K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

K-Mihrabani.Ibda3.Org


 
الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 موعجيزه‌ی گوێگرتن له‌ قورئانی پيرۆز

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
MIHRABANI
بـــه‌رێوبه‌ر
بـــه‌رێوبه‌ر
MIHRABANI


ڕه‌گه‌ز : انثى بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010
تـــه‌مه‌ن : 32
پیشه‌ خوێنــــدکار
وێــبگه‌ WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG
به‌شــداریه‌کان : 155
پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434
ره فتار : 0

موعجيزه‌ی گوێگرتن له‌ قورئانی پيرۆز Empty
مُساهمةموضوع: موعجيزه‌ی گوێگرتن له‌ قورئانی پيرۆز   موعجيزه‌ی گوێگرتن له‌ قورئانی پيرۆز Icon_minitimeالإثنين يناير 03, 2011 4:50 am



موعجيزه‌ی گوێگرتن له‌ قورئانی پيرۆز

زانست ئاشكرای كردوه‌ كه‌ گوێ گرتن له‌ قورئانی پيرۆز ئامێری دژه‌ته‌نی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات و جياوازيش نيه‌ مرۆڤه‌كه‌ موسڵمان بێت يان نا.
ئايا ئه‌مه‌ چۆنه‌:_

دكتۆر احمد قازی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی په‌يمانگه‌ی پزيشكی ئيسلامی بۆ فێركردن و لێكۆڵينه‌وه‌كان له‌ ئه‌مريكا و پزيشكی دڵ
له‌ كۆنگره‌یه‌كی پزيشكی لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كی خۆی باس كرد له‌باره‌ی (چۆنيه‌تی چاڵاك كردنی ئامێری دژه‌ته‌ن بۆ ڕزگار بون له‌ ترسناكترين نه‌خۆشيه‌ درێژ خايه‌نه‌كان) له‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا ده‌ڵێت:
(79%)ئه‌وانه‌ی لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌سه‌ر كراوه‌ به‌گوێ گرتنيان بوه‌ له‌ قورئانی پيرۆز جياوازيشمان نه‌كردوه‌ موسڵمان بوبێت يان نا، ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌ريخست كه‌وا ڕێژه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و توڕه‌ بوون زۆر كه‌می كرده‌وه‌ كه‌ئه‌م پێوانه‌ به‌ئامێری پێشكه‌وتوو ئه‌نجام درا‌.
ئه‌و به‌ڕێزه‌ ده‌ڵێت:بێ گومان دڵه‌ڕاوكێ سه‌رده‌كێشێت بۆ كه‌مبونه‌وه‌و لاواز بوونی دژه‌ته‌نی مرۆڤ ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی
لێكنه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك مادده‌ له‌ له‌شی مرۆڤه‌كه‌،كه‌ هۆكار ده‌بێت بۆ په‌يدابوونی كه‌مو كوڕي له‌ يه‌كسانی كاركردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش،له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاريگه‌ری قورئانی پيرۆز كه‌ هێوركه‌ره‌وه‌يه‌ سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌هێزكردن و چاڵاكتر كردنی كاره‌كانی دژه‌ته‌ن بۆ ڕزگار بوون له‌ نه‌خۆشيه‌كان
ئه‌وه‌ی سه‌يره‌كه‌يه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات:
دكتۆر ئه‌حمه‌د دوپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌ به‌ دوو قۆناغ بوه‌:
قۆناغی يه‌كه‌م:
له‌ڕێگای به‌كار هێنانی ئامێری چاودێری كردنی ئه‌لكترۆنی له‌ڕێگای كۆمپيوته‌ره‌وه‌ بۆ پێوانی هه‌رگۆڕانكاريه‌ك له‌ سيسته‌می فسيۆلۆجی له‌ش دا.
خۆبه‌خشه‌كان گوێيان له‌قورئان گرت ، ده‌ركه‌وت كه‌ قورئان هێوركه‌ره‌وه‌يه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار:
أ_ ده‌نگ و ئاوازی قورئانه‌كه‌ به‌عه‌ره‌بی.
ب_مانای ئايه‌ته‌ قورئانيه‌كان.
قۆناغی دووه‌م :
گوێ گرتن له‌ ته‌فسيری هه‌مان ئه‌م ئايه‌تانه‌ به‌ ئينگليزی ، به‌ڵام گۆڕانكاريه‌كان جياواز بوون له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بيه‌كه‌.

دكتۆر زياتر قسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت:
بۆ به‌رجه‌سته‌ بوونی ئه‌م ئه‌نجامانه‌ به‌شێوه‌يه‌كی دروست نوێترين ئامێری بۆ به‌كار هاتوه‌ كه‌ بريتی يه‌ له‌ ئامێری( ميداك 2002 )كه‌ سه‌نته‌ری پزيشكی له‌ زانكۆی بوسطن ى ئه‌مريكايى به‌رهه‌می هێناوه‌ كه‌وا‌ به‌رپه‌چدانه‌وه‌كان ده‌پێوێت كه‌ كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر ‌ دڵه‌ڕاوكێی مرۆڤه‌وه‌.

له‌هه‌مان ئه‌م ڵێكۆڵينه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌وا هێزه‌ كاره‌باييه‌كانی ناو ده‌ماره‌كان له‌گه‌ڵ دڵه‌ڕاوكێ دا زياد ده‌كه‌ن ،هه‌روه‌ك زانراوه‌ كه‌ دڵه‌ڕاوكێ ئاره‌ق كردنه‌وه‌ زياد ده‌كات و دواتريش زياد بوونی گه‌يه‌نه‌ره‌كاره‌باييه‌كان.
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ندين كه‌س له‌ته‌مه‌نی نێوان( 17 -40 ) ساڵی (210) جار ئه‌نجام دراوه‌ له‌ 42 دانيشتنی چاره‌سه‌ر كردن بوه‌.
كه‌واته‌ ئه‌م كاريگه‌ريه‌ی قورئان به‌جێی ده‌هێڵێت بريتیه‌ له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی (65%) ئه‌م دودڵيه‌ی توشی مرۆڤه‌كان ده‌بێت ،ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌هێزكردنی دژه‌ته‌ن و دروستكردنی دژه‌ به‌كترياييه‌كان له‌ناو خوێن دا.
ئايا ئه‌مه‌ ئه‌وحيكمه‌ته‌ نيه كه‌ خوای گه‌وره‌ داوامان لێده‌كات گوێ له‌ قورئان بگرين؟؟؟!!!.‌
خوای گه‌وره‌ چه‌نده‌ ڕاستی ‌فه‌رموه‌ [ وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآَنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ] الأعراف 204

واتا:
( كاتێكيش كه‌ قورئان ده‌خوێندرێَت، ئه‌وه‌ گوێى بؤ بگرن‏ و دڵی بده‌نێ و بىَ ده‌نگ بن، بؤ ئه‌وه‌ى ئێَوه‌ ره‌حمتان پێ بكرێت ‏و په‌روه‌ردگار به‌زه‌يى پيَتاندا بێَته‌وه‌.



وه‌رگێڕانی به‌ده‌ستكاری له‌عه‌ره‌بيه‌وه‌ ((((((((((عبدالمجيدهه‌ريری)))))))))))

س_ ibtesama.com


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://k-mihrabani.yoo7.com
 
موعجيزه‌ی گوێگرتن له‌ قورئانی پيرۆز
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» فيرعه‌ونی موساو چۆنيه‌تی مردنه‌كه‌ی له‌قورئانی پيرۆز دا
» ماڵپه‌رێكی گرنگ بۆ گوێگرتن و دابه‌زاندنی قورئانی پیرۆز
»  » به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت)
» هه‌ستی بیستن له‌ قورئانی پیرۆزدا
» قورئانی پیرۆز به‌ زۆرترین زمانی جیهانی !

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
K-Mihrabani.Ibda3.Org :: زانست :: ئیعجازی زانستی-
انتقل الى: