خێزانه نوێیه‌كان گه‌وره‌ترین كێشه‌یان شێوازی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م منداڵدا، پسپۆڕانی بواری سایكۆلۆژیای منداڵیش هه‌شت ئامۆژگاریی بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه له‌گه‌ڵ منداڵاندا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی خێزان له‌سیدنی پایته‌ختی ئوسترالیا له‌ئامۆژگارییه‌كدا بۆ هه‌ر خێزانێكی نوێ ده‌ڵێت: كاتێك یه‌كه‌مین منداڵتان دێته دونیاوه، هه‌وڵ بده ئه‌م ئامۆژگارییانه له‌كاتی په‌روه‌رده‌كردنیدا ڕه‌چاو بكه‌یت كه بریتین له:
1. بایه‌خ به‌چه‌مكی گوێڕایه‌ڵی بده.
2. زۆر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتدا میهره‌بان مه‌به.
3. سه‌رپه‌رشتیاری منداڵه‌كه‌ت به نه‌ك دیكتاتۆر.
4. شه‌ڕی دایك‌و باوك كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر منداڵ جێده‌هێڵێت، كه‌واته ئاگاداربه.
5. له‌به‌رچاوی منداڵه‌كه‌ت مشت‌ومڕ مه‌كه.
6. له‌بری فه‌رماندان، پێشنیاز بۆ منداڵه‌كه‌ت بكه.
7. گرنگی به دروستكردنی سنوری مامه‌ڵه‌كردن بده.
8. هه‌موو شه‌وێ چیرۆك بۆ منداڵه‌كه‌ت بخوێنه‌ره‌وه.