توێژه‌رانی ئه‌مریكی هۆشداریده‌ده‌ن به‌باوان كه ماده‌ی كافایین بۆ منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێج ساڵ له‌خه‌ولێكه‌وتن بێبه‌شیان ده‌كات.
(د. ولیام وارزاك)و هاوڕێكانی له‌سه‌نته‌ری زانكۆی (نبراسكا)ی ته‌ندروستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر زیاترله (200) دووسه‌د منداڵی ته‌مه‌ن (5 بۆ 12) ساڵان ئه‌نجامداوه، كاتێك سه‌ردانی كلینكی پزیشكیان كردووه، سه‌باره‌ت به‌و خواردنه‌وانه‌ی ڕۆژانه ده‌یخۆنه‌وه پرسیاریان لێكردوون، ده‌ركه‌وتووه (75%)ی منداڵه‌كان ڕۆژانه ئه‌و خواردنه‌وانه ده‌خۆنه‌وه كه ماده‌ی كافایینی تێدایه، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی زۆرتر ده‌وڵه‌مه‌ندبن به‌كافیین ماوه‌ی نوستن كه‌مده‌كاته‌وه.
(وارزاك) وتی:"له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه كافیین په‌یوه‌ندی به‌میزبه‌خۆداكردنی منداڵه‌وه نییه، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه ڕێژه‌ی میز زیاد ده‌كات".
ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌پێنج ساڵ زیاتر نییه ڕۆژانه شووشه‌یه‌ك سۆده ده‌خۆنه‌وه‌و منداڵانی ته‌مه‌ن (8 بۆ 12) ساڵانیش له‌ڕۆژێكدا (109) سه‌دونۆ میلیگرام كافیین ده‌خۆنه‌وه كه پێویست ده‌كات خێزانه‌كان له‌كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی خواردنه‌وه‌ی كافایین بۆ سه‌ر خه‌وی منداڵه‌كانیان ئاگاداربن‌و ڕێژه‌ی خواردنه‌وه‌شی كه‌مبكرێته‌وه.
--------------------------------------------------------------------------------