به‌خته‌وه‌ر به
نیگار حه‌مد عه‌لی
*به‌خته‌وه‌ر به
* كه خاوه‌ن ئیمان و موسڵمانی به‌رنامه‌ی ژیانت هه‌یه. زۆر كه‌س سه‌رلێشێواو گومران بێ به‌رنامه‌ن .
* كه خاوه‌ن كاری . زۆرێك هه‌ن بێ كارن .
* كه خاوه‌ن ماڵ و خێزانی . كه‌سانێك هه‌ن ده‌ربه‌ده‌رو به هیوای خێزانن .
* كه هاوڕێی باشت هه‌یه و فریات ده‌كه‌ون . كه‌سانێك هه‌ن دوژمن دارن .
* كه له‌ش ساغ و ته‌ندروستیت باشه . زۆرێك ده‌ناڵێنن به‌ده‌س نه‌خۆشی .
** به‌خته‌وه‌ر به
*كه تۆ خۆتی , زۆرێك ده‌یانه‌وێ تۆ بن و خۆزگه به تۆ ده‌به‌ن.
* كه ئیستا له ژیان دای و رزق و رۆزیت هه‌یه . مردوه‌كان هیواخوازن بگه‌رێنه‌وه ژیان و كاری چاكه بكه‌ن.
* كه ئازا‌و چاو نه‌ترس و بوێری . زۆرێك هه‌ن ترسنۆك و بێ هه‌ڵوێستن .
*كه منالت نیه . وا زۆرێك گرفتارن به‌ده‌س لاساری مناڵ و خه‌مه‌كانیان .
*كه كێشه‌كه‌ت بچوكه . زۆرێك كێشه‌ی ئاڵۆز‌و گه‌وره‌یان هه‌یه و چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌مه .
به‌خته‌وه‌ر به
*كه قه‌ناعه‌تت هه‌یه و ڕازی . ئه‌وانه‌ی قه‌ناعه‌تیان نیه و ڕاڕان هه‌میشه غه‌مبارن , هیلاكن له ژیان .
*كه كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوی . زۆر هه‌ن شانسی باشیان نیه.
*كه كه‌سێكی دڵ نه‌رم و خێرخوازی . زۆر ن ئه‌وانه‌ی دڵ ڕه‌ق و بێ به‌زه‌ین .
*كه ده‌توانی به‌خه‌نده و پێكه‌نینت به‌رامبه‌ر دڵ خۆش كه‌یت . زۆرن ئه‌وانه‌ی توڕه و له‌سه‌رن .
*كه چه‌ند به‌هره‌یه‌كی جوانت هه‌یه و خزمه‌ت ده‌كه‌ی , زۆرن ئه‌وانه‌ی ساده‌و ساكارن و گۆشه گیرن ,
به‌خته‌وه‌ر به
* كه توانای خواردنت هه‌یه و تامی ده‌كه‌ی, زۆرێك هه‌ن هه‌ستی تام كردنیان نیه‌و نابێت هه‌موو خواردنێك بخۆن *كه ئازادی و ده‌توانی دنیا بگه‌رێی , زۆرن ئه‌وانه‌ی له كونجی زیندان و خه‌ون به ده‌ره‌وه ده‌بینن.
*كه وه‌ك مرۆف دروست كراوی و خاوه‌ن عه‌قڵ و ژیریت , زۆرن ئه‌وانه‌ی سه‌ر جاده‌و شه‌قامه‌كان نازانن كه شێتن. *كه هونه‌ری گفت‌و گۆولێ دوان و ژیان ده‌زانی . زۆرن ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ر ده‌ره‌نجێنن و كۆمه‌ڵایه‌تی نین .
*كه ده‌توانی ئه‌مانه بخوێنیه‌وه‌و سودی لێببینی , زۆرن ئه‌وانه‌ی نابینان . یان نه‌خوێنده‌وارن له زۆر زانست بێ به‌شن ..