(سبه‌ی):
توێژه‌ران و پزیشکانی چاو رێنمایی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن كه عه‌ده‌سه‌ی چاو به‌كار ده‌هێنن بۆ جوانی، که به‌بێ ئاگابون له‌زیانه لاوه‌كیه‌كانی له‌ئێستادا بۆته دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو.
توێژه‌ران ئاشکرای ده‌که‌ن به‌کارهێنانی عه‌ده‌سه‌ی چاو ده‌بێته هۆی تێكچون و توشبونی چاو به چه‌نده‌ها میكرۆبی زیانبه‌خش، هه‌روه‌ها ئاشكرایان كردوه ئه‌م عه‌ده‌سانه سنوری سروشتی تێپه‌راندوه به‌وه‌ی چه‌نده‌ها جۆری به چه‌ندین ره‌نگی جیاوازی لێ دروست ده‌كرێت.
هاوکات پزیشکانی چاو هۆشیاریاندایه ئه‌و كه‌سانه‌ی عه‌ده‌سه بۆ كزی چاو به‌كار ده‌هێنن، سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی به‌كاری بهێنن، له‌کاتێکدا ئه‌و عه‌ده‌سانه‌ی بۆجوانی و سه‌رنج راكیشی دروستكراوه زیانێكی زۆر له ئافره‌تان و گه‌نجان ده‌دات.
له‌هه‌مانکاتدا پسپۆرانی چاو له‌شاری ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند: ئه‌م عه‌ده‌سانه هۆكاریكی سه‌ره‌كیه بۆ برینداركردنی گلێنه‌ی چاو و له‌كۆتایشدا كوێربون، هاوکات به‌ڵگه‌شیان هێناوه‌ته‌وه که گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ به‌هۆی پیسبونی عه‌ده‌سه‌ی چاوه‌كه‌یه‌وه چاوێكی له‌ده‌ستداوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ كێشه‌یه‌كی له بینین‌دا هه‌بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه پزیشکه‌كان رایانگه‌یاند: به‌ریتانیا له هه‌ر 30 هه‌زار كه‌س، که‌سێکیان عه‌ده‌سه له‌چاو ده‌كات و ئه‌م رێژه‌یه‌ش له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا 15 هێنده زیادی كردوه.
له دیارترین ئه‌و زیانانه‌ش که روبه‌روی ئه‌و که‌سانه ده‌بێته‌وه که عه‌ده‌سه‌ی چاو به‌کاردێنن، پزیشكه‌كان ئه‌م خاڵانه‌یان خستوه‌ته رو:
1- ئیلتیهاب كردنی چاو
2- توشبونی چاو به میكرۆب
3- برینداركردنی گلێنه‌ی چاو
4- نزمبونه‌وه‌ی ئاستی بینینی چاو كه له‌وانه‌یه له‌كۆتاییدا بگاته‌ی ئاستی كوێربونی كه‌سه‌كه.