MIHRABANI بـــه‌رێوبه‌ر
ڕه‌گه‌ز : بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010 تـــه‌مه‌ن : 32 خوێنــــدکار WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG به‌شــداریه‌کان : 155 پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434 ره فتار : 0
| موضوع: ئه‌مه (٩) ساڵه له وولاتان ئه‌گه‌ڕم هه‌ستم به ژیان ننه‌کردوه السبت يناير 08, 2011 4:50 am | |
|
ئینسان له دونیا دا دڵخۆش و ئاسوده و به‌خته‌وه‌ر نابیت له هه‌ر شوێنێک بیت و هه‌ر که‌سێ بێت ،تا به دڵێکی پاک و نیه‌تێکی ته‌واو ڕو له خوای گه‌وره نه‌کات ، هه‌ر وه‌ک وای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێت له قورئانی پیررۆز دا
( الا بذکرالله تطمئن القلوب) بۆچی ئێستا زۆر به‌ی گه‌نجه‌کان توشی قه‌له‌قی و که‌ئابه و دڵ توندی بوونه‌ته‌وه زۆر جار هه‌واڵی ئه‌وه ئه‌بیستین که‌سێ خۆی کوشتوه یان خۆی سوتاندوه له‌سه‌ر شتێکی که‌م یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دڵی به‌م ژیانه خۆش نه‌بووه‌و دایمه هه‌ستی به دڵ توندی و بێزاری کردوه ، ئه‌مه هه‌مووی بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه که پشتمان کردوه له خوای گه‌وره له ڕێگای راستی ئیسلام لامان داواه و چوینه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕێکاو ڕێبازانه‌ی ده‌ستکرد دایان ناون ،
مامۆستایێک ئه‌گێڕێته‌وه ئه‌ڵێ : گه‌نجێک هاته لام گه‌نجێکی تازه پێگه‌شتوو ، به‌ڵام ره‌نگێکی داماوو ده‌مووجاوێکی خه‌مناکی هه‌بوو منیش هه‌ستم کرد که بۆئه‌وه هاتووه پرسیرێکم لێ بکات هه‌ر بۆیه په‌م ووت : فه‌رموو پرسیارێکت هه‌یه کارێکت هه‌یه ، هیچ وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه که‌مێکی تر دوباره لێم پرسیه‌وه ، کورم خێره شتێ بووه ؟ ئه‌گه‌ر پرسیارێکت هه‌یه فه‌رموو ، جاری سێیه‌م لێم دووباره کرده‌وه سه‌ری به‌رز کرده‌وه فرمێسکی له چاوه‌کانا ئه‌هاته خوار پێم ووت چی بووه بۆ ئه‌گریت ؟ مامۆستا گیان زۆر قه‌له‌ق و دڵ توندنم وا هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌م شاخانه و ئاسمانه‌کان له سه‌ر سینگمن هه‌ست ئه‌که‌م ناتوانم هه‌ناسه بده‌م ، ته‌هه‌موڵی هیچ که‌س و هیچ شتێ ناکه‌م دایم حه‌ز ده‌که‌م به ته‌نیا بم ، زۆر جار هه‌وڵێ ئه‌وه‌م داوا که بتوانم بگۆرێم یان وا خۆم ده‌ر خه‌م که که‌سێکی به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌م به‌ڵام ناتوانم ، ئێستا بۆ ئه‌وه هاتووم تا چره سه‌رێکم بۆ دابنێیت و له‌م گێژاوه نه‌جاتم بده‌یت ، منیش پێم ووت ئه‌مه دوو هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌یه ، ووتی ئه‌م دوو هۆکاره چین ؟ ووتم سه‌ره‌تا تۆ په‌یوه‌ندیت چۆنه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره ؟
با ئێمه‌ش هه‌ر یێکه‌و له‌لای خۆمانه‌وه حیساب له‌گه‌ڵ خۆمان بکه‌ین که په‌یوه‌ندیمان چۆنه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره پێویسته‌م ئێمه ئه‌م پرسیاره له‌خۆمان بکه‌ین ،
گه‌نجه‌که ووتی : مامۆستا من له ته‌مه‌نی (١٤) ساڵی باوکم ره‌وانه‌ی ووڵاتێکی ئه‌وروپی کردم دواتر ئیهمالی کردم هیچ لێپرسیه‌نوه‌یه‌کم له‌سه‌ر نه‌بوو له‌لایه‌ن باوک و بنه‌ماڵه‌که‌م ، که‌وته ناو تاوان و هه‌له‌ی گه‌وره‌وه ، دوای چه‌ند ساڵێک به‌وکم وای لێکردم که بگه‌ڕێمه‌وه ووڵاتی خۆم دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌م ژیان له ووڵاته‌که‌ی خۆم ناخۆش بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌م ئه‌توانی هه‌رچیم بوێ بیکه‌م ،پێیان ووتم ئه‌بێ بخوێنیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر به نیازی ووڵاته ئه‌وڕوپیه‌کان بووم چه‌ند ساڵ له قوتابخانه له (١) یه‌ک بۆڵ ماموه‌وه چه‌نکه نه‌م ئه‌خوێند بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌م بکه‌نه‌وه ، ئیتر مه‌جبوور بون بۆ جاری دووه‌م ره‌وانه‌ی ووڵاته ئه‌وروپیه‌که‌یان کردمه‌وه ، تاوانێک نه‌ما له‌سه‌رم ئه‌م دونیایه که من نه‌یکه‌م ئه‌م ویست تام و چێژ له ژیانی گه‌نجیم ببینم ، ئه‌م ووت هه‌تاکو له ته‌مه‌نی گه‌نجی دام با خۆشی له‌م گه‌نجیه‌م وه‌ر گرم هه‌ر شتێکم بویستبایه ئه‌م کرد ببوم به دۆسستی شه‌یتان و هه‌واو ئاره‌زوه‌کانم ، دوای چه‌ند سالی تر جارێکی تر گه‌ڕامه‌وه وولاته‌که‌ی خۆم لێره‌ش هه‌ر به‌رده‌وامم له‌سه‌ر هه‌موو گوناهـ و تاوانێک
مامۆستا ئه‌ڵێ پرسیاری ئه‌وه‌م لێ کرد ئایه نوێژ ئه‌که‌یت یان نه ؟ وه‌لامی دامه‌وه نه‌خێر نوێژ ناکه‌م ! باشه تۆ تا ئێستا نوێژت نه‌کردبێت چۆن ئه‌ته‌وێ به‌خته‌وه‌ر بیت له‌ژیان به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌ی له ئیمان و ته‌قواو خواپه‌رستی دایه ، ووتم سه‌رتا ئه‌بێ تۆ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره رێک بخه‌یت و دروست بکه‌یت ، ئه‌بێ به‌دڵێکی پاک ڕوو له‌خوای گه‌وره بکه‌یت و پاه‌رێزگاری له ننوێژه‌کانتا بکه‌یت تا بتوانی له مزگه‌وت به کۆمه‌ڵ نوێژه‌کانت ئه‌نجام بده و بیکه ، ئه‌مه‌ی پێم ووتی بۆ هه‌فته‌یێک ئه‌نجامی بده و دوواتر سه‌ردانم بکه‌وه چونکه تۆ بۆ چاره سه‌رکردن هاتی ، منیش ئه‌م چاره سه‌ره‌م لایه و دوای هه‌فته‌یێک سه‌ردانم بکه‌وه ،
له‌دوای حه‌فته‌یێکی تر ئه‌م گه‌نجه سه‌ردانی کردمه‌وه به‌ڵام نه‌ک ئه‌و گه‌نجه‌ی حه‌فته‌ی ڕابوردو نه‌ک ئه‌م ده‌موو چاوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابوردوو ، که‌نجێکی دڵ خۆش که‌نجێکی ده‌م به پێکه‌نین گه‌نجێکی به‌خته‌ووه‌ر ، که هات باوه‌شی لێدام و ماچی کردم ، خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه خوا به‌ره‌که‌ت بخاته ته‌مه‌نته‌وه ، سوێند به‌خوای گه‌وره ئه‌مه (٩) نۆ ساڵ بوو له‌م ووڵاتانه دا ئه‌وه‌ی دڵ ویستویه‌تی کردوومه هه‌ستم به به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌یی نه‌کردوه بێجگه له‌م حه‌فته‌یه دا ، منیش پرسیاری ئه‌و که‌ئابه و دڵ پر غه‌مه و ژیان ناخۆشیه لێکرد ، ئایه ئێستاش هه‌ستی پێ ده‌که‌یت و هه‌ر وه‌ک خۆتی ؟ ووتی من پیت ده‌ڵێم (٩) ساڵه هه‌ستم به‌م خۆشیه نه‌کردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش که هه‌رچی دڵم وستبووی ئه‌م کرد، ئێستا هه‌ست به تامی ژیان ئه‌که‌م ئێستا هه‌ست ئه‌که‌م ژیان چه‌نده خۆشه ئێستا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری خۆم ئه‌که‌م ، منیش ووتم هه‌ر که‌سێ خوای گه‌وره هیدایه‌تی پێبه‌خشی دڵ و ده‌رونی فراوان ئه‌کات و هه‌ست به خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ئه‌کات وه هه‌ر که‌سێ ڕوی له‌خوای گه‌وره نه‌بێت هه‌ست به دڵ تووندی و ناخۆشی ئه‌کات هه‌مووی هۆکاری گوناهـ و تاوان و بێ ئه‌مری خوای گه‌وره‌یه که دڵه‌کانیان ره‌ش ئه‌بن به هیچ شتێ ئاسوده نابن تا نه‌گه‌ڕینه‌و لای خوای گه‌وره ،
ئه‌گه‌ر له ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری ئه‌گه‌ڕێیت ، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ که‌ئابه و قه‌له‌ق نه‌بیت له ژیان ، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ تام و چێژ له ژیاننی دونیا وه‌رگریت ، به‌دڵێکی پاک روو بکه خوای گه‌وره و په‌یوه‌ندیه‌کات رێک بخه‌وه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره ....
وتاره‌کانی به‌رێز :عبدالرحیم به‌ربهاری
نوسه‌ینه‌وه: به‌هزاد برادۆستی ______________________ serchawe:_ www.yektapersty.com
| |
|