MIHRABANI بـــه‌رێوبه‌ر
ڕه‌گه‌ز : بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010 تـــه‌مه‌ن : 32 خوێنــــدکار WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG به‌شــداریه‌کان : 155 پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434 ره فتار : 0
| موضوع: ده‌ته‌وێ منداڵه‌كه‌ت نوێژ بكات؟ السبت يناير 08, 2011 10:11 pm | |
|
ده‌ته‌وێ منداڵه‌كه‌ت نوێژ بكات؟
خوشكێك ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:به‌سه‌رهاتی خۆمتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ما.. كچه‌كه‌م له پۆلی پێنجی سه‌ره‌تاییدابوو، زۆر نوێژه‌كانی به‌لاوه قورس بوو، ته‌نانه‌ت رۆژێكیان كه پێم گوت هه‌سته نوێژه‌كه‌ت بكه، به‌رماڵه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و رۆیشته ژووره‌كه‌ی تر و له‌وێ به‌رماڵه‌كه‌ی فڕێدایه سه‌ر زه‌وی...
ودانیشت بێ ئه‌وه‌ی نوێژه‌ه‌ی بكات، ئیتر نه‌یزانی كه‌من چاودێری ده‌كه‌م بزانم چیده‌كات و چی ناكات؟ كه هاته‌وه لێم پرسی: كچم نوێژه‌كه‌ت كرد؟ گوتی: به‌ڵێ..زۆر به‌و درۆیه‌ی په‌ست بووم - هه‌ر چه‌ند من خۆم به هه‌ڵه ده‌زانم و دان به‌هه‌ڵه‌كه‌ی خۆما ده‌نێم- ئه‌وه‌ند تووڕه‌بووم به‌رچاوم تاریك بوو، تا هێزم تیا بوو زلله‌یه‌كم لێ دا، و ده‌ستم به‌گریان كرد، وسه‌رزه‌نشتم كرد، وعه‌زابی خۆا و لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌تم بۆ باس كرد.. به‌ڵام هیچ كام له‌مانه سوودی نه‌بوو..
به‌ڵام رۆژێك یه‌كێك له ئافره‌ته‌كانی هاوه‌ڵم سه‌ردانی خزمێكیانی كردبوو، خزمه‌كه‌شیان موسڵمانێكی عاده‌تی بوو، وه‌نه‌بێ زۆر پێ به‌ندبووبێ به‌دینیشه‌وه، كه‌چی له‌كات نوێژه‌كانا بێ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت و بانگیان بكات مناڵه‌كانی هه‌ڵده‌ستان بۆ نوێژ،ده‌ڵێ: منیش لێم پرسی: ئه‌وه چۆنه وامناڵه‌كانت بێ جه‌نگ و جیدال و بانگ كردن و پێ گوتن و یادخستنه‌وه خۆیان هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژه‌كانیان؟!
گوتی: وه‌ڵڵاهی شتێكم نییه كه پێت بڵێم جگه له‌وه كه: پێش ئه‌وه‌ی شووبكه‌م تا رۆژی ئه‌مڕۆ ئه‌م دوعایه‌م كردووه‌و و به‌دڵ پێی له خوا پاڕاومه‌ته‌وه: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ! خۆم و نه‌وه‌كانم بكه به‌وكه‌سانه‌ی نوێژ ده‌كه‌ن و به‌رێك وپێكی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار! نزاكه‌م گیرابكه..
گوتی: وه‌ڵڵاهی دوای ئامۆژگاری ئه‌و خوشكه به‌رده‌وام له سوجده‌كانا له فه‌رز و سوننه‌ته‌كانا له‌پێش سه‌لام دانه‌ودا و هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ی ئومێدی دوعا گیرابوونیان تیایه ئه‌و دوعایه ده‌خوێنم.. خوشكان وه‌ڵڵاهی ئێستا كچه‌كه‌م له ئاماده‌ییه له‌وكاته‌وه ئه‌و دوعایه ده‌خوێنم ئێستا ئه‌و بۆنوێژ خه‌به‌رمان ده‌كاته‌وه و بییرمان ده‌خاته‌وه، براكانیشی سوپاس بۆ خوا هه‌موویان سوورن له‌سه‌ر نوێژ، ته‌نانه‌ت كه دایكیشم هات بۆ ماڵمان و سه‌ردانی كردین، له‌لام مایه‌وه‌و شه‌ولای ئێمه خه‌وت ئه‌و حاڵه‌ی كچه‌كه‌م سه‌رنجی راكێشا كه خۆی هه‌ڵده‌ستێ، و به‌سه‌رمانه‌وه ده‌گه‌ڕێت و بۆ نوێژ خه‌به‌رمان ده‌كاته‌وه!!
ده‌زانم كه ئێوه‌ش ئاره‌زومه‌ندن ئه‌و دوعایه بزانن ئه‌و دوعایه دوعاكه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیمه كه له خوا پاڕایه‌وه‌و خوا له سووره‌تی ئیبراهیما بۆمان باس ده‌كات كه فه‌رمووی: " رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلاةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ ﴿ابراهيم:٤٠﴾ " ئه‌ی په‌روه‌ردگار ! خۆم و نه‌وه‌كانم بكه به‌وكه‌سانه‌ی نوێژ ده‌كه‌ن و به‌رێك و پێكی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار! نزاكه‌م گیرابكه..
www.penjweny.org
| |
|