به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى ده‌ێلى مه‌یل، پسپۆرانى بوارى خۆراك بۆیان
ده‌ركه‌وتووه كه "ئاوى ته‌ماته" بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كانى "
ئێسكه نه‌رمه" زۆر سوودمه‌نده. خواردنى 2 " گڵاس" ئاوى ته‌ماته له
رۆژێكدا، ده‌بێته هۆى به‌هێزكردنى ئێسكه‌كان وهه‌روه‌ها رێگه له
نه‌رمبوونى ئێسك ده‌گرێت.
به ووته‌ى زانایان ، مادده‌ى سه‌ره‌كى
ناو "ئاوى ته‌ماته"، "لیكوپین" كه تا ئێستا زانایان پێیان وابوو كه
ته‌نها ئانتى ئاكسیدانێكه كه پیاوان له مه‌ترسى تووشبوون به
شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات ده‌پارێزێت.هه‌روه‌ها ئه‌و ئانتى ئاكسیدانه له
تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى دڵ ده‌مانپارێزێت.
زانایان دواى
توێژینه‌وه له سه‌ر ده‌یان ئافره‌ت كه " ئاوى ته‌ماته‌یان خواردبوو
بۆیان ده‌ركه‌وت كه به هۆى بوونى رێژه‌یه‌كى زۆر مادده‌ى "لیكۆپن" له
ناوخوێنیان، رێژه‌ى " N تلوپتید" ناو خۆین ئه‌و ئافره‌تانه كه‌م ده‌بێته
وكه‌متر تووشتى لاوازبوونى ئێسك ده‌بنه‌وه.