MIHRABANI بـــهرێوبهر
ڕهگهز : بــهرواری تۆماربوون : 31/10/2010 تـــهمهن : 32 خوێنــــدکار WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG بهشــداریهکان : 155 پـــلهی ڕێزلێنان : 434 ره فتار : 0
| موضوع: ئەتەکێتی پەیوەندیە مرۆییەکان السبت يناير 08, 2011 4:12 am | |
|
لێرە دا کۆمەڵێک ئەتەکێت باس دەکەین کە ڕەچاوکردنیان دەبێتە مایەی سەرکەوتنی پەیوەندی یە مرۆیی یەکان.
1- خەندە: با هەمیشە رووخۆش بیت و زەردەخەنە لەسەر لێوت بێت، چونکە خەندە کلیکی کردنەوەی دەرگای دڵەکانە بێ ئەوەی هیچ مەسرەفێکی تێ بچێت، ئەنجامی زۆر باش دەبێت و زۆر کارت بۆ ئاسان دەکات.
2- شارەزایی لە هونەری گوێگرتن داو قسە نەبڕین بەو کەسەی قسەت بۆ دەکات، چونکە کاتێک قسەی پێ دەبڕیت ناتوانێت کۆنترۆڵی قسەکانی بکات و لە ئەنجامدا رێزت ناگرێت!
3- هەڵبژاردنی جوانترین وشە و دەستەواژە، وەک چۆن هەنگ شیلەی جوانترین گوڵ دەمژێتپەروەردگاریش داوا لە بەندەکانی دەکات کە بە باشترین شێوە بدوێن و رازاوەترین وتە بدرکێنن.
4- هونەرمەندی لە هەڵبژاردنی بابەتی قسەکردندا و دوورکەوتنەوە لەو بابەتانەی کە خەڵکی پێی بێزار دەبن.
5- هەمیشە تەرکیز بکەرە سەر لایەنە باشەکانی بەرامبەر و چاوپۆشی لە عەیبەکانی بکە، چونکە هیچ کەسێک لە ئێمە بیچ ناتەواوی نی یە، هەرکاتێکیش ویستت هەڵەیەک بۆ کەسێک راست بکەیتەوە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و جوانترین شێوە ئاگاداری بکەرەوە، وەکو ئەوەی باسی کەسێکی بۆ بکەیت.
6- زۆر گاڵتە مەکە و مەهێڵە گاڵتەکردن بەسەرتا زاڵ بێت، چونکە هەموو کەس ئارەزووی گاڵتەکردنی نی یە، وێڕای ئەوەی پێویستە کاتی گونجا و بزانیت بۆ ئەم کارە و گاڵتەکردنەکەت گاڵتەکردن نەبێت بە بەرامبەر.
7- سرووشتی بە و سروشتی خۆت مەگۆڕە، خەڵکی کەسێکیان خۆش ناوێت هەڵس و کەوتی نائاسایی بێت و تەمسیل بکات، ئەم جۆرە لەسەر دڵی خەڵکی قورسن و حەز بە تێکەڵاویکردنیان ناکرێت.
8- خۆت بپارێزە لە زۆر بڵێیی و زۆر قسەکردن: چونکە ئەم سیفەتە لای خەڵکی بێزراوە و مرۆڤەکان وەها کەسێکیان خۆش ناوێت.
9- هەوڵ بدە هەرگیز بە خراپە باسی کەس مەکە و لە پاش ملەغەیبەتیان مەکە، چونکە ئەم کارە وێڕای ئەوەی کە تاوانە بۆچونێکی خراپ دەداتە بەرامبەر سەبارەت بەتۆ.
10- زۆر خۆت بەکەم بزانە، مرۆڤەکان کەسانی لووت بەرز و بە فیزیان خۆش ناوێت و کەسانی سادە و ساکار زۆر لە دڵەکاندا جێی خۆی دەکاتەوە.
11- ئاگاداری وادە و بەڵێنەکانت بە و هەرکاتێک بەڵێنت دا یان کاتێکت دیاری کرد بەڵێنەکەت ببەرە جێ و لەکاتی دیاریکراودا ئامادەبە، چونکە پەیوەست بوونت بە بە کات و بەڵێنەکانتەوە زیاتر لە دڵی خەڵکی دا گەورە و بەڕێزت دەکەن.
12- بەرامبەرەکەت بە جوانترین نا و کە خۆی ئارەزووی دەکات بانگ بکە و هەرگیز ناو و ناتۆرەی ناشیرین لە کەس مەنێ، تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە زۆر لە تەمەنی تۆ بچوکتر بوو.
13- هەرکاتێک زانیت هەڵەیەکت کردووە، خێرا داوای لێبوردن بکە و بەردەوام مەبە لەسەر هەڵەکەت.
14- بۆ ئەوەی بەرامبەر هەمیشە خۆشی بوێیت، هەرگیز هەستی بریندار مەکە و کەسایەتی و پلە وپایەی لەکەدار مەکە و رێز لە خۆی و بۆچونەکانی بگرە.
15- کاتێک دەتەوێت کاریگەریت هەبێت لەسەر ئاکار و هەڵس و کەوتی کەسێک، وەسفی باشەی لایەنێکی ئیجابی ئەو بکە تا هەوڵ بدات ئەو بوارە زیاتر بەهێز بکات و تا بۆت دەکرێت وەسفی باشەی بکە.
16- کاتێک رەخنەت گرت، رەخنە لە مومارەسە یا هەڵس و کەوتێک بگرە، هەرگیز رەخنە لە کەسایەتی خاوەنی ئەو هەڵس و کەوتە مەگرە.
17- هونەرمەندانە رەخنە مەگرە و خۆت لە رەخنەی روخێنەر و بریندار کەر بپارێزە.
18- لێبوردە و دلۆڤان بە و رق و کینە لە دڵدا هەڵمەگرە.
19- دیای و خەڵات هۆکارێکی گەورەیە بۆ بڵاوبونەوەی خۆشەویستی و پەرەسەندنی.
20- بەخشندە تر بە زیاتر لەوەی گومانت پێ دەبەن، و چاوەڕوانت لێ دەکەن.
گـــــــــــۆڤاری بڕیار
www.yektapersty.com
| |
|