(سبه‌ی):
له‌و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامانه‌ی پزیشک و پسپۆڕان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌نده‌ها خۆراك و خواردنه‌وه كه له‌باوپاپیرانه‌وه ده‌ڵێن خواردنیان باشه، به‌ڵام به‌هۆی پێشكه‌وتنی زانسته‌وه هه‌ندێک له‌م وتانه به هه‌ڵه لێکدراوه‌ته‌وه.
وه‌ک رۆژانه خۆمان به‌رده‌وام گوێمان لێده‌بێت و ده‌یزانین، ده‌ڵێن خواردنه‌وه‌ی شیر سودی زۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌ره‌و پێشچونی زانست ده‌ری خستوه‌و ده‌ڵێت نه‌خێر، به‌كارهێنان و زۆر خواردنه‌وه‌ی شیر نه‌ك ته‌نها سودی نیه به‌ڵكو زیانیشی هه‌یه.
هاوڵاتییه‌کی ئه‌مه‌ریكی رۆژانه بڕی 2 لیتر شیر ده‌خواته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز بێت، به‌ڵام له سه‌ردانیدا بۆ پزشیك پێیان وت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی ئه‌وا توشی شێرپه‌نجه‌و هه‌وكردنی گه‌ده‌و ریخۆڵه‌كان ده‌بێت، چونكه بڕێكی زیاد له‌پێویستی خواردوه.
هاوکات هه‌مو ئه‌و خۆراك و خواردنه‌وه‌ی به‌كاریان دێنین زۆر به‌كارهێنانیان مه‌ترسی هه‌یه، به‌گشتی شله‌مه‌نیه‌كان و به تایبه‌تی شیره‌مه‌نیه‌كان.
هه‌رچه‌نده خواردنه‌وه‌ی شیر ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان و پته‌و بونیان، به‌ڵام زیادله‌پێویست به‌کارهێنانی زیانی زیاتره وه‌ک له سوده‌کانی، بۆیه پزیشكان رێنمایمان ده‌كه‌ن که باشتره رۆژانه نیو لیتر شیر نه‌خورێت.