ئه‌مه‌ش ده‌بێت هۆی خه‌واڵوو بوون.

له هه‌فته‌دا، لانی که‌م جارێک
یان دوو جار گۆشتی ماسی له‌گه‌ڵ سه‌وزه بخۆ. ماسی ترشیی تێرنه‌کراوی
"ئۆمێگا-3"ی تێدایه که گرینگترین مادده‌یه خانه‌کانی مێشک پێویستیی
پێیه‌تی. لێره‌دا ئه‌م گوته به‌ناوبانگه که ده‌ڵێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که "که‌وچک
که‌وچک زانایی بخۆی" زۆریش دوور له راستی نییه. خواردنی ئۆمێگا-3 به
تایبه‌ت له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا، ده‌بێته هۆی زۆریی کارامه‌یی مێشک.

یه‌کێکی
دیکه له ماده به‌سووده‌کان بۆ به‌هێز کردنی مێشک، خه‌میره‌ی ئاوجۆیه.
خواردنی حه‌ب یان تۆزی ئه‌م خه‌میره‌یه، ماندوویی مێشک ده‌حه‌سێنێته‌وه و
کارامه‌یی مێشک ده‌باته سه‌ر. ئه‌گه‌ر پاش نیوه‌ڕانان برسیت بوو، ئه‌م
برسیایه‌تییه به میوه پڕ بکه‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش مۆز زۆر باشه. ئه‌م میوه‌یه
ماده‌ی "ئه‌سید ئامینه تێرپتوفان"ی تێیدایه و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر که‌م
کردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و دروست کردنی هۆرمۆنی سروتونین هه‌یه.


Peyamner
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://k-mihrabani.yoo7.com
 
چ خواردنێک بخۆی بۆ ئه‌وه‌ی مێشکت باشتر کار بکات
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
K-Mihrabani.Ibda3.Org :: ته‌ندروستی :: ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی-
انتقل الى: