K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
به‌خێر بێیت میوانی به‌ڕێز ،هیوادارم زۆرترین سوود وه‌ربگریت
ئه‌گه‌ر خوازیاریت سوود به‌خش بیت تکایه‌ ببه‌ به‌ ئه‌ندام
K-Mihrabani.Ibda3.Org
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

K-Mihrabani.Ibda3.Org


 
الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 چه‌ند وته‌یه‌کی كاریگه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نوێژ ناكه‌ن

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
MIHRABANI
بـــه‌رێوبه‌ر
بـــه‌رێوبه‌ر
MIHRABANI


ڕه‌گه‌ز : انثى بــه‌رواری تۆماربوون : 31/10/2010
تـــه‌مه‌ن : 32
پیشه‌ خوێنــــدکار
وێــبگه‌ WWW.K-MIHRABANI.IBDA3.ORG
به‌شــداریه‌کان : 155
پـــله‌ی ڕێزلێنان : 434
ره فتار : 0

چه‌ند وته‌یه‌کی كاریگه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نوێژ ناكه‌ن Empty
مُساهمةموضوع: چه‌ند وته‌یه‌کی كاریگه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نوێژ ناكه‌ن   چه‌ند وته‌یه‌کی كاریگه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نوێژ ناكه‌ن Icon_minitimeالإثنين يناير 03, 2011 11:27 pm



چه‌ند وته‌یه‌کی كاریگه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نوێژ ناكه‌ن!بۆ ئه‌وه‌ی‌ نوێژ بكه‌ن

مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی‌

لێره‌دا ده‌مه‌وێ‌ چه‌ند قسه‌یه‌كی‌ كاریگه‌ر بێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نوێژ ناكه‌ن! بۆ ئه‌وه‌ی‌ نوێژ بكه‌ن، وه‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌یكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ خۆیانداو به‌ خشوعه‌وه‌ بیكه‌ن هه‌روه‌ها له‌ مزگه‌وت نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن: [خوا]ی‌ بالاَده‌ست خۆی نوێژی‌ به‌سه‌رمانا فه‌رز كردووه‌و وه‌ خواناسی و موسوڵمانێتیش بێ نوێژ كردن نابێت، هه‌روه‌ها نوێژ هاوڕێ ی ته‌مه‌نته‌ كه‌ به‌هیچ جۆرێك و به‌ هیچ پاساوێك لێت دا نابڕێت (كه‌واته‌: نابێت نه‌یكه‌یت)، وه‌ ڕووكنی‌ دووه‌می‌ ئیسلامه‌تیه‌و باری‌ ده‌روونی ته‌وازون ده‌بێت به‌ نوێژ كردن، كه‌ نوێژ: په‌رستشه‌ هه‌روه‌ها خاوێنی‌ و جه‌سته‌ خاوێن بوونه‌و هه‌روه‌ها چالاكی‌ لاشه‌یه‌...،كه‌سانێك هه‌ن كه‌ نوێژ ناكه‌ن یا نوێژ له‌لای وان 4 چوار فه‌رزه‌ كه‌ هی به‌یانیان ناكه‌ن و یانیش كه‌ ده‌یكه‌ن به‌شێوازێكی‌ به‌په‌له‌ نوێژه‌كانیان ده‌كه‌ن و ڕكوع ته‌واو ده‌كات سه‌جده‌ ته‌واو ناكات یانیش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌! یانیش هه‌ر هیچیان ته‌واو ناكات و حه‌قی‌ خشوعی‌ پێ نادات!!

*كه‌ پێشه‌وا عومه‌ری‌ كوڕی‌ خه‌تتاب خوا لێی ڕازی‌ بێ ده‌فه‌رموێ‌إن الرجل لیشیب فی الإسلام ولم یكمل لله ركعه‌ واحده‌)! ده‌بینی‌ پیاوێ مووی‌ سپی ده‌كات له‌ ناو ئیسلامه‌تی‌ و نوێژ كردندا كه‌ چی یه‌ك ڕكه‌عاتیشی لێ وه‌رنه‌گیراوه‌! كاتێ‌ كه‌ پرسیاریشی لێیكرا كه‌ ئه‌مه‌ چۆن چۆنیه‌؟ له‌وه‌لاَمیان دا فه‌رمووی‌ نوێژه‌كه‌ به‌ په‌له‌په‌ل ده‌كات!
*ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ش خوا لێی‌ ڕازی‌ بێت ده‌فه‌رموێ‌: (إن الرجل لیصلی ستین سنه‌ ولاتقبل له صلاه‌! فقیل له: وكیف ذلك یا أباهریره‌؟ فقال: لایتم ركوعها ولاسجودها ولاقیامها ولاخشوعها)!واته‌: ده‌بینی‌ كه‌سێك شه‌ست ساڵ نوێژ ده‌كات كه‌چی یه‌ك نوێژیشی لێ وه‌رنه‌گیراوه‌! كاتێ‌ كه‌پرسیاریشی لێكرا كه‌ ئه‌مه‌ چۆن چۆنیه‌؟ له‌وه‌لاَمدا فه‌رمووی‌: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ نه‌ ڕكوعی ته‌واوه‌ هه‌روه‌ها نه‌ سه‌جده‌و نه‌ هه‌ڵسان و (دانیشتنی‌ و) نه‌ خشوعی!
* ئیمام أحمدی‌ كوڕی حنبل ده‌فه‌رموێ‌: (یأتی زمان علی‌ الناس یصلون وهم لایصلون) سه‌رده‌مه‌ك دێ‌ و خه‌ڵكی‌ گوایه‌ نوێژ ده‌كه‌ن كه‌چی له‌ڕاستیشدا ئه‌وه‌ نوێژ كردن نیه‌!
* ئیمامی‌ غه‌زالی ده‌فه‌رموێ‌: (إن الرجل لیسجدالسجده‌ یڤن أنه تقرب بها إلی‌ الله سبحانه وتعالی‌ ووالله لو وزع ذنب هذه السجده‌ علی‌ أهل بلدته لهلكوا)! كه‌سێك ده‌بینی‌ سه‌جده‌یه‌ك ده‌بات وا ئه‌ زانێت به‌و سه‌جده‌یه‌ نزیك ئه‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ خوای‌ گه‌وره‌ به‌لاَم سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ته‌نها تاوانی‌ ئه‌م سه‌جده‌یه‌ دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ ئه‌وێ‌ ئه‌وا به‌سیانه‌ له‌گوناه! ئه‌مه‌ش به‌سه‌به‌بی په‌له‌ په‌ل و بێ موبالاتی‌ سه‌جده‌به‌ره‌كه‌! هه‌ركات حه‌سه‌نی‌ كوڕی‌ پێشه‌وا عه‌لی خوا لێیان ڕازی‌ بێت ده‌چووه‌ ناو نوێژ ترس دای ئه‌گرت و ڕه‌نگی‌ زه‌رد هه‌ڵ ئه‌گه‌ڕاو خشوع سه‌رتاپای‌ گیانی‌ دای‌ ئه‌گرت، هه‌ركات پرسیاریشیان لێ ده‌كرد ئاخۆ بۆچی‌ وای‌ به‌سه‌ر دێت؟ ده‌یفه‌رموو: ده‌زانن به‌رامبه‌ر كێ‌ ڕا ئه‌وه‌ستن، ألله ألله: له‌و نوێژكردنه‌ پڕ خشوعانه‌ كه‌ هه‌ر كات یه‌كێكیان ده‌چووه‌ ناو نوێژ: كه‌عبه‌ی‌ ده‌هینا پێش چاوی‌ خۆی، قه‌بریش كأنه‌ وا له‌ پێشیه‌تی‌ و مردنیش له‌ دوواوه‌یتی‌ و به‌هه‌شت له‌لای‌ ڕاستیه‌وه‌یتی‌ و دۆزه‌خ له‌لای‌ چه‌پیه‌وه‌یتی‌ و پردی‌ صیڕات له‌ ژێریه‌وه‌یتی‌ و خوای‌ گه‌وره‌ش ڕه‌قیبه‌ له‌سه‌ر سه‌ریه‌وه‌یتی‌ و به‌ خشوع و خچوعێكی‌ ته‌واوه‌وه‌ش نوێژه‌كانیان ئه‌كرد ئینجا ده‌شترسان لێیان وه‌ر نه‌گیرێ !

*ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نوێژیان نه‌ده‌كرد به‌هۆی چیه‌وه‌ ده‌ستیان به‌نوێژان كرد؟ بۆ ئه‌م وه‌لاَمه‌ چه‌ند كورته‌ به‌سه‌رهاتێكمان بۆ هێناونه‌ته‌وه‌ هیوادارم سودی‌ لێ وه‌رگرن:

1- به‌سه‌رهاتی‌ یه‌كه‌م: له‌ شوێنێكی‌ نزیكه‌ شار مزگه‌وتیان هه‌بوو به‌لاَم نوێژ خوێنه‌كانی‌ مزگه‌وت به‌ په‌نجه‌ی‌ ده‌ست ده‌ژمێردران، وه‌ له‌ناو ئه‌و ژماره‌ كه‌مه‌ی‌ نوێژخوێنان دا مناڵێكی‌ 9 نۆ سالاَن هه‌بوو كه‌ هه‌موو نوێژه‌كانی‌ له‌ مزگه‌وت ده‌كرد وه‌ بگره‌ نوێژی‌ به‌یانیانیش له‌ مزگه‌وت ئاماده‌ ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌ ماڵیشیان دوور بوو له‌مزگه‌وت، ڕۆژێكیان له‌كاتی‌ نوێژی‌ به‌یانی‌ كه‌ بۆ مزگه‌وت ده‌چوو له‌ڕێگا سه‌گ دوای‌ كه‌وتن ئه‌میش مناڵه‌ هه‌رچۆنێك بێ له‌ ترسان ڕای‌ كرد به‌لاَم كه‌زانی‌ سه‌گه‌كان له‌دووای‌ نابنه‌وه‌ له‌ ترسان خۆی به‌ده‌رگای‌ ماڵێك دادا خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ (كه‌ پیاوێك بوو) سه‌گه‌كانی‌ لێ دوور خستنه‌وه‌و پاشان ئاوێكی‌ دایێ و پێ ی ووت: بابه‌گیان تۆ به‌م شه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ چی ده‌كه‌ی‌؟ ئه‌میش پێی ووت كه‌ ئه‌و له‌ڕێگا بوو ده‌ڕۆیی بۆ نوێژی‌ به‌یانی‌ سه‌گ دوای‌ كه‌وتن، پیاوه‌كه‌ چاوێكی‌ كردێ‌ و سه‌رێكی‌ هێناو بردو خه‌یاڵ دایگرت بۆیه‌ بڕیاری دا كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌ته‌مه‌نی‌ خۆیدا ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌جده‌شی بۆ خودا نه‌بردووه‌ به‌لاَم بڕوا بۆ ئه‌وشوێنه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ و مناڵێكی‌ ئاوهاش بۆی‌ حه‌وداڵه‌، هه‌ڵده‌ستێ‌ ده‌ستنوێژ ده‌گرێ‌ و پاشان ده‌ستی‌ ئه‌م مناڵه‌ ئه‌گرێ‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و مزگه‌وت به‌ڕێ‌ ئه‌كه‌ون، له‌ دووای‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م نوێژه‌و له‌زه‌ت و تام و چێژ وه‌رگرتن له‌ ڕكوع و سه‌جده‌ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ خوابردن بڕیارده‌دات كه‌ ئیتر له‌مه‌ودووا له‌ نوێژ دانه‌بڕێت.

2- به‌سه‌رهاتی‌ دووه‌م: كه‌سێك خۆی و مناڵه‌ 7حه‌وت ساڵیه‌كه‌ی‌ به‌سه‌یاره‌ ده‌ڕۆنه‌ جێگایه‌ك و پاشان بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك باوكه‌ كه‌ به‌ كارێك دێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ سه‌یاره‌كه‌ی‌ و مناڵه‌كه‌ی‌ له‌ناو جێ‌ دێڵێ‌، له‌م كاته‌ پۆلیسێكی‌ هاتووچۆ دێ‌ و ده‌یه‌وێ‌ وه‌صڵی‌ سه‌رپێچی‌ بۆ ببڕێت به‌لاَم له‌پێشدا ده‌ڵێ: ئه‌و سه‌یاره‌هی كێیه‌؟ مناڵه‌كه‌ش ده‌ڵێ‌ هی‌ ئێمه‌یه‌ له‌گه‌ڵ باوكم دام ئێستا دێته‌وه‌، به‌لاَم مروره‌كه‌ هه‌ر ده‌یه‌وێ‌ وه‌صڵی‌ بۆ بكات مناڵه‌كه‌ش ده‌پرسی ئاخۆ مامه‌گیان بۆچی وه‌صڵی بۆ ئه‌كه‌یت؟ ئه‌میش له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێ‌: ئاخر باوكت له‌شوێنێك سه‌یاره‌ی‌ ڕا گرتووه‌ سه‌رپێچی یاسای‌ كردووه‌! مناڵه‌كه‌ ده‌پرسی مامه‌ تۆ نوێژی‌ به‌یانیت كردووه‌؟ ئه‌میش ده‌ڵێ: نا،بۆچی ده‌پرسی نه‌ك نوێژی‌ به‌یانی‌ من هه‌ر یه‌ك نوێژیش ناكه‌م! ئینجا مناڵه‌كه‌ پێ ئه‌كه‌نێ‌ و ده‌ڵێ‌: تۆش سه‌ر پێچیت كردووه‌! سه‌رپێچی‌ فه‌رمانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ت كردووه‌ ناترسیت؟! پۆلیسه‌كه‌ی‌ ڕێگاوبان قسه‌ی‌ ئه‌م مناڵه‌ زۆر كاریگه‌ری‌ تێ ده‌كات و(وه‌كو كورده‌واری‌ خۆشمان ووتویانه‌: قسه‌ به‌رد ئه‌كات به‌ئاو) هه‌ر بۆیه‌ بڕیارده‌دات كه‌ ته‌وبه‌بكات و ده‌ست به‌ نوێژان بكات.

3- به‌سه‌رهاتی‌ سێیه‌م: مناڵێكی‌ نێوان 5-6 ساڵی كاتێ‌ كه‌ دایكی‌ به‌جلی‌ ته‌نگ و ته‌نك و كورت ئه‌بینێ‌ پێی‌ ده‌ڵێ: دایه‌ هه‌روه‌كو ئه‌وانه‌ی‌ ناو فلیمانی‌! باشه‌ دایه‌ بۆچی‌ پله‌ ــــــ ی‌ جیرانمان چه‌فیه‌و جلی درێژ له‌به‌ر ئه‌كات و نوێژ ده‌كات تۆ نایكه‌یت؟! ئه‌لێره‌وه‌ دایكه‌كه‌ نێوچاوانی‌ كچه‌ بچكۆلاَنه‌كه‌ی‌ خۆی ماچ ده‌كات و بڕیارده‌دات كه‌ حیجاب بكه‌و جلی‌ درێژو ڕێك له‌به‌ر بكات و هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیش ئه‌نجام بدات.

4-به‌سه‌رهاتی‌ چواره‌م: گه‌نجێك سه‌ر گوزه‌شته‌ی‌ تۆبه‌كردنی‌ و پابه‌ند بوونی‌ به‌ نوێژه‌كانی‌ و ئه‌نجامدانیان له‌مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ ئه‌گێڕێته‌وه‌ كه‌خۆی ئه‌ڵێ: كه‌سێك بووم نوێژم نه‌ده‌كردو له‌خراپه‌ش خۆم نه‌ده‌پاراست! تا ڕۆژێكیان له‌ ماڵه‌وه‌ زۆر له‌خۆم بێزار ببووم و له‌به‌ره‌خۆمدا ده‌مگووت ده‌بێ بۆچی‌ دروستكرابم و چی‌ بكه‌م له‌م دونیایه‌؟! له‌ناو خه‌یاڵات دابووم گوێ‌ بیستی‌ موسه‌جه‌لی جیرانه‌كه‌مان بووم كه‌ قورئانی‌ له‌سه‌ر بوو له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ بوو كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: [وَمَا خَلقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِێعْبُدُونِ] ألذاریات: 56، جا ده‌ڵێ: ته‌وبه‌م كردو گه‌ڕامه‌وه‌ بۆلای‌ خوا.

5- به‌سه‌رهاتی‌ پێنجه‌م: باوكێك له‌ سه‌ره‌تای‌ شه‌وێك ده‌چێته‌وه‌ ماڵ گوێ‌ بیستی‌ گریانێكی‌ به‌كۆڵ ده‌بی، ئه‌میش كه‌ به‌ ئه‌سپایی له‌ ژووره‌كان نزیك ده‌بێته‌وه‌ ته‌ماشاده‌كات كوڕه‌كه‌یه‌تی‌ له‌ ژووره‌كه‌ی‌ خۆی ده‌گریێ! له‌خێزانه‌كه‌ی‌ ده‌پرسێ ئاخۆ بۆچی‌ كوڕه‌كه‌مان ده‌گریێ چی‌ ڕوویداوه‌؟! ئافره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت: والله نازانم له‌وه‌تی‌ مه‌غریبێ‌ هاتۆته‌وه‌ ده‌گریێ! باوكه‌كه‌ خۆی پێ ناگیرێت و لێی‌ ده‌چێته‌ ژوورو پرسیاری‌ لێده‌كات كوڕم بۆچی‌ ده‌گریێ ی‌ چی بووه‌؟ ئه‌میش له‌دووای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گریان قوڕگی‌ به‌ره‌دات وه‌لاَمی‌ باوكی‌ ده‌داته‌وه‌: كه‌ هۆی گریانه‌كه‌م مردنی‌ باپیره‌ی‌ ئه‌حمه‌دی‌ براده‌رمه‌، باوكه‌كه‌ گوتی‌: ئه‌و پیره‌مێرده‌ی‌ كه‌ زۆر ئیختیارببوو ئێ ی گوتم ده‌بێ خوانه‌خواسته‌ چ ڕووداوێك به‌سه‌ر كوڕه‌كه‌مان هاتبێت تاوه‌كو ئه‌وه‌نده‌ بۆی خه‌مبار بێت! ئینجا قه‌یدی چیه‌ به‌سالاَچوێكی‌ وا خۆ له‌ ته‌مه‌نی‌ تۆدا نه‌بوو پاشان مرد مرد بایی خۆی دونیای‌ دیتبوو به‌ناو سالاَن كه‌وتبوو خۆ ئه‌گه‌ر بهاتاو باوكت مردبا ئه‌وه‌نده‌ بۆی نه‌ده‌گریای‌؟!
كوڕه‌كه‌ گوتی‌: به‌ڵێ‌ ئه‌گه‌ر باوكه‌ تۆ بمردبای‌ هێنده‌ په‌رۆشت نه‌ده‌بووم! چۆن په‌رۆشی كه‌سێك نه‌بم كه‌فێری‌ نوێژی‌ كردوم و ده‌ستی‌ گرتوومه‌و بردمیه‌ بۆ مزگه‌وت و فێری‌ ئه‌خلاق و ڕه‌ووشت به‌رزی‌ كردووم و هانی‌ دام تا [قورئان] ی‌ پیرۆز له‌به‌ر بكه‌م كه‌ ئێستا به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ هه‌موو [قورئان]م له‌به‌ره‌...
به‌لاَم وه‌ره‌ پێم بڵێ تۆ فێری چیت كردوومه‌ كه‌ خۆت نوێژ ناكه‌یت و مزگه‌وت پێ نازانی‌؟! باوكه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێ‌ و نێوچاوانی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ ماچ ده‌كات و لێره‌ به‌دوواوه‌ بڕیارده‌دات كه‌ نوێژبكات و نوێژێكیش بێ جه‌ماعه‌ت نه‌كات،

كه‌واته‌ نوێژ نه‌كردن له‌ ئیسلامدا نیه‌، كه‌ نوێژیش ده‌كه‌ی‌ له‌كاتی‌ خۆی و به‌خشوعه‌وه‌و هه‌روه‌ها حه‌ریص به‌ كه‌ له‌ مزگه‌وت و به‌جه‌ماعه‌ت بیانكه‌یت،
له‌ نزیك كۆتاییشدا ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌كه‌مه‌ دیاری بۆ خاوه‌ن دڵ و ئه‌قڵه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ كاریان تێ نه‌كات ئیتر خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ:

[إِنَّكَ لا تَهْدِی مَنْ أَحْبَبْتَ وَلكِنَّ اللَّهَ يهْدِی مَن يشَا‌ء وَهُوَ أَعْلمُ بِالْمُهْتَدِینَ] ألقصص: 56،

وه‌ ئه‌و باسه‌ش ده‌كه‌مه‌ دیاری بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نوێژ ده‌كه‌ن به‌لاَم له‌ شه‌ونوێژ یاخود بۆ نوێژی‌ به‌یانیان قه‌لب گرانن تێیڕامینێن و تێی بفكرن و بشزانن[فِی قَصَصِهِمْ عِبْرَه‌ٌ لِّأُوْلِی الا‌َلْبَابِ]یوسف: 111،

ده‌ڵێن: هه‌ندێك له‌ جنودی صین كه‌ موسڵمان ببوون نوێژیان له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجامده‌دا تاوه‌كو نوێژی‌ عیشاو به‌یانیانیش به‌كۆمه‌ڵ ده‌یانكرد، كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ چووه‌سه‌رووی‌ خۆیان فه‌رمان به‌ په‌رته‌وازه‌ییان كراو ته‌نفیزیش كرا! پاشان به‌كاتژمێره‌كانیان بۆ كاتی‌ نوێژه‌كان یه‌كتریان ئاگادار ده‌كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت بۆ نوێژی‌ به‌یانیان، كاتێ‌ كه‌ به‌مه‌شیان زانی‌ سعاته‌كانیان لێستاندن (وه‌كو چه‌ك كردن چه‌كیان كردن) بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ نوێژ دوور كه‌ونه‌وه‌، هه‌ڵسان به‌ داڕشتنی‌ بیرۆكه‌یه‌ك ئاخۆ كه‌ چۆن بۆ شه‌ونوێژ و یاخو خودی‌ نوێژی به‌یانیان خه‌به‌ریان بێته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌و بیرۆكه‌یان بۆ هات كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ر له‌ خه‌وتن كه‌مییه‌كی‌ زۆر له‌ ئاو بخواته‌وه‌ تاوه‌كو بۆ سه‌ر ئاو خه‌به‌ری‌ بێته‌وه‌و بچی نوێژه‌كه‌ی‌ بكات،

خۆ ئه‌گه‌ر شه‌و زووبایه‌و هێشتا بۆكاتی‌ به‌یانی‌ مای‌ بایه‌ ئه‌وه‌ دیسان هه‌ندێكی‌ تر له‌ ئاو بخواته‌وه‌ تاوه‌كو خه‌به‌ری‌ بێته‌وه‌و نوێژه‌كه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا بكات، كاتێ‌ كه‌ ئه‌و باسه‌یان بۆ شه‌یخێكی‌ سعودی‌ گێڕایه‌وه‌ له‌خۆشیان ده‌ستی‌ كرد به‌ گریان: گوتی‌
سبحان الله كه‌ ئه‌وانه‌ تازه‌ هاتبنه‌ ناو ئیسلامه‌تی‌ ئه‌وها حه‌ریس بن له‌سه‌ر نوێژو خوا په‌رستیان كه‌چی‌ هه‌ندێك له‌ موسڵمانان چۆن نوێژیان ده‌چوێنن وا ئه‌زانن هیچێكیش ڕووی‌ نه‌داوه‌ نازانن كه‌ شه‌یتان ده‌میزێ به‌ گوێچكه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ تاوه‌كو ڕۆژ هه‌ڵدێت له‌ جێگه‌ی‌ خۆیان هه‌ڵناستن! نازانن كه‌ قوڕسترین نوێژ به‌سه‌ر دووڕووانه‌وه‌ نوێژی‌ عیشاو به‌یانیانه‌!

نازانن كه‌ [خوا]ی‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌:
[فَوَیْلٌ لِّلْمُصَلِّینَ الَّذینَ هُمْ عَن صَلاتِهِمْ سَاهُونَ - الَّذینَ هُمْ یُرَاؤونَ] ألماعون:4-6 !!!

له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش كه‌سێك نوێژی‌ عیشاو به‌یانی‌ به‌جه‌ماعه‌ت بكات هه‌روه‌كو هه‌موو شه‌وه‌كه‌ی‌ له‌ ناو شه‌ونوێژا كاته‌كه‌ی‌ بردبێته‌ سه‌ر وای‌ بۆ ئه‌نوسرێت،

ئیتر: له‌مه‌ودووا چالاك بـــه‌، له‌ كه‌م و كوڕی‌ ڕابردووش بڵێ:

أستغفرالله وأتوب إلیه‌،

بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ دووربین له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ی‌ كه‌ [خوا] ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ:

[وَإِذا قِیل لهُمُ ارْكَعُوا لا يرْكَعُونَ][المرسلات: 48]،
وه‌ له‌وانه‌ بین كه‌ [خوا] ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ‌:
[قَدْ أَفْلحَ الْمُؤمِنُونَ- الَّذینَ هُمْ فِی صَڵاتِهِمْ خَاشِعُونَ]ألمۆمنون:1 و2،

ئه‌وا نوێژده‌كه‌ین و نوێژه‌كانیش له‌كاتی‌ خۆیداو له‌مزگه‌وت ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین

سه‌رچاوه‌:_
ئیسلام په‌یک


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://k-mihrabani.yoo7.com
 
چه‌ند وته‌یه‌کی كاریگه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نوێژ ناكه‌ن
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» چۆنیه‌تی ده‌ست نوێژ و نوێژ هه‌ندێ هه‌ڵه‌.... به‌وێنه‌
» ئایا ده‌زانن شه‌وانه‌ کێ له‌گه‌ڵتان ده‌خه‌وێ ؟
» ده‌ته‌وێ منداڵه‌كه‌ت نوێژ بكات؟
» كاریگه‌ریی دەروونی خوێندنەوەی سورەتی فاتيحە
» چیرۆكێكی كورت... به‌ڵام كاریگه‌ر ... هیوادارم به‌ دڵت بێت و شادمانت بكات

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
K-Mihrabani.Ibda3.Org :: هه‌مه‌ڕه‌نگ :: گشتی-
انتقل الى: