MIHRABANI بـــه‌رێوبه‌ر
ڕه‌گه‌ز : بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010 تـــه‌مه‌ن : 32 خوێنــــدکار WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG به‌شــداریه‌کان : 155 پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434 ره فتار : 0
| موضوع: ئه‌ته‌كێتی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان السبت يناير 08, 2011 4:20 am | |
|
21- كاتێك به كه‌سێك ده‌ڵێیت خۆشم ده‌وێیت له ناخی دڵه‌وه‌و به ڕستگۆیی پێی بڵێ.
22- كاتێك داوای لێبوردن ده‌كه‌یت ته‌ماشای نێو چاوی ئه‌و كه‌سه بكه كه داوای لێبوردنی لێ ده‌كه‌یت.
23- هه‌رگیز یاری به خه‌ون‌و ئاواتی كه‌سانی تر مه‌كه.
24- هه‌رگیز په‌له مه‌كه له حوكمدان به‌سه‌ر كه‌سێكدا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه بیستووته له باره‌یه‌وه.
25- هه‌رگیز مه‌هێڵه هیچ هه‌ڵه‌و به‌د تێگه‌یشتنێك هاوڕێیه‌تیت له‌گه‌ڵا به‌رامبه‌ردا بڕوخێنێت.
26- هه‌میشه ئه‌وه بزانه كه كردگار ده‌نگی له گوفتار به‌رز تره.
27- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌رامبه‌ر له‌یه‌كه‌م دیداردا خۆشی بوێیت، رێزی بگره‌و وای لێ بكه كه هه‌ست به‌نرخی خۆی بكات.
له گۆڤاری بڕیار بڵاو کراوه‌ته‌وه
28- بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنت بۆ دروست نه‌بێت رێز له بۆچونی به‌رامبه‌رت بگره‌و باوه‌ڕت به جیاوازی بیروڕا هه‌بێت.
29- بۆ ئه‌وه‌ی رۆحی یارمه‌تی‌و هاریكاریت ده‌ست بكه‌وێت، با به‌رامبه‌ر وا هه‌ست بكات ئه‌م بیرۆكه‌یه هی خۆیه‌تی.
30- هه‌میشه پێشنیاری جوان پێش كه‌ش بكه‌و فه‌رمانی راسته‌وخۆ ده‌رمه‌كه.
31- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێكی گرنگ بیت، هه‌میشه گرنگی به‌كه‌سانی ده‌وروبه‌رت بده.
32- هه‌نگوین بنۆشه‌و شانه‌كه تێك مه‌شكێنه.
33- كاتێك هاوڕێكه‌ت هه‌ڵه‌یه‌كی كرد (70) به‌هانه‌ی بۆ بهێنه‌ره‌وه.
34- له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا به پێی ئاره‌زوو و توانای تێگه‌شتنی قسه بكه.
35- هه‌وڵ مه‌ده هه‌موو كه‌سێك نوسخه‌یه‌كی كۆپی بێت له تۆ.
36- هه‌رگیز گومانی خراپ به كه‌س مه‌به، گوماناوی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا ده‌وروبه‌ردا مه‌كه.
37- هیچ كه‌سێك بێ هه‌ڵه‌و ناته‌واوی نیه‌و تۆش یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه.
38- خۆشاره‌زا كردن له زیره‌كی سۆزداریدا و فێر بوونی هونه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندی سه‌ركه‌وتوو.
39- هه‌رگیز چاوت له‌ده‌ستی كه‌س نه‌بێت، چاوه‌ڕوانی پاداشت مه‌به به‌رامبه‌ر چاكه‌كانت.
40- كه‌سێكی ساده‌و ساكار به‌و دوور به له ره‌سمیات‌و به‌ربه‌ستی وه‌همی‌و خۆت له‌كه‌س به‌رزتر مه‌زانه وه‌كو برا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا ده‌ور‌و به‌ره‌كه‌تدا بكه.
گۆڤــــــــــــــــــاری بریار
www.yektapersty.com
| |
|