. پێكه‌نین: له هه‌ر پێكه‌نینێك "دیافراگم"ی مرۆڤ 100 جوڵه ده‌كات كه به‌رامبه‌ر به 10 خوله‌ك وه‌رزشكردنه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كێشی له‌شی مرۆڤ.
2. رێپێوانی ئارام له كاتی قسه‌كردندا: مرۆڤ زۆربه‌ی جار كاتی قسه كردن له كۆبوونه‌وه‌كان یان وانه‌ی قوتابخانه و زانكۆكان، له‌سه‌ر كورسی داده‌نیشێت، زانایان رایده‌گه‌یه‌نن پێویسته بۆ دابه‌زینی كێشی له‌ش، مرۆڤه‌كان له كاتی قسه‌كردن، به‌شێوه‌یه‌كی ئارام خه‌ریكی پیاسه‌كردن بن.
3. له شوێنی ده‌وامكردن، په‌رداخی بچووكتان هه‌بێت: په‌رداخی بچوك وا ده‌كات كه ئێوه بۆ خواردنی ئاو یان چا جوله‌ی زیاتر و هاتوچۆتان ببێت.
4. له‌جێی ناردنی نامه یان كورته‌نامه سه‌ردانی خزم و كه‌سوكارتان بكه‌ن.
5. له كاتی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن ئامێرێكی وه‌رزشی بچووكتان هه‌بێت بۆ ئه‌وه له كاتی ریكڵام به ئامێره وه‌رزشیه‌كه ماسولكه‌كانتان بجوڵێن.
6. جار‌و بار رابوه‌ستن و به‌سه‌ر پێوه كاره‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن.
7. كاتی ده‌وامكردن، ده‌ست و پێیتان بجوڵێنن و به‌رده‌وام له‌سه‌ر كورسی ده‌وام نه‌كه‌ن.
به‌ره‌چاوكردنی ئه‌م خاڵه بچووكانه ده‌توانن كێشی له‌شتان تا راده‌یه‌كی به‌رچاو داببه‌زێنن.
ktv