MIHRABANI بـــه‌رێوبه‌ر
ڕه‌گه‌ز : بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010 تـــه‌مه‌ن : 32 خوێنــــدکار WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG به‌شــداریه‌کان : 155 پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434 ره فتار : 0
| موضوع: چیرۆکی ئه‌و منداڵه‌ی که دایکی خسته گریان به وینه‌که‌ی... الخميس فبراير 24, 2011 9:48 pm | |
| چیرۆکی ئه‌و منداڵه‌ی که دایکی خسته گریان به وینه‌که‌ی... له‌وانه‌یه بپرسن بڵێن ئه‌م منداڵه چ وێنه‌یه‌کی کردووه که وای له دایکی کردووه بگری؟؟!! ماڵێک هه‌بوو سێ منداڵی تێدا ده‌ژیا،،دوو کور و کچێک له‌گه‌ڵ دایک و باوکیان که هه‌موو رۆژێ سه‌فه‌ریان ده‌کرد به‌هۆی ئیش و کاره‌کانیانه‌وه ... باوکی دایکه‌که(باپیریان)که‌له‌ژورێکی بچوک دانرابوو دوور له خۆیان وه‌ک ئه‌وه‌ی تاوانێکی کردبێت...
چیرۆکه‌که له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که دایکه قه‌ڵه‌م و وه‌ره‌قه‌و بۆیه ده‌داته ده‌ست منداڵه‌کانی تا وێنه بکێشن،دایکه رۆشت خواردن بداته باوکه نه‌خۆشه‌که‌ی ،که گه‌رایه‌وه هاته‌لای منداڵه‌کانی تا بزانێت منداڵه‌کانی چی‌یان دروست کردووه؟!! بینی وێنه‌ی کچه‌که‌ی زۆر جوان بوو،وێنه‌ی کوره‌که‌شی جوان بوو سه‌یاره‌و خه‌ڵک بوو ،به‌ڵام سه‌یری کرد کوره بچوکه‌که‌ی وێنه‌ی چه‌ند چوار گۆشه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی دروست کردووه.. دایکه زیاتر لێی نزیک بووه‌وه و پرسی:ئه‌وه وێنه‌ی چی دروست ده‌که‌یت کوره خۆشه‌ویسته‌که‌م؟ کوره بچوکه‌که‌ی وتی:ئه‌وه وێنه‌ی ماڵه‌که‌مه کاتێک که گه‌وره ئه‌بم!!! دایکه پێکه‌نی...بینی چوارگۆشه‌یه‌کی دوور له چوار گۆشه‌کانی تر!! دایکه وتی:ئه‌ی ئه‌مه‌یان چییه؟!! کوره بچوکه‌که وتی:ئه‌م چوارگۆشه‌یه ماڵه‌که‌ی تۆیه،،تۆی تێ ئه‌که‌م کاتێک گه‌و‌ره‌بووم وه‌ک چۆن تۆ باپیرمت له ژورێکی جیا داناوه... دایکه توشی شۆک بوو زۆر گریا به‌وه‌ی که‌گوێی لێ بوو له منداڵه‌که‌ی،،ئه‌و منداڵه‌ی هه‌ست به هیچ ناکات هه‌ستی به‌مه‌کرد.... | |
|