هه‌ستی بيستن له قوڕئانی پيرۆزدا
هه‌سته‌كان پێنجن(بيستن_بينين_بۆنكردن_تامكردن_ده‌ستلێدان،هه‌ست كردن)ئه‌وه‌ی جێگای باس بێت،(هه‌ستی بيستنه)،زانايان ناكۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئايا گوێ به‌شێكه له ڕوخسار يان به‌شێكی سه‌ربه‌خۆيه؟
پێشه‌كی:گوێ ئه‌ندامێكه كه‌وا له‌ڕێگه‌يه‌وه ده‌بيسيتين،لئه‌ندامه فره گرنگه‌كانه؟
له‌سووده‌كانی بيستن :ئاگاداركردنه‌وه‌يه له شته بڤه‌كان_مه‌ترسيداره‌كان،وه‌كو ده‌نگی هۆرنه‌ی ئۆتۆمبێل ودنگه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌و ده‌نگی جه‌ره‌س و شه‌مه‌نده‌فه‌رو ئاگاداركردنه‌وه له‌ئاگرو وه‌ڕينی سه‌گ هتد.......
هه‌رشتێك جوڵه‌ی هه‌بێت ده‌نگ په‌يدا ده‌كات ،ده‌نگيش له له‌رينه‌وه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌وهه‌وايه‌ی له موجه‌كان دا ده‌گوازرێته‌وه،دواتريش ئه‌م موجه ده‌چێته ناو گوێچكه‌كان كه ده‌بنه چه‌ند ئاماژه‌يه‌ك وبۆ مێشك ده‌نێردرێن كه‌وئه‌ويش به‌كاری خۆی هه‌ڵده‌ستێت به وه‌ڕگێرانی ئه‌م موجانه بۆ ده‌نگه‌كان.
گوێچكه كارێكی تريشی هه‌يه بێجگه له بيستن كه بريتی يه له پاراستنی يه‌كسانی و ته‌وازنی سه‌ر،هه‌موو زانياريه‌ك ده‌داته مێشك ده‌رباره‌ی هه‌ر گۆڕانكاريه‌ك كه‌وا له سه‌ر دا ڕوو بدات،مێشكيش نامه بۆ هه‌موو ده‌ماره‌كان ده‌نێرێت كه سه‌رو له‌ش ده‌پارێزن هه‌روه‌ك له حاڵه‌تی ڕۆيشتن و ڕاوه‌ستان و هه‌ر حاڵه‌تێكی تر.
زۆر گێانله‌به‌ر گوێچكه‌ی هاوشێوه‌ی مرۆڤيان هه‌يه،و هه‌ندێكيان هه‌ستی بيستنێكی زۆربه‌هێزيان هه‌يه
واتاي بيستن (السمع)له قوڕئانی پيرۆزدا
له زانستی ئه‌ركی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش دا بيستن سێ پله له‌خۆ ده‌گرێت ،كه ئه‌ويش له قوڕئانی پيرۆز دا باس كراون:
1_هه‌ست كردن به‌ده‌نگ بێ تێگه‌يشتن له‌واتاكان،وه‌ك منداڵی شيره‌خۆر كه هه‌ست به‌ده‌نگه‌كان ده‌كات به‌ڵام لێيان حاڵی نابێت،ياخود وه‌ك ئه‌م گيانله‌به‌ره‌ی كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌نگێك ڕێنمۆيی ده‌كات به‌ڵام گينله‌به‌ره‌كه مانای وشه‌كه نازانێت_وه‌ك و هۆش بۆ كه‌ر و كشه بۆ مريشك وهتد....._ئه‌مه‌ش له‌له‌م ئايه‌ته خوداوه‌ند باسی كردوه(وَمَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُواْ كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ بِمَا لاَ يَسْمَعُ إِلاَّ دُعَاء وَنِدَاء [البقرة: 171] )
2_هه‌ستكردن به‌ده‌نگ له‌گه‌ڵ حاڵی بوون لێی.ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره باسی كردوه(وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُ مِن بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ [البقرة: 75])
3_هه‌ستكردن به‌ده‌نگه‌كه له‌گه‌ڵ حاڵی بوون له‌ماناكان و گوێڕايه‌ڵی بوون و باوه‌ڕپێهێنانی ،ئه‌مه به‌رزترين پله‌كانی بيستنه كه‌وا به باوه‌ڕداران ده‌به‌خشرێت،خودا ده‌فه‌رموێت(إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ..[الأنعام: 36])
ئه‌م سێ پله‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌وه يه‌كده‌گرێته‌وه كه‌وا كه‌وا ناسراوو ڕوونه له زانستی ئه‌ركی به‌شه‌كانی له‌ش له هه‌ست ڕيزگرتنی بۆ باوه‌كردن به به‌ده‌نگ و جياكردنه‌وه‌و تێگه‌يشتن و ئه‌ركه سه‌ره‌كيه‌كانی تری مێشك كه‌وا سۆز‌و ويست و هه‌ڵس وكه‌وت له‌خۆ ده‌گرێت.
بسيتن له‌ڕۆژی دوایي دا:
قوڕئانی پيرۆزباسی بيستنی كردوه له‌ڕۆژی دوایی دا كه‌وا له‌نازو نيعمه‌ته‌كانی خودا وڕێزگرتنهی له باوه‌ڕداران هه‌ژمار ده‌كرێت،له‌بێ باوه‌ڕه‌كانيش ده‌سێنێته‌وه،وه‌كو سزايه‌كی ئاماده‌كراو.
كه‌له‌دونيادا باوه‌ڕدارسوودی لێ بينيوه ،له قيامه‌تيش دا خوای گه‌وره به‌شێوه‌يه‌كی باشتر پێی ده‌به‌خشێته‌وه،خودا ده‌فه‌رموێت(لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْواً وَلَا تَأْثِيماً * إِلَّا قِيلاً سَلَاماً سَلَاما)ً [الواقعة 25-26 ]
بێ باوه‌ڕيش كاتێك له دونێا گوێڕايه‌ڵی فه‌رمايشته‌كانی خواوپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌بوو،له دوا ڕۆژدا بستنی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه،خوا فه‌رموويه‌تی(لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَهُمْ فِيهَا لَا يَسْمَعُونَ) [الأنبياء: 100]
گرنگی بيستن.
بێ گومان بيستن له‌گرنگترين ڕێگاكانی فێركردن هه‌ست كردنه:خودا ده‌فه‌رموێت(وَاللّهُ أَخْرَجَكُم مِّن بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لاَ تَعْلَمُونَ شَيْئاً وَجَعَلَ لَكُمُ الْسَّمْعَ وَالأَبْصَارَ وَالأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) [النحل: 78]
له سه‌مه‌ره‌كانی ئه‌م ئايه‌ته‌دا خودا فه‌رموويه‌تی(لاَ تَعْلَمُونَ شَيْئاً)
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌گوترێت:
چۆن له‌زگی دايكيدا هاتۆته‌ده‌ره‌وه‌و هيچيش نازانێ وله هيچيش تێ ناگات،
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا ده‌لێين:
كۆرپه‌له له‌زگی دايكيدا هه‌ست ده‌كا به‌ڵام نازانێ،هه‌ست كردنيش زانين نيه،خودای گه‌وره چاوو گوێ و دڵی پێداون پێش هاتنه دونيا،به‌ڵام دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌يان زانستيان پێ ده‌به‌خشێت.
وه‌ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره به‌شتێك ده‌ست پێبكات و به‌سه‌ر شتێكی تردا پێشی بێخێت ،ئه‌وه ئه‌م شته مانايه‌كی ده‌بێت ،(پێغه‌مبه‌ريش د.خ)كاتێك به(سه‌عی)كردن ده‌ستی پێكردله‌نێوان(صه‌فاو و مه‌روه)به صه‌فاوه ده‌ستی پێكرد و فرمووی(أبدأ بما بدأ الله به، فالبدء بما بدء الله به يدل على أهميته)واته به‌م شته‌وه ده‌ست پێ بكه كه خودا به‌و ده‌ستی پێ كردوه،ده‌ستپێكردن به‌وه‌ی كه خودا ده‌ستی پێ كردوه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر گرنگيه‌كه‌ی)كه‌واته خودا كه‌يه‌كه‌م جار به بيستن ده‌ستی پێكردوه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م هه‌سته به‌سه‌ر هه‌سته‌كانی تر.
به‌ڵگه بزيشكيه‌كانيش ئه‌وه‌يان ده‌رخستوه كه‌وا(بيستن)له(بينين)گرنگتره،ئه‌مه‌ش له چه‌ند لايه‌نێكه‌وه ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له،نێوان بينين و بيستن بكه‌ين ده‌بينين كه‌وا:
چاو و بينين:
1 _بينين پێويستی به‌ڕووناكی هه‌يه و ئێمه‌ش له تاريكيدا نابينين.
2_بينين هه‌ستێكی شعوريه و ملكه‌چه به ويستی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌و واتايه‌ی كه ئێمه ده‌توانين ببينين به شێوه‌ی ويستی خۆمان و بشمانه‌وێت چاومان داده‌خه‌ين و نابينين،
3 _چاو ده‌خه‌وێت و ده‌حه‌سێته‌وه،چونكه ئێمه به‌تێك نابينين ته‌نها له خه‌ون و خه‌ياڵ دا نه‌بێت.
گوێ و بيستن:
1_هه‌ستی بيستن به‌ده‌ست خۆت نيه _لاشعوريه_واتا ئێمه ده‌بيستسن له شه‌و ڕۆژيشدا ،له به‌ئاگايی و خويشدا چونكه گوێ ناخه‌وێت.
2_بيستن وه‌كو چاو و بێنين نيه و له تاريكی و ڕووناكيدا ده‌بێنێت واتا پێويستی به ڕووناكی نيه.
الأذن تمكننا من السمع وحاسة السمع لا شعورية، أي أننا نسمع في الليل والنهار وفي النوم
په‌يدبوون و دروستبوونی هه‌ستی بيستن:
زانستی ئێستا ده‌ڵێت ئاله‌تی بيستن له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی دووه‌می كۆرپه‌له ده‌ست به دروست بوون ده‌كا ،كه هه‌ر له‌ناو ڕه‌حمی دايكی دايه،ئه‌مه‌ش له‌م قۆناغه‌دا وه‌كو وه‌كو كونێك وان له هه‌ردووك لای سه‌ردا،دواتر وه‌كو شارچه گۆشتێك لێدێت و دواتريش درێژ ده‌بێت،له‌دوايشدا گوێچكه‌ی ناوه‌كی درووست ده‌بێت و،دوایی هه‌ستی بستنی بۆ دانه‌نرێت و به ده‌ماری بيست ده‌به‌سترێته‌وه،زانسته‌كان ئاشكرايان كردوه كه‌وا كۆرپه‌له اه مانگی چواره‌می دا گوێبستی ده‌نگه‌كان ده‌بێت له‌ناو زگی دايكيدا.
گوێچكه يه‌كه‌م ئه‌ندامی له‌شه له دروستكردن دا:
له‌يه‌كێك له‌موعجزه‌كانی قوڕئان‌دا ئه‌وه‌يه كه‌وا باسكراوه كه ئه‌ركه‌كانی له‌ش به گه‌شه‌كردنی ته‌مه‌ن گه‌شه ده‌كه‌ن خودا ده‌فه‌رموێت(وَمَنْ نُعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِي الْخَلْقِ أَفَلَا يَعْقِلُونَ)[يس: 68].
له نزاكانی (پێغه‌مبه‌ر د.خ)يش دا هاتوه كه فه‌رمووي(اللهم متعنا بأسماعنا وأبصارنا وقوتنا ما أحييتنا واجعله الوراث منا).
زانايان فه‌رموويتيان:مانای (اجعله الوارث منا)ئه‌وه‌يه(به‌سه‌لامه‌تی بيانهيله‌وه تاكو ده‌مرم).
هه‌روه‌ها (حه‌زره‌ت د.خ)كاتێ كڕنۆشی ده‌برد ئه‌يفه‌رموو(اللهم لك سجدتُ وبك آمنتُ ولك أسلمتُ)
سجد وجهي للذي خلقه وصوره وشقّ سمعه وبصره فتبارك الله أحسن الخالقين)سه‌يركه‌ن وشه‌ی بيستنی به‌بِێش وشه‌ی بينين دا خستوه،حه‌زره‌ت زانستی كۆرپه‌له‌ی ئاشكرا كدوه به‌١وشه كه هيچ وشه‌يه‌ك وده‌ڕبينێك له دورستكردنی گوێچكه‌دا هێنده‌ی ئه‌مه كورت و پڕ مانا نيه كه فه‌رمووی(شق سمعه وبصره)،كه گوێچكه له سێ به‌ش پێك دێت(گوێی ده‌ره‌وه_ناوه‌ڕاست_گوێی ناوه‌وه)
گوێچكه‌ی ناوه‌وه ئه‌ندامه سه‌ره‌كيه‌كه‌يه له بيستن دا وئه‌ويشه كه يه‌كه‌مجار ده‌ست ده‌كا به درووست بوون
هكاتێك گوێچكه به‌ته‌وای دروست ده‌بێ پێ هاتنه ده‌ره‌وه،گوێچكه‌ی ناوه‌وه‌ش ته‌واو ده‌بێت له‌لاه‌يه‌نی ئه‌ندازه‌وه تاكو كۆرپه‌له ده‌گاته نزيكه‌ی هه‌فته‌ی ٢٢ه‌وه‌مين و ناوه‌ڕاستی ماوه‌ی سكپری.
كاتێك كه‌گوێچكه ئه‌م هه‌سته ته‌واوبوه‌يه له‌دوای له‌دايكبوه‌نه‌وه،سوننه‌ته له‌بن گوێچكه‌كانی منداڵه‌كه‌دا بانگ بدرێت،هه‌روه‌له‌م فه‌رمووجه‌يه‌دا هاتوه كه‌وا پێشه‌وا(ترميذ)ده‌يگێڕێته‌وه( عن عبيد الله أبي رافع عن أبيه قال: " رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم أذّن في أُذُن الحسن بن علي حين ولدته فاطمة بالصلا‌ة)واتا(عبدالله كوڕی ئه‌بی ڕافع له‌باوكی خۆيه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه‌وا وتويه‌تی بينيم كه‌وا (حه‌زره‌ت د.خ) له‌كاتی له‌دايك بوونی حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی دا بانگی نوێژی دا كاتێ فاتيمه هێنايه دونياوه).
گوێچكه‌ی مرۆڤ و كه‌مو كوڕيه‌كانی:
ده‌نگ له شه‌پۆڵه‌كان پێكدێت و به‌نێو هه‌واو زه‌وی و بانه‌كان دا ده‌ڕوا،ده‌نگه‌كان جياوازيان هه‌يه له لايه‌نی ته‌ڕه‌ددود به‌هێزی و لاوازيه‌وه،ته‌ڕه‌ددود ژماره شه‌پۆڵه‌كانه كه‌وا هه‌موو چركه‌يه‌ك دروست ده‌بێت و به(هێرتز)ئه‌ندازه‌ی ده‌كرێت،هێرتزيه‌كسانه به1شه‌پۆڵ له‌هه‌ر 1 چركه‌دا ،ئه‌م ده‌نگه‌ی كه به‌رزه شه‌پۆڵی به‌رزتری هه‌يه ،له‌به‌رامبه‌ريشدا ده‌نگه نزمه‌كان شه‌پۆڵی نزمتريان هه‌يه.
ئه‌ندازه‌ی بيستنی مرۆڤ به‌شێوه‌يه‌كی ئاسايی بريتيیه له‌نێوان20و20،000هێرتز،له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونه مرۆڤ له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه هێزی مرۆڤ بۆ بيستن نزم ده‌بێته‌وه.به‌ڵام به‌هێزی ده‌نگ له چه‌نديێتی وزه دايه له مۆجه‌ی ده‌نگه‌كه‌دا كه به(ديسيبل)پێوانه ده‌كرێت.
به‌ڵام گوێچكه‌ی گيانله‌به‌ره‌كان هه‌روه‌ك زانراوه به‌ژه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی مرۆڤ هێزی هه‌يه،تاوه‌كو گوێچكه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره و دۆلفينه‌كان ده‌توانن له‌هه‌ر چريه‌ك دا 120000شه‌پۆڵ ببيستن.
شه‌مشه‌مه‌كوێر توانای بيستنی ده‌نگه شه‌پۆڵه‌كانی هه‌يه كه‌زۆر به‌رزن و زۆر زياتر له مرۆڤ،ئه‌م گيانله‌به‌رێكه شه‌وانه‌يه له ئه‌شكه‌وت و كونه ڕه‌ش و تاريكيه‌كان ده‌ژيت و له‌تاريكی دا چاڵاكيه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دا،له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بينين لای ئه‌و به‌هايه‌كی ئه‌وتۆی نيه.
له‌تاريكيدا متمانه‌ی خۆی ده‌خاته سه‌ر بيستن ئمه‌ش له ڕێگای پشته‌بستن به شوێنی ده‌نگه‌كانه‌وه،هه‌ست به لێدانه‌كان و ده‌نگه‌كان ده‌كا له ماوه‌يه‌كی زۆر دوور به هه‌ردووك گوێچكه گه‌وره‌كانی و دووری و ده‌نگه‌كه‌و نێچيره‌كه‌ی ده‌زانێت و به‌شێوه‌كی زۆر باش شوێنی ديار ده‌كا،مرۆڤه‌كان له‌م ديارده‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌يان كۆڵيته‌وه‌و لاسای ئه‌ويان كردۆته‌وه له ئاشكرا كردنی شوێنی ده‌نگه‌كان،بيری درووست كردنی ڕادار له‌مه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه بۆ ئاشكرا كردنی ده‌نگی فڕۆكه‌كان اه مه‌ودايه‌كی زۆر دووره‌وه(فسبحان رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى).
( وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلاَّ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم مَّا فَرَّطْنَا فِي الكِتَابِ مِن شَيْءٍ) [الأنعام: 38]
فه‌رمايشته‌كانی (حه‌زره‌ت د.خ)به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوێچكه‌ی مرۆڤ به‌رامبه‌ر هی گيانله‌به‌ركان دا كه‌مو كوڕيان هه‌يه به‌وواتايه‌ی كه هی ئه‌وان به‌هێز تره ،له‌فه‌رمووده‌يه‌ك دا هاتوه(ما من يوم طلعت فيه الشمس إلا وبجنبتيها ملكان يناديان يسمعه خلقُ الله كلهم إلا الثقلين)،واتا(هيچ ڕۆژێك خۆر هه‌ڵنايه‌ت ته‌نها كاتێ كه هه‌ڵيش دێت 2فريشته له‌ملاو ئه‌ملايه‌ی دا بانگێك ڕادێرن كه بونه‌وه‌ری خودا گوێبيستی ده‌بێت ته‌نها مرۆڤ و جنۆكه نه‌بێت).
له‌م فه‌رمووده‌يه‌ش دا باسی ئه‌مه ده‌كا كه مردوو بانگ ده‌كا به‌ڵام مرۆڤ نابيستێ
وعن أبي سَعيد الخدرِيِّ، رضي اللَّه عَنه، أَنَّ رسولَ اللَّه صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم قال: « إذا وُضِعتِ الجَنَازَةُ واحْتمَلَهَا النَّاسُ أَو الرِّجالُ عَلى أَعْنَاقِهمِ، فَإِنْ كانَتْ صالِحَةً قالَتْ: قَدِّمُوني قَدِّمُوني، وَإنْ كانَتْ غَير صالحةٍ، قالَتْ: يا ويْلَهَا، أَيْنَ تَذْهَبُونَ بَها ؟ يَسْمَعُ صَوتَها كُلُّ شيءٍ إلاَّ الإِنْسَانُ، وَلَوْ سَمِعَهُ لَصَعِقَ » رواه البخاري.
هه‌ستی بيستن له كاتی خه‌ودا
له‌پێش دا باسمان كردكه هه‌سته‌كان له‌كاتی خه‌ودا له‌كار ده‌كه‌ون ته‌نها بيستن نه‌بێت،له‌م چه‌ند ئايه‌ته پيرۆزانه‌دا خوداوه‌ند بيستن و خه‌وی به‌يه‌كه‌وه به‌ستۆوه‌ته‌وه:
1_ قُل أَرَأَيْتُمْ إِن جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ اللَّيْلَ سَرْمَداً إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُم بِضِيَاء أَفَلَا تَسْمَعُونَ [القصص: 71]
شه‌وه بيستنی به‌يه‌كه‌وه به‌ستۆوه‌ته‌وه،وشه‌ی (سَرْمَداً) به‌به‌رده‌وامی.
2_فضَرَبْنَا عَلَى آذَانِهِمْ فِي الْكَهْفِ سِنِينَ عَدَداً [الكهف: 11]
واتا چه‌ند ساڵێك وامان كرد كه‌بخه‌ون و نه‌بيستن.
لێره‌ش دا موعجزه‌يه‌كی گه‌وره خۆی حه‌شارداوه:نه‌هێشتنی بيستن_المنع عن السمع_به‌وه ده‌بێت كه ده‌ماری بيستن ڕابگيرێت،ئه‌م ده‌ماره‌ش دوو به‌شی هه‌يه:يه‌كه‌م به‌رپرسه له بيستن،دووه‌ميش له ڕاگرتنی ته‌وازنی له‌ش له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه دا ،بۆيه خودا نه‌يفه‌رمووه(فضربنا على سمعهم )به‌ڵكو فه‌رمووی(فَضَرَبْنَا عَلَى آذَانِهِمْ)بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو گوێچكه بگرێته‌وه_سبحااااااااااان الله.
قوڕئانی پيرۆز باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه ده‌نگی به‌رز بۆ گوێچكه‌و له‌ش زيانبه‌خشه،ئه‌وه‌ی بۆ گوێچكه‌زيانه فه‌رموويه‌تی(فَإِذَا جَاءتِ الصَّاخَّةُ)[عبس: 33]
الصاخة ئه‌وده‌نگه يا ئه‌و قيژه‌يه كه‌وا گوێچكه كه‌ڕ ده‌كا،له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه‌ناو له قيامه‌ت نراوه(الصاخة)
ئه‌مه يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستیه‌كه‌وا ئاشكرای كردبێت ده‌نگی به‌رز گوێچكه كه‌ڕ ده‌كات.
به‌ڵام زيانه‌كانی بۆ له‌ش ئه‌مه‌يه:
سه‌يری ئيعجاز بكه‌ن (ده‌نگی به‌رز زيانی ته‌نها بۆ گوێچكه نيه به‌ڵكو بۆڕووبه‌ری بيستن به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر تێكڕای به‌شه‌كانی له‌ش)زيانی هه‌يه،خوای گه‌وره به‌ده‌نگی به‌رز چه‌ند گه‌لێكه له‌ناو بردوه،هه‌روه‌ك فه‌رموويه‌تی(إِن كَانَتْ إِلاَّ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ [يس: 29] وكما في قوله تعالى: فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُواْ فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ)[الأعراف: 78].
بێگومان ده‌نگ بريتیه له به‌شێك له وزه به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان،كاتێك ئه‌م وزه‌يه‌ش له ئه‌ندازه‌ی دروستی خۆی
زيادی كرد زيان بۆگوێچكه ده‌بێت،ئه‌و كاتێش تێكڕاي به‌شه‌كانی له‌ش زيانمه‌ند ده‌بن چونكه مرۆڤ دوچاری دڵته‌نگی و ده‌مار گرژی و نه‌مانی يه‌كسانی له‌ش ده‌بێت كه ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته سه‌ر دڵ و لێدانه‌كانی دڵ زياد ده‌بێت خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه.ئه‌مه‌ش زياتر ڕوون ده‌بێته‌وه له‌كا-ێ ته‌قينه‌وه‌ی بۆمبێك كه‌ده‌بينين كه‌سانێك مردوون بێ ئه‌وه‌ی شوێنێكيان بريندار بوبێت ،ئه‌مه كاريگه‌ری ده‌نگه‌كه‌يه كه ئه‌وانی كوشتوه.كه كار ده‌كاته سه‌ر ڕاوه‌ستانی ده‌ماره‌سه‌ره‌كيه‌كان_شاده‌مار_ته‌قينه‌وه‌ی ڕيخه‌ڵۆكه‌كان و ڕاوه‌ستانی دڵ له‌لێدان
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ڕێزلێنانی گوێچكه‌يه كاتێك خوداوه‌ند وه‌صفی حه‌زره‌ت ده‌كات به(أذن الخير)كاتێك دووڕوه‌كان ويستسان ئازاری حه‌زره‌ت بده‌ن وتيان ئه‌و گوێبستی هه‌موو درۆوفێڵێك وناڕاسته‌يك ده‌بێت
خوای گه‌وره به وته‌ی ئه‌وان وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی(: وَمِنْهُمُ الَّذِينَ يُؤْذُونَ النَّبِيَّ وَيِقُولُونَ هُوَ أُذُنٌ قُلْ أُذُنُ خَيْرٍ لَّكُمْ يُؤْمِنُ بِاللّهِ وَيُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِينَ وَرَحْمَةٌ لِّلَّذِينَ آمَنُواْ مِنكُمْ وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ رَسُولَ اللّهِ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ)[التوبة: 61]
به‌ڵێ(ئه‌وه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره نه‌خوێنده‌واره پێشه‌وايه‌يه كه گوێچكه‌ی چاكه‌ی مه‌ردوومه گوێ له سرووشی خودا ده‌گرێت و دواتريش به خه‌ڵك ڕاده‌گه‌ينێت كه چاكه‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له‌وه دايه گوێڕايه‌ڵ بن.
چيتر هه‌يه كه‌داوای ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی قوڕئان فه‌رموويان
(قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَسْمَعُوا لِهَذَا الْقُرْآنِ وَالْغَوْا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُون).
به‌پێنووسی(عبدالقادر شحرور)
به‌ده‌ستكاری وه‌ڕگێڕانی له عه‌ره‌بيه‌وه _عبدالمجيد هه‌ريری
س_arabseyes.com